شەبیحە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٣٤:
تا ئێستا دیار نییە بەوردی کە کەی شەبیحە دروست بووە، بەڵام دەرکەوتنیان بە ھاتنی خێزانی ئەسەدەوە بەستراوەتەوە، ھەروەھا دیاریش نییە کە کێ دایمەزراندووە، بەڵام ھەندێک دەڵێن کە خۆی دروست بووە و پێشتر دوور لە حکوومەت کاری قاچاغی مادەی ھۆشبەر و ئاودیوکردنیان لە سنوورەکاندا کردووە، بەڵام دواتر لەلایەن ڕژێمی سووریاوە ڕێک خراون و کاری تایبەتیان بۆ کردووە و ھەندێک بە تیمەکانی مەرگ یان مافیا ناویان دەبەن.
 
بە گشتی ئەوان بۆیەکەم جار لە کۆتای حەفتاکان و سەرەتای ھەشتاکانی سەتەیسەدەی ڕابردوو دیاردەر کەوتن بە تایبەتی لە ناوچە کەناراوییەکانی وەک لازقییە و تەرتووس کە کاری قاچاغی خۆراک و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و چەک و مادەی ھۆشبەریان کردووە، تەنانەت کاتێک سووریا چووە ناو لبنان ئەوانی بەکار ھێنا.
 
زۆرینەی شەبیحەکان سەر بە تایفەی عەلەوی بەشار ئەسەدن و ئەوەش وای کردووە کە پێوەندیان بەھێز بێت، بەتایبەتی لە ناوچەی لازقییە کە ئالمەخلووفی تیادایە کە خاڵوانی بەشار ئەسەدن، ئەوان خاوەن دەسەڵاتێکی فرەوان و لە سەرووی یاساکان و ھێزی تایبەتی خێزانی فەرمانڕەوای سووریان.