مایکڵ جاکسن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شاز
تاگەکان: گەڕێندراوە بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی Ffihy (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Aram
ھێڵی ٣١:
 
== ژیان لەگەڵ منداڵان ==
لە ماوەی چەندین ساڵی کۆتایی ژیانیدا، مایکڵ ھیچ ئەلبوومێکی نوێی بڵاونەکردەوە و ھەموو کاتی خۆی بە یاوەری چەند منداڵێک لە خانووەکەی خۆی بەسەر دەبرد کە ھەموو شتێکی تێدا دەستەبەرکرابوو، بەڵام ئەم جۆرە ژیانە قسە و قسەڵۆکی زۆری دەربارەی ھەبوو و لە کۆتاییدا بە [[دەستدرێژی سێکسی]] کردنە سەر منداڵێکی كه م ئەندام تۆمەتبارکرا و ئەویش بە توندی ڕەتی کردەوە و کێشەکە لە دەرەوەی دادگا چارەسەرکرا، لە کاتی ڕوودانی ئەم کێشەیە ژمارەیەکی زۆری جەماوەری مایکڵ پشتیوانی خۆیان بۆی دووپات کردەوە.
 
بەر لەم ڕووداوە لە ساڵی ١٩٩٥ گۆرانییەکی بەناوی (ئەوان گرنگی بە ئێمە نادەن) بڵاوکردەوە کە چەند وشەیەکی تێدابوو دژی [[جوولەکە|جوولەکەکان]] ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی رەخنەیەکی زۆری لێبگیرێ لە سەرتاسەری جیھان، ھەر چەندە دواتر بە ڕەسمی داوای لێبوردنی کرد، بەڵام رەخنە گرانی گرنگیان بەم لێبوردنەکەی نەدا و گۆرانییەکەش رەواجی نەبوو، ھەر ئەو ساڵ واتە ١٩٩٥ مایکل جاکسۆن ژیانی ھاوسەری لەگەڵ لیزا ماری ئەلڤین بریسلی ێکھێنا کە کچی گۆرانیبێژی ناوداری ئەمەریکی ئەلڤێس بریسلیە، بەڵام دوای ١٨ مانگ جیابوونەوە.
 
== شازادەی بەحرێنی ==
دوای چارەسەرکردنی کێشەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵە کەم ئەندامەکە، مایکل ڕووی لە وڵاتی [[بەحرەین|بەحرێن]] کرد و ماوەیەک لەوێش مایەوە، دواتر شێخ عەبدوڵڵای کوڕی حەمەد ئال خەلیفە لە دادگا داوایەکی دژی بەرزکردەوە و بەوە تاوانباری کرد کە پابەند نییە بەو گرێبەستەی لە نێوانیاندا مۆرکراوە بەپێی قسەکانی عەبدوڵڵا دوای کۆتایی ھاتنی کێشەکانی مایکڵ لەگەڵ دادگای ئەمەریکی ئەو ھەڵدەستێ بە میوانداری کردنی مایکل بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە مەرجێک بەیەکەوە کۆمپانیایەکی کاری مۆسیقا دابمەزرێنن و ئەلبوومێکیش بڵاوبکەنەوە، ھەر بۆی ئەم مەبەستەش ژمارەیەک لە ھاوڕێیانی مایکل داوەت کردبوو بۆ بەحرێن تاکو بەیەکەوە ئاھەنگی سەری ساڵ لە بەحرێن بەسەربەرن و مایکلیش بەم مەرجانە رازی بوو، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو لەسەر ئەستۆی بوو جێبەجێی نەکرد، بۆیە شێخ داوای قەرەبوو کردنە یان جێبەجێکردنی بەندەکانی گرێبەستەکەی دەکرد، بەڵام باری تەندروستی مایکل رێگای پێ نەدەدا کە گۆرانی تۆمار بکات یان ئاھەنگ ساز بکات ئەم کێشەیەش کاریگەری دەروونی زیاتری لەسەر مایکل ھەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو کێشەیەش چارەسەرکرا و مایکل بە ناچاری گەڕایەوە ئەمەریکا.
 
== گۆرانی ==
ئەو دابڕانە زۆرە و کێشەیەک لە دوایەکانە بوونە ھۆی رووخانی مایکل لە بواری دەروونی و ئابوورییەوە، بۆیە بڕیاریدا ٤٩ ئاھەنگ لەسەرتاسەری جیھان ساز بکات و لە [[لەندەن|لەندەنەوە]] دەست پێبکات، چونکە وامەزندە دەکرات داھاتی ئەم ئاھەنگانە بگاتە نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ئەمەش کاریگەری دەبوو لەسەر باشترکردنی باری دارایی جاکسۆن و ڕزگار بوونی لەو قەرزە زۆرانەی لە سەری کەڵەکە بوون، بەڵام ھەر ئەوکات ھەندێک لە بەرپرسانی کۆمپانیاکە گومانیان ھەبوو لەوەی مایکل بتوانێت بەڵێنەکانی بەجێ بگەیەنێت بە ئەنجامدانی ئەم ئاھەنگانە، چونکە رۆژانە دەرمانی زیاتری بەکار دەھێنا بۆ ئەوەی دەم و چاوی خۆی لە لاچوون و ھەڵوەرین بپارێزێت، ھەروەھا بەپێی رێنماییەکانی پزیشکانە نەدەبوایە ھەوا لەدەم و چاوی بدات، بۆیە زۆر کەس پێیان وابوو ئەگەر بتوانێت لە ئاھەنگەکانیش بەشداری بکات ئەوا دوایین ئاھەنگ دەبن.
 
دوای مردنی کۆمپانیای o٢ رووبەرووڕی گرفتێکی دیکە بووەتەوە ئەویش ئەوەیە چۆن بتوانێت پارەی ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە کە پلیتی ئاھەنگەکانیان کڕیوە ئاسان نییە و پێویستی بە کاتێکی زۆر ھەیە، چونکە تا ئێستا نزیکەی ھەشت سەدھەزار پلیتی ئاھەنگەکان فرۆشراوە، تێکڕای نرخی پلیتەکان لە نێوان ٥٠ و ٧٠ جونەیھی ئیسترلینی و لە کاتی نمایشکردنی پلیتەکان بۆ فرۆشتن زۆر بەخێرایی تەواووبن بە تێکڕایی ١١ پلیت لە یەک چرکەدا و نرخی پلیتی VIP گەیشتە نزیکەی ٧٩٠ جونەیھ و لەسەر وێب سایتی (ئی بەی) گەیشتە ١٣٩٠ جونەیھی ئیسترلینی و زۆربەی ئەوانەی پلیتەکانیان کڕیووە داوای پارەکانیان دەکەردەوە.
 
== مردن ==
دوای راگەیاندنی مردنی مایکڵ، ئەندامانی کۆنگرێس دەقیقەیەک وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی، لە لایەکی دیکەوە پزیشکان [[توێکاری]] لاشەی مایکلیان کرد، بەڵام رایانگەیاند لە کاتی زوودا ناتوانن ھۆکاری مردنی دیار بکەن، ھەر چەندە بەپێی پێشبینییەکان ھۆکاری مردنی بۆ ئەو دەرمانە زۆرانە دەگەڕێتەوە کە بەکاری دەھێنان بۆ نەھێشتنی ئازارەکانی لەشی، ھەر لە مردنی بە نیو کاتژمێرێک بڕێکی زۆر دەرمانی دیمیرۆلی بەکارھێنابوو کە رۆژانە بڕێکی وەردەگرت بۆیە خێزانی مایکل پێیان وایە ھۆکاری مردنی بۆ ئەو بەڕ زۆرەی ئەو دەرمانە دەگەڕێتەوە، لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس رایگەیاند جاکسۆن ھۆگری بەکارھێنانی دەرمانی ئۆکسیکونتین بوو، بەڵام ھیچ نیشانەیەکی برینداربوونی دەرەکی بەسەر لاشەی جاکسۆنەوە نەبووە.
دوای ئەوە لاشەی جاکسۆن درایەوە خێزانەکەی پۆلیس لێکۆڵینەوەیەکی وردی لەگەڵ ئەو پزیشکە ئەنجامدا کە لە کاتی گیان لە دەستدانی لەگەڵی بوو ئەویش ھاوکارییەکی زۆری پۆلیسی کردووە، بەڵام پشکنینی ژەھرەکان کە ھۆکاری مردنی دیاردەکات پێویستی بە شەش تا ھەشت ھەفتە ھەیە ئەنجامەکانی دەردەچێت، برایان ئۆکسمان پارێزەری خانەوادەی جاکسۆن گوتی: من زۆر نیگەران بووم لە بەکارھێنانی ئەو بڕە زۆرەی دەرمانانە لەلایەن جاکسۆنەوە و زۆر جار خێزانەکەیم ئاگادارکردۆتەوە لەو زیانانەی کە لە ئەنجامی سەما کردن تووشی دەبێت و رەنگە ژیانیشی بخاتە مەترسییەوە، بەڵام کەس گرنگی بە قسەکانی من نەداوە، برایان ھەروەھا گوتی: من نامەوێ ئاماژە بە ھیچ شتێک بدەم تاکو ئەنجامی پشکنینی ژەھرەکان دەرنەچێت، ھەر بەپێی قسەکانی برایان لە چەند ھەفتەی رابردوودا جاکسۆن خەریکی خوێندنەوەی نووسینەکانی تاکور بوو.
دوایین شەوی ژیانی