زانکۆی ڕۆژاوا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

زانکۆیەکە لە ڕۆژاوای کوردستان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «'''زانکۆی ڕۆژاوا''' (بە کوردی باکووری: Zanîngeha Rojava‎) زانکۆیەکە دەکەوێ...»ەوە
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل دەستکاریی دیداری: گۆڕین
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٥٥، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

زانکۆی ڕۆژاوا (بە کوردی باکووری: Zanîngeha Rojava‎) زانکۆیەکە دەکەوێتە قامشلۆ، ڕۆژاوای کوردستان. زانکۆکە لەلایەن حکوومەتی سووریا متمانەی پێنەکراوە. مێژووی دامەزراندنی زانکۆکە بۆ تەمموزی ٢٠١٦ دەگەڕێتەوە.

زانکۆی ڕۆژاوا لە چەند بەشێک پێکدێت لەوانە پزیشکی، ئەندازیاری، پەروەردە، زمان، بەڕێوەبردن و میکانیک.[١][٢] زانکۆکەکە لەپەیوەندیدایە لەگەڵ زانکۆی ٨ی پاریس، لە فەڕەنسا هەروەها پەیمانگای کالیفۆرنیا لە ئەمریکا. لە ئابی ٢٠١٦، بۆیەکەمینجار زانکۆکە دەرگای کردەوە بەڕووی قوتابیان.[٣] لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئاهەنگی دەستپێکردنی خوێندن ئەنجام درا.[٤]

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، زانکۆکە بەشێکی نوێی کردەوە بەناوی ژنلۆجی کرایەوە.[٥] لە ساڵی ٢٠١٩، زانکۆکە پڕۆگرامێکی دیکەی کردەوە کەتێیدا بۆ تێگەیشتن و زاڵبوون بوو لەسەر چەمکی سێکسیزم لەناو خێزان و کۆمەڵگا.[٦]

بەهۆی ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین، زۆرێک لە قوتابیانی زانکۆی عەفرین ناچاربوون بۆ بەردەوامیدان بەخوێندن ڕوو بکەنە زانکۆی ڕۆژاوا.[٧] لە ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێک لە پڕۆگرام و کۆرسەکانی خوێندن گۆڕان بۆ شێوازی سەرهێڵ.[٨]

بەشەکان

  • پزیشکی
  • ئەندازیاری (تەلارسازی، شارستانی، نەوت، کشتووکاڵ)
  • پەروەردە (مێژوو، جوگرافیا، بیرکاری، بایلۆجی، فیزیا، کیمیا، پەروەردەی قۆناغی سەرەتایی)
  • زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان (کوردی، وەرگێڕان، هونەرەجوانەکان، زانستی ژن)
  • ئابووری و بەڕێوەبردن
  • مێکانیک

سەرچاوەکان

  1. ^ "'University of Rojava' to be opened". anfenglish.com. ANF. 4 July 2016. Archived from the original on 19 October 2017. Retrieved 10 August 2018.
  2. ^ Arafat, Hisham (17 April 2017). "Kurds establish university in Rojava amid Syrian instability". www.kurdistan24.net. Kurdistan24. Archived from the original on 18 July 2018. Retrieved 10 August 2018.
  3. ^ "Rojava university seeks to eliminate constraints on education in Syria's Kurdish region". aranews.net. ARA News. 15 August 2016. Retrieved 10 August 2018.
  4. ^ "First university of Rojava opens in Qamishlo". www.anfenglish.com. ANF. 20 November 2016. Archived from the original on 24 November 2016. Retrieved 10 August 2018.
  5. ^ "The University of Rojava starts Jineology programme". anfenglish.com. ANF. 14 October 2017. Archived from the original on 3 August 2018. Retrieved 10 August 2018.
  6. ^ staff, T. O. I. "Amid ongoing regional strife, Kurdish women battle for equal rights at home". www.timesofisrael.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-04-15.
  7. ^ "Afrin University students continuing their studies at Rojava's University". Hawar News Agency. 29 June 2018. Archived from the original on 3 August 2018. Retrieved 10 August 2018.
  8. ^ "Syrian Kurdish administration starts online education during anti-coronavirus curfew". www.kurdistan24.net. Retrieved 2020-04-15.

بەستەری دەرەکی