قوستەنتینە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
قوستەنتینە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٢٧، ١٦ی ئابی ٢٠١١

قوستەنتینە، شاری ئیستەنبوڵی ئێستایە، پایتەختی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی بوو لە ساڵانی ٣٣٠ تا ٣٩٥ و پایتەختی ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی بوو لە ٣٩٥ تا ١٤٥٣ز یات تا ئەو کاتەی عوسمانییەکان فەتحییان کرد و سوڵتان محەمەد فاتیح چووە ناویەوە و ناوی نا (ئیسلام بوڵ) یان ئەستانە و بەم فەتحەش بوو بە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی، و ساڵی ١٩٣٠ ناوەکەی گۆڕا بۆ ئیستەنبوڵ.

محەمەد فاتیح کاتیک ئەچێتە قوستەنتینەوە، بە فڵچەی فاوستو زونارو

شارەکە ساڵی ٦٥٨ پ.ز بنیاتنراوە، و بە ناوی بیزەنتە ناسرابوو و لە ساڵی ٣٣٥ز ئیمپڕاتۆر قوستەنتین کردی بە پایتەختی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژهەڵاتی (ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی) و ناو ئەبرا لە دوای ئەوە بە قوستەنتینە بە ناوی قوستەنتینی دامەزرێنەری ئیمپڕاتۆڕییەتەکە، و بارەگای کەنیسەی ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژهەڵاتی لێبوو (کەنیسەی ئایا سۆفیا)، بەڵام محەمەد فاتیح فەتحی کرد لە ساڵی ١٤٥٣ و ناوی شارەکەی کرد بە ئیسلام بوڵ واتە شاری ئیسلام.