بەردە سوور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0.7
ھێڵی ٣٧:
}}
 
'''بەردە سوور''' یا '''چەمی شار''' یا '''شھرچای''' چەمێکە کە لە ڕۆژاوای شاری [[ورمێ]] لە بەرزایییەکانی سنورەوە ھەڵدەقولێت و بە نێو دۆڵەکاندا و بەرە ڕۆژھەڵات ڕێدەگرێت و لە گوندی [[نۆشانا سەری]] بەنداوی ورمێ یا بەنداوی شارچای لەسەر دروستکراوە، پاشان بەناو گوندەکاندا تێپەڕ دەبێت و باخ و زەوییەکانی ئەو ناوچەیە ئاودێر دەکات و پاشان دەچێتە ناو شاری [[ورمێ]]وە و شار دەکاتە دووبەش و بەم بەرو ئەوبەری چەمی بەردەسووردا باخ و باخچەی دڵرفێن دروست کراوە و پاش ئەوەی لە شار دەردەچێت لە [[دەشتی ورمێ]]دا زەوی و زارێکی زۆر ئاودێری دەکات و پاشان دەڕژێتە [[دەریاچەی ورمێ]]وە.<ref>{{Cite web |url=http://www.loghatnaameh.org/dehkhodaworddetail-3913b88ed20745f68240ed96c14446ac-fa.html |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date= ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ |ناونیشانی ئەرشیڤ=https://web.archive.org/web/20131211134305/http://www.loghatnaameh.org/dehkhodaworddetail-3913b88ed20745f68240ed96c14446ac-fa.html |بەستەری شکاو=yes }}</ref>
 
سەرچاوەی ئەم چەمە لە بەرزایییەکانی چیای بەردەڕەش و چیای زینەتابوتان و چیای بیریەزدەوە سەرچاوە دەگرێت و بە گوندی [[بەردەسور]]دا تێدەپەڕێت و ھەر بەناوی ئەم گوندەوە ناونراوە و پاشان بە تەنیشت شارەدێی [[سلیڤانا]]دا دەڕوات و دەڕژێتە بەنداوی ورمێوە، ئەم چەمە سەرچاوەیەکی چاکە بۆ ئاودێری لە ناوچەکە و [[دەشتی ورمێ]]. لەبەر ئەوەی ئەم چەمە بە ناوەندی شاردا تێپەڕدەبێت و شار دەکاتە دوو بەش، بە (چەمی شار) ناوی دەھێنرێت.<ref>https://doe.ir/portal/theme/talab/0db/2-bs/inv/prod/</ref>