جوولەکایەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
0000
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١:
{{نامەی ڕوونکردنەوە|ئایینی جوولەکە|جوولەکە (ڕوونکردنەوە)}}
'''جوولەکایەتی''' (بە [[ئینگلیزی]]: Judaism، [[عەرەبی]]: الیھودیة،الیهودیة، لە وشەی ''Iudaismus''ی [[لاتینی]]یەوە، کە داتاشراوە لە وشەی ''Ioudaïsmos''ی گریکییەوە، دواجار لە وشەی יהודה (یەھوداھ)ی [[عیبری]]یەوە "[[یەھوودا]]")، [[ئایین]]، [[فەلسەفە]] و ڕێگای ژیانی [[جوولەکە]]کانە. وەک لە [[کتێبی پیرۆزی عیبری]] (ھەروەھا ناویش دەبرێت بە [[تەناخ]]) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکوو [[تەلموود]] ڕوونی دەکەنەوە، جوولەکایەتی لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان [[خودا لە جوولەکایەتیدا|خودا]] و [[بەنی ئیسرائیل]]دا. [[جوولەکایەتیی ڕەبانییەت]] پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا [[٦١٣ فەرمایشتەکە|فەرمایشتەکان]]ی خۆی بە [[مووسا]] لەسەر [[چیای سینای]] بەھەردوو ڕێگەی [[تەورات]]ی نووسراو [[تەوراتی زارەکی]] ڕاگەیاندووە.<ref>ماڵپەری torah.org</ref>. ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لە لایەن [[قەڕاییتەکان]]وە کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا ھەزاران شوێنکەوتوویان ھەیە، پێشیان وایە کە تەنھا [[تەوراتی نووسراو]] دروستە.
 
==مێژووی جوولەکایەتی ==