نەخۆشخانەی گشتیی گوڵان لە ئاکرێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
خاوێنکردنەوە
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Nnbjkijlkkjlk (2).jpg|وێنۆک|376x376پیکسڵ|تەلاری نەخۆشخانەی گشتیی گوڵان لە ئاکرێ]]'''نەخۆشخانەی گشتیی گوڵان لە ئاکرێ''' نەخۆشخانەیەکی حکومییە و لە ساڵی١ی ئایاری ٢٠٠٩ لە [[ئاکرێ]]،<ref name=":0">[http:/٥/١www.duhokhealth.org/node/210 نه‌خوشخانه‌ گولان]، ماڵپەڕی بەڕێوبەرایەتی تەندرووستی دهۆک، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هێنراوە.</ref><ref>[http://speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=93879&Jor=1 دوو تووشبووی کۆرۆنا لە ئاکرێدهۆک (دھۆک)گیانیان لەدەستدا]، ماڵپەری سپیدمیدیا، ٢ی ئابی ٢٠٢٠.</ref> [[باشووری کوردستان]] دەستی بە دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی کرد. کەڕووبەری ڕووبەرەکەینەخۆشخانەکە نزیکەی ١٧٠٠٠م دووجایە.دووجایە، لە بینایەکیتەلارێکی چوار نھۆمییەنهۆمی و ١٠٤ جێگەی نووستنینووستن تێدایەپکدێت.<ref وname=":0" پێکھاتووە لە ٤ ژووری نەشتەرگەری و ٢٤ سەعات کراوەیە./>
[[پەڕگە:Nnbjkijlkkjlk (2).jpg|وێنۆک|376x376پیکسڵ]]
{| class="wikitable"
|+
|'''جوگرافیا'''
|-
|شار: دھۆک
|-
|شارۆچکە: ئاکرێ
|-
|جۆر: نەخۆشخانەی حکومی
|-
|'''مێژوو'''
|-
|سالی دامەزراندن: ٢٠٠٠٩/٥/١
|-
|'''ناونیشان'''
|-
|ئاکرێ/گەرەکی شەھید عبدواللە قادۆ
|-
|'''وێبسایت'''
|-
|http://www.duhokhealth.org/en/taxonomy/term/137?page=3
|}
 
== کارمەندەکانی نەخۆشخانەی گوڵان ==
* ٢٤ پزیشک
* ١١٠ کارمەندی تەندروستی
* ٦٥ کارمەندەکانی تر
* کۆی گشتی :١٩٩ فەرمانبەر
* ژمارەی نەخۆشەکانی ڕۆژانە: نزیکەی ٢١٠ نەخۆش
 
'''ھەندێک لەم کارمەندانە:'''
# دکتۆر فەرھاد تاھیر حاجی:پزیشکی پسپۆر بۆ شکانی ئێسک، کە لە ھەمان کاتیشدا بەرێوەبەری نەخۆشخانەکەیە.
# دکتۆر ھندرێن ئەقراوی: دکتۆری پێست ناسی، دەرچووی بەشی پزیشکی زانکۆی دھۆکە.
# عزیز مستەفا: پەرستیار.
# ھۆشەنگ عەبدولحەمید:پەرستیار.
 
== خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەکە ==
نەخۆشخانەی گوڵان لەم بەشانە پێکدێت<ref>[http://www.duhokhealth.org/en/Gulan نه‌خوشخانه‌ گولان]، ماڵپەڕی بەڕێوبەرایەتی تەندرووستی دهۆک-زمانی ئینگلیزی، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هێنراوە.</ref>
* بەشی نەشتەرگەری دڵ
* بەشی پزیشکی منداڵان
Line ٥١ ⟶ ١٦:
* بەشی دیالیزی پارچە کردنی بەردی گورچیلە
* یەکەی فیزیۆتێراپی
 
== بەشی پزیشکی منداڵان ==
بەشێکی پزیشکییە کە چاودێری جەستەیی و ڕەفتاری و دەروونی بۆ منداڵان لە لەدایکبوونەوە تا تەمەنی ١٨ ساڵ بەڕێوە دەبات. بەشی پزیشکی منداڵان بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی مەودایەکی زۆر لە نەخۆشییەکان بەکاردێت ھەر لە کێشەی تەندروستی بچووکەوە تا نەخۆشییە مەترسیدارەکان.
 
== بەشی فریاکەوتن ==
خزمەتگوزاری بیست و چوار کاتژمێری نەپچڕاو پێشکەش دەکات لەگەڵ ستافی شارەزا و ڕاھێنراو. پزیشکی فریاکەوتن سەرەتا ھەڵسەنگاندن بۆ نەخۆشەکان دەکات، بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکان دابەشی دەکات و ئاراستەی پزیشکی پسپۆڕی پەیوەندیداری دەکات.
 
لەگەڵ ٢٤ کاتژمێر خزمەتگوزاری ئەمبولانسی نەپچڕاو بە ھەموو جۆرە ئامێر و کارمەندانی تەندروستی بۆ وەڵامدەرەوەکانی یەکەم، نەخۆشەکان بە خێرایی و بە سەلامەتی دەگوازرێنەوە
 
لەگەڵ ھاتنی فریاگوزاری بۆ نەخۆشخانە، تیمی ئەمبوڵانس کە بۆ ئەرک ئامادەیە، دەستبەجێ دەست بەچالاکی دەکات.
 
'''لە پۆلیکلینیکی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەکەدا زۆر جۆر نەخۆشی چاڕەسەر دەکرێت، ھەندێک لەم نەخۆشییانە بریتین لە:'''
* ژەھراویبوون
* نەخۆشی شەکرە
* سووتان
* فریاکەوتنی منداڵان
 
لە حاڵەتی نائاسایی و کارەساتدا خزمەتگوزارییەکی نەپچڕاو دابین دەکرێت بەھۆی یارمەتی دکتۆرە پسپۆرەکان لە بواری جیاوازەکاندا.
 
== بەشی نەشتەرگەری لەناکاو ==
لەرووی بەشی نەشتەرگەرییەوە نەخۆشخانەی گوڵان یەکێکە لە پێشەنگترین نەخۆشخانەی دھۆک، چونکە تەکنۆلۆجییای سەردەم بەکاردەھێنن و لە دەستی دکتۆری پسپۆر ئەنجام دەدرێن. نەخۆشخانەی گوڵان یەکێک بوو لەو نەخۆشخانانەی کە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە بەشی نەشتەرگەرییان ڕاگرتبوو، بەلام بەھۆی داخوازی زۆری نەخۆشەکان بەپێی ڕێنمایی تایبەتەوە دووبارە دەست بە پاراستنی ژیانی نەخۆشەکانی کردەوە. نەشتەرگەرییەکان بە شێوەیەکی گشتی لە بەیانیان و ئێواران ئەنجام دەدرێن. بە شێوەیەکی گشتی سرکردن لە ڕۆژانی یەک شەم و دوو شەم و چوار شەممان ئەنجام دەدرێن.
 
== بەشی دیالیزی پارچە کردنی بەردی گورچیلە ==
یەکەکە لە بەشە گرینگەکانی نەخۆشخانەی گوڵان تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی کە گورچیلەیان لە کار دەکەون، بەشێوەیەکی سروشتی ناتوانن کاری پاککردنەوەی میز و خوێن ئەنجام بدەن، بۆیە پێویستییان بە پرۆسەی سڕینەوەی ماددە زیانبەخشەکان ھەیە کە ئەمەش دابین کراوە لەلایەن ئامێری دیالیزەوە بەم شێوەیە نەخۆش دەتوانێت بە لایەنی کەم لەڕووی بەرزکردنەوەی کوالیتی ژیان ئاسوودە بێت. بەپێی بارودۆخی نەخۆش و بڕی ماددە زیانبەخشەکانی ناو خوێن، نەخۆشەکە ٣–٤ جار و بۆ ماوەی ٣–٤ کاتژمێر بە ئامێری دیالێز دەبەسترێت.
 
== بەشی تیشکناسی ==
نەخۆشخانەی گوڵان یەکەکە لەم نەخۆشخانانەی کە تایبەتمەندی پێشەنگ بوونیھەیە لە زۆر بواری کەرتی تەندروستیدا، یەکەکە لەم نەخۆشخانانەی کە ھەموو ئەگەرەکانی تەکنەلۆژیای سەردەم لە وێنەگرتنندا پێشکەش بە نەخۆشەکان دەکات، کە بەشێکی لێکنەچووە لە ھەنگاوی دیاریکردنی نەخۆشی. لە بەشی تیشک ناسی تیمێکی بەئەزموون لە پزیشکی پسپۆڕ و تەکنیککار و سکرتارییەت و یاریدەدەری پزیشکی کە لە بەشە ئەزموونەکان دەرچوون خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
 
'''ھەندێک ئامێرە بەکارھێنراوەکان لە بەشی تیشک ناسی بریتین لە:'''
* ڕیسۆنانس موگناتیسی (MRI)
* تۆمۆگرافی کۆمپیوتەری
* ئوڵتراسۆنۆگرافی
* ڕەنگ دۆپلەر ئوڵتراسۆنۆگرافی
* ئەنجیۆگرافی
* تیشکی ئێکس
* مەمۆگرافی
 
== یەکەی فیزیۆتێراپی ==
ئەو تاکانەی کە نەخۆشی ماسولکەیان یان ئێسکییان ھەیە لە ھەندێک خاڵی ژیانیاندا پێویستیان بە فیزیۆتێراپی ھەیە بۆ ئەوەی جوڵەی باشتر بکەن و ئازاریان کەم ببێتەوە. ڕاھێنانە چالاکەکان لەلایەن فیزیۆتێراپیستەوە ئەنجام دەدەرێن بۆ یارمەتیدانی ئەو نەخۆشانەی کە فەقەراتی پشت و قورگییان ھەیە و بۆ ئەو نەخۆشانەی کە ئیفلیجیان ھەیە، بۆ ئەوەی مەودای جوڵە لەدەست چووەکانیان بەدەست بھیننەوە و ھەروەھا بۆ ئەوەی نەخۆش بە خێرایی یەکی زیاتر بگەڕێتەوە بۆ چالاکی ڕۆژانە دوای نەشتەرگەری، شێوازێ جۆراوجۆرێ فیزیۆتێراپی بەکاردێت. ئەم نەخۆشانە دەبێت بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی فیزیۆتێراپییەوە ھەڵبسەنگێندرێن و پێویستە دکتۆرەکە بریار بدات کە چەند جار چارەسەری فیریۆتێری بۆ نەخۆش دابین بکرێت.
 
== نھۆمەکانی نەخۆشخانەی گوڵان ==
'''نەخۆشخانەکە لە ٤ نھۆم پێکدێت کە بریتین لە:'''
[[پەڕگە:Fffffff (2).jpg|وێنۆک|338x338پیکسڵ]]
نھۆمی زەمینی: بەشی پزیشکی دادوەری، شوشتن و ستریلەکردن، یەکەی دەرمانسازی، یەکەی دایلیز، پارچەکردنی بەردی گورچیلە، ئۆکسجین دەدات بە نەخۆشەکان و بەشی فریاکەوتن لەخۆ دەگرێت.
 
نھۆمی یەکەم: یەکەی ڕاوێژکاری، تاقیگە، تیشک، سۆنار و ئامار لەخۆ دەگرێت.
 
نھۆمی دووەم: بەشی بەڕێوەبردن، ژووری نەشتەرگەری، بەشی دڵ و ھەناو و نەشتەرگەری لەخۆ دەگرێت.
 
نھۆمی سێیەم: نەشتەرگەری دڵ، دکتۆری منداڵان، یەکەی فیزیۆتێراپی و یەکەی ئەندازیاری لەخۆ دەگرێت.
 
== بۆچی نەخۆشخانەی گوڵان؟ ==
# یەکەکە لەو نەخۆشخانانەی کە زۆربەی بەشە پێویستەکانی تێدایە: لە نەخۆشخانە زۆر گرنگە ئەو لقانەی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری سکاڵا تەندروستییە ھاوشێوەکان پێکەوە کار بکەن. چونکە تەنیا لەو ڕێگایەوە دەتوانرێت دەستنیشانکردنی نەخۆشی بە شێوەیەی دروست ئەنجام بدرێت. بۆ نموونە، نەخۆشەکە دەتوانیت بیر لەوە بکاتەوە کە ھۆکاری ئازاری قاچەکەی لەوانەیە ئێسک بێت و داوا لە پسپۆری ئێسک بکات، بەڵام لەوانەیە نەخۆشییەکە لە دەمار بێت. لە نەخۆشخانەیەک کە پزیشکی ئۆرتۆپدیک و چارەسەری جەستەیی و نۆرولۆگی ھەیە دەتوانیت دەستنیشانکردنێکی دروستتری نەخۆشییەکە دەست بکەوێت و بەم شێوەیە چارەسەری دوا ناکەویت.
# یەکەکە لە باشترین نەخۆشخانەی دھۆک: بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای دھۆک د. نزار عیسمەت لە وتارەکیدا لە بۆ کەنالی ڕووداو گوتی"تەنھا ئەم ساڵ زیاتر لە ١٠٠ پزیشک لە دھۆک چون بۆ دەرەوەی وڵات و دەبێت بەھۆی کەمبوونی ژمارەی پزیشکەوە چەند نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی و بەشەکان دابخەین کە ئەمەش بووە ھۆی گواستنەوەی چەندەھا دکتۆر لە بۆ نەخۆشخانەی گوڵان، وە ھەروەھا گوتی "لە جییاتی چەندەھا نەخۆشخانەی بێھێز لە دھۆک کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٢ ملیۆن کەسە، نەخۆشخانەیەکی بەھێزمان دەبێت"، کە ئەمەش بووە ھۆی زییاتر بەرەوپێشچوونی نەخۆشخانەی گوڵان.
 
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}
http://www.duhokhealth.org/en/taxonomy/term/137?page=3
 
http://www.duhokhealth.org/en/Gulan
[[پۆل:نەخۆشخانەکانی کوردستان]]
[[پۆل:نەخۆشخانەکان لە هەولێر]]