قوتابخانەی میلیتۆسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
+وێنە
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٢:
'''قوتابخانەی میلیتۆسی''' قوتابخانەیەکی فیکری بوو لە سەدەی شەشەمی پێش زاییندا. ئەندێشەگەلی سەر بەو قوتابخانەیە لە لایەن سێ فەیلەسووفی خەڵکی شاری [[میلیتۆس|میلیتۆسەوە]] شرۆڤە کراون: [[تالیس]]، [[ئاناکسیماندرۆس]] و، [[ئاناکسیمینیس]]. ئەم سێ کەسە، دژی باوەڕە باوەکانی سەردەمی خۆیان لەمەڕ جیھان و چۆنیەتیی پێکھاتن و شێوەگرتنی وەستان. پێش ئەمان، تەنیا ڕوونکردنەوەیەک کە بۆ دیاردەکان لە سروشتدا ئەدرا خواست و ئیرادەی خواکان بوو. بەڵام بە لای ئەمانەوە سروشت شیاوی لێڕوانین و تێگەیشتن بوو و، بەم بۆنەوە ئەکرێ بڵێین بەڕاستی یەکەم فەیلەسووفگەلی زانستی بوون.
 
ھەوڵ و کۆششی ئەم سێ فەیلەسووفە زیاتر ئەوە بوو کە ئەو [[جەوھەر|جەوھەرە]] یا ئەو ماکە بنەڕەتییە کە جیھانی لێ دروست بووە ({{داڕێژە:عەرەبی|مادة المواد}} یا ماکەی ماکەکان) دەسنیشان بکەن. ئەو ماکەیە بە لای تالیسەوە [[ئاو]]، بە لای ئاناکسیماندرۆسەوە [[ئاپەیرۆن|بێسنوور]] و، بە لای ئاناکسیمینیسەوە [[ھەوا]] بوو.
 
قوتابخانەی میلیتۆسی و [[قوتابخانەی یۆنیایی]] یەکێ نین. قوتابخانەی یۆنیایی ھەم داگری بیروڕا و فەلسەفەی میلیتۆسییەکانە، وە ھەم داگری فەلسەفەی ھزرڤانانی تریشە کە خەڵکی میلیتۆس نەبوون، وەک [[ھیراکلەیتۆس]].<ref>{{Cite web|title=Milesian School - By Movement / School - The Basics of Philosophy|url=https://www.philosophybasics.com/movements_milesian.html|access-date=2020-10-29|website=www.philosophybasics.com}}</ref>