فرانسۆ ھەریری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی سەرچاوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب بەسەرداچوونەوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١:
{{یەک سەرچاوە}}
[[پەڕگە:Franso hariry.jpg|وێنۆک|alt=فرانسۆ ھەریری|فرانسۆ ھەریری]]
'''فرانسۆ ھەریری''' سیاسەتوانێکی [[ئاشوورییەکان|ئاشووری]]ی خەڵکی باشووری کوردستان بوو لە ساڵی ١٩٣٧ لە ھەریر لەدایک بووە، ئەندامی مەکتەب سیاسی [[پارتی دیموکراتی کوردستان]] بووە و ناوبراو پارێزگاری [[پارێزگای ھەولێر|ھەولێر]]یش بووە. فرانسۆ ھەریری لە ١٨ی شوباتی ٢٠٠١ لەلایەن چەند کەسێکەوە تیرۆر دەکرێت.
 
 
فرانسۆ لە ساڵی ١٩٦٠ بووەتە پێشمەرگە و لە [[شۆڕشی ئەیلوول]] و [[شۆڕشی گوڵان]] بەشداربووە. ئەندام پەرلەمانبووە لەخولی یەکەمی [[پەرلەمانی کوردستان]] بووە. لەساڵانی ١٩٩٦ تا ٢٠٠٠ پارێزگاری ھەولێر بووە.
ناوی تەواوی '''فرانسۆ تۆما هەریریە''' لە ساڵی ١٩٣٦ لە [[ھەریر|نەحیەی هەریری]] سەر بە [[ھەولێر|پارێزگای هەولێر]] لە خێزانێکی [[ئاشوورییەکان|ئاشووری]] لەدایک بووە. فرانسۆ پاش ئەوەی خانەی مامۆستایان تەواودەکات ساڵی ١٩٦٠−١٩٦١ لە ناوچەکانی بلێ و [[بارزان]] و لە دەڤەری باڵەکایەتی دەبێت بە مامۆستای وەرزش، لە سەرەتای چوونی بۆ ناو کاری سیاسەت دەبێتە ئەندامی [[حیزبی شیوعی عێراقی|حیزبی شیوعی عێراق]] و پاشان بەرپرسی لێژنەی ناوچەی حیزبەکە، بەڵام بەهۆی ئەو خۆشەویستیە زۆرەی بۆ [[مەلا مستەفا بارزانی|مەلا مستەفای بارزانی]] دەیبێت لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە [[پارتی دیموکراتی کوردستان]] دەکات و دەچێتە ڕیزەکانی ئەم حیزبە و لە [[شۆڕشی ئەیلوول|شۆڕشی ئەیلول]] بەژداری دەکات، لە ماوەیەکی زۆر کەمیشدا دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی گەڵاڵەی پارتی دواتر لە ساڵی ١٩٦٩ دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی باڵەکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەهۆی دڵسۆزی و بەوەفایەتیە زۆرەکەی بۆ پارتی زۆر جێگای بایەخی مستەفا بارزانی بوو وە هاوڕێی نزیکی [[ئیدریس بارزانی]] و [[مەسعوود بارزانی|مسعود بارزانی]] بوو، لەکاتی دامەزراندنی دەزگای پاراستن ڕۆڵێکی چاڵاکی هەبوو، هەریری لە تەمەنی ٣٣ ساڵی لە دوای ڕێکەوتننامەی ١١ ئازار لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤ دەبێتە قایمقامی [[قەزای چۆمان]]، لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی لە ساڵی ١٩٧٩ دەبێتە ئەندامی یەدەگی سەرکردایەتی پارتی لە کۆنگرەکانی ١٠و١١و١٢ ئەم حیزبە بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵبژێردراوە.
 
کاتێک لایەنە کوردستانیەکان لێک نزیکبوونەوە بۆ دروستکردنی بەرەیەکی سیاسی و چەکداری هاوبەش فرانسۆ دەبێتە نوێنەری پارتی لە [[بەرەی کوردستانی]] کە لە ساڵی ١٩٨٨ لە نێوان حەوت پارت و لایەنی سەرەکی [[باشووری کوردستان]] دروستکرا.
 
لەیەکەم هەڵبژاردنی پەڕلەمان دەبێتە پەڕلەمانتار و سەرۆکی فڕاکسۆنی پارتی، لەدوای ٣١ ئاب ١٩٩٦ هەریری لە کابینەی سێیەمی حوکمەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە وەزیری هەرێم بەڵام پاش ماوەیەک لە پۆستەکە نامێنێت و دەبێتە بەرپرسی لقی دووی پارتی و پارێزگاری هەولێر کە تاوەکو ڕۆژی [[تیرۆریزم|تیرۆر]] کردنی لە پۆستی پارێزگاردا مایەوە.
 
== سەرچاوەکان ==