جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «سوننە»

مەزهەبی سوننە لە هەموو مەزهەبە ئیسلامیەکان زیاتر بڵاو بۆتەوە و شوێنکەوتووی هەیە، و ژمارەی شوێنکەوتووەکانی %٩٠ی ئیسلامی جیهان ئەگرێتەوە <ref>[http://www.islamonline.net/servlet/Satellite?pagename=IslamOnline-Arabic-Ask_Scholar/FatwaA/FatwaA&cid=1122528601362 ئیسلام ئۆنلاین]</ref>، و بە مەزهەبی فەڕمی زۆر لە دەوڵەتە ئیسلامیەکانی ئەمڕۆ دادەنرێت، و لە مێژوودا مەزهەبی فەڕمی زۆر لە دەوڵەتە ئیسلامیەکان بووە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا، بۆ نموونە [[دەوڵەتی عوسمانی]] مەزهەبی سوننە مەزهەبی فەڕمی دەوڵەت بووە و پشتیان بە خوێندنگەی حەنەفی بەستووە وەک سەرچاوە بۆ بڕیار و یاساکانی دەوڵەت، لە هەمان کاتدا دانیان ناوە بە مەزهەبەکانی تر و دادوەر و فێرکاریان بۆ دانابوون، و ئەتوانین بڵێین سوونە زۆرینەی دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلامی پێک دە هێنن بێجگە لە دەوڵەتەکانی؛ [[ئێران]] و [[ئازەربایجان]] و [[بەحرەین]] و [[عێراق]] کە شیعەی دوانزە ئیمامی زۆرینەیان پێک دەهێنێت و [[عومان]] مەزهەبی ئەبازی زۆرینەی پێک دەهێنێت.
==ئاماری سوننەکان==
بە پێی ئینسایکلۆپیدیای مەسیحی جیهانی دانەر (دایڤد باریت)، ژمارەی سوونە لە ساڵی ٢٠٠٠ بە نزیکەی ١,٠٠٢,٠٠٠,٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت، لە کاتێکدا ژمارەی ڕۆمانە کاسۆلیکەکان (تائیفەی کاسۆلیکی مەسیحی) لە هەمان ساڵدا بە ١,٠٥٧,٠٠٠,٠٠٠ کەس ئەخەمڵێنرێت، بە پێی ئەمە جیاوازی نێوان تائیفەی [[کاسۆلیکی]] و سوننە نزیکەی ٥٥ ملیۆن کەسە.
 
هەر بە پێی هەمان سەرچاوە، ژمارەی ئەو موسڵمانانەی ئیسلامن بە هەموو مەزهەبە جیاوازەکانیەوە لە ساڵی ٢٠٠٠دا نزیکەی ١,١٨٨,٠٠٠,٠٠٠ کەسن، بە پێی ئەمەش سوننە زۆرینەی پێک دەهێنێت کە نزیکەی (%٨٤.٣٤) سوننەن، و تائیفەکانی تری ئیسلام نزیکەی ١٨٦,٠٠٠,٠٠٠ کەسن (واتە ١٥.٦٥)ی موسڵمانان پێک دەهێنن، هەر هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەداوە کەوا ڕۆژانە نزیکەی ٣٤٠ هەزار کەس لە دایکدەبن، کە ٦٨هەزاریان موسڵمانن، بە پێی ئەمەش ڕۆژانە ٦٠ هەزار سوننە دێنە دنیاوە.
 
بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوەکان کە ئاژانسی هەواڵی جیهانی بڵاوی کردۆتەوە ژمارەی موسڵمانان لە ساڵی ٢٠٠٩ دەگاتە ١,٥٧ ملیار کەس، بە پێی هەمان سەرچاوە ڕێژەی سوونە ئەگاتە (%٨٧-%٩٠)ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ژمارەی موسڵمانانی سوونە لە نێوان (١,٣٧-١,٤) ملیار کەسدایە<ref name="BBC study">[http://news.bbc.co.uk/2/hi/8296200.stm One in four is Muslim, study say] 8 October 2009</ref><ref name="CNN report">[http://edition.cnn.com/2009/WORLD/asiapcf/10/07/muslim.world.population/index.html Nearly 1 in 4 people worldwide is Muslim, report says] October 12, 2009</ref>
.
 
==خەلافەتی ئیسلامی==
{{سەیری ئەمەش بکە|خەلافەت}}
١١٠

دەستکاری