مێژووی کورد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏ناو: لابردنی سەرچاوەی ون
تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ١:
{{نیشانەی وتاری ھەڵبژێردراو}}
{{کورد}}
'''کوردەکان''' نەتەوەیەکی نیشتەجێی [[ڕۆژھەڵاتی ناوین]]ن. [[کورد]]ەکان بە درێژایی مێژوو لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری [[دەریاچەی وان]] و [[دەریاچەی ورمێ|ورمێ]] ژیاون، کە بەشێکە لە خاکەکەیان و بە [[کوردستان]] ناسراوە. کوردەکان بە [[زمانی کوردی]] قسە دەکەن، کە زمانی فەرمی کوردستانە. زمانەکە چەند شێوەزارێکی جیاجیای لێ دەبێتەوە، وەک [[کوردیی باکووری]]، [[کوردیی ناوەندی]]، [[کوردیی باشووری]]، لەگەڵ [[گۆرانی-زازایی]]. لە مێژوودا، کوردەکان دەسەڵاتیان بەسەر ھەندێک لەو ناوچانەدا ھەبوو کە ئێستا لەلایەن [[ئێران]]، [[تورکیا]]، [[عێراق]]، و [[سووریا]] داگیر کراون، بە تایبەت لە سەردەمی [[میرنشینە کوردییەکان]]دا. لە نێوان ململانێی [[ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی]] و [[سەفەوییەکان]] لەپێناو فراوانکردنی خاکەکەیان و زیادکردنی دەسەڵاتیان، ھەر لە زووەوە بە شێوەیەکی نافەرمی کوردستان لە نێوان ئەم دوو ھێزەدا دابەشکرابوو.
 
کۆنترین بەرە کوردییە ناسراوەکان لەژێر دەسەڵاتی [[ئیسلام]]دا (سەدەی ١٠–١٢) پێکھاتوون لە [[دەوڵەتی حەسنەویان|حەسنەویان]]، [[میرنشینی مەروانی|مەروانی]]، [[ڕەوەندی]]، [[میرنشینی شەدادی|شەدادی]]، و [[دەوڵەتی ئەییووبی|ئەیووبی]]، کە لەلایەن [[سەڵاحەددینی ئەییووبی]]یەوە دامەزرا. لە نێوان شەڕی عوسمانی و سەفەوییەکاندا دژ بە یەکتری، کوردەکان زۆرجار ناچار دەبوون پشتی لایەنێکیان بگرن تاکوو پارێزراوی خۆیان قۆرغ بکەن. بۆ نموونە، لە [[شەڕی چاڵدێران]]ی ساڵی ١٥١٤دا، کوردەکان شانبەشانی عوسمانییەکان دژی سەفەوییەکان شەڕیان کرد، چونکە پەیمانی سەربەخۆیی و ئاشتیان پێدرابوو لەلایەن عوسمانییەکانەوە. [[شەرەفنامە]] بە یەکەم نموونەی مێژووی کورد دادەنرێت. مێژووی کورد لە سەدەی ٢٠ بەدواوە بە [[ناسیۆنالیزم|یەکگرتووی خواستی]] کوردەکان ناسراوە بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ لەژێر سایەی [[پەیماننامەی سیڤەر]]ی ١٩٢٠.