ڕێژیمی سیاسیی ئێران (کتێب): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی ئێران، + سیاسەت، + کتێب
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
بNo edit summary
ھێڵی ٣٣:
== ناوەرۆکی کتێب ==
ئەم کتێبە لە سێ بەشی سەرەکی پێکھاتووە: لە بەشی یەکەمدا، دوای شیکردنەوەیەکی کورتی ھۆکارەکانی سەرھەڵدانی [[شۆڕشی ئیسلامیی ئێران|شۆڕشی ١٩٧٩]] و نووسینەوە و چەسپاندنی دەستووری بنەڕەتیی [[کۆماری ئیسلامی ئێران|کۆماری ئیسلامی]]، شیکاری بۆ دامەزراوە بنەڕەتییەکانی دەسەڵات کراوە. ئەوەش بە مەبەستی دەستنیشانکردنی توخمە پێکھێنەرەکانی ئەو کۆمارەو ھەروەھا زانینی ئەوەی کە ئایا [[کۆماری ئیسلامی ئێران|کۆماری ئیسلامی]] کۆمارێکی دێمۆکراتە یان نادێمۆکرات؟ لەو بەشەدا سەرنج دراوەتە سەر ھەندێک بابەتی گرنگ وەکوو مادەکانی دەستووری ئێران، ناڕوونی لە جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، ڕۆڵی سەرەکیی دامەزراوە مەزھەبییەکان و ھەروەھا دەسەڵاتی بێ سنووری وەلی فەقیھ.<ref>{{Cite book|last=ھەردی|first=دیلان|title=دەسەڵاتی بێ‌سنووری وەلی فەقیھ|publisher=رۆژنامەی کوردستان|year=٢٠٢٠|isbn=|location=|pages=http://www.kurdistanukurd.com/?p=51717}}</ref> لە بەشی دووھەمدا، سەرنج دراوەتە تایبەتمەندییەکانی [[ئۆتۆریتاریانیزم|ئۆتۆریتاریزم]] لەناو سیستەمی سیاسیی و ئابووری ئێراند: لە لایەک، شیکردنەوەی پلۆڕاڵیزم و باڵباڵێن (فاکسیۆنالیزم) و ھەروەھا دۆخی خراپی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە لایەکیتر، شیکردنەوەی سیستەمی ئابووری ئێران کە لەگەڵ ئەوەشدا کە سیستەمێکی دەوڵەتییە بەڵام چەند دامەزراوەی ئایینی و نیزامی دەستیان بە سەردا گرتووە. لە کۆتایی و لە بەشی سێھەمدا، تایبەتمەندییەکانی تۆتالیتاریزم لە سیستەمی سیاسیی ئێراندا دەستنیشان کراون. لە لایەکەوە، ھۆکارەکانی تیۆریزەکردن و داڕشتنەوەی پڕەنسیپی ویلایەتی فەقیھ وەکوو ئایدۆلۆژیای دەوڵەتی و چۆنییەتی چەسپاندنی ئەو پڕەنسیپە لە دەستووری بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیدا و لە لایەکیترەوە، سەرنجدان بەوەی کە چلۆن دەوڵەت بە کەڵکوەرگرتن لە ھێز، تەیارکردنی جەماوەر، سەپاندنی ڕێسای ئایینی، سەرکوت، لەسێدارەدان و تۆقاندن، ھەوڵ دەدا کۆنتڕۆڵی تەواوی کۆمەڵگا بە ژیانی کەسیی تاکەکانیشەوە بگرێتە دەست.<ref name=":0"/>
 
== بابەتە پەیوەندیدارەکان ==
[[ئۆتۆریتاریانیزم|ئۆتۆریتاریزم]]
 
[[تۆتالیتاریزم]]
 
[[دیموکراسی|دێموکراسی]]
 
== سەرچاوەکان ==