لوڕی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) گەڕاندنەوەی 1 دەستکاری لەلایەن 2.183.180.128 (لێدوان): بەڵگە؟. (تو) تاگ: پووچەڵکردنەوە |
Paraw (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ١:
'''لوڕی''' یەکێک لە زمانە ئێرانییەکانە، کە لە شاخەی زمانە ئێرانییەکانی باشووری ڕۆژاوا دەستەبەندی کراوە. لوڕی وێراێ زمانی فارسی لە زمانە ئێرانییەکانی باشووری ڕۆژاوای ئێران بە ئەژمار دێن. زمانی لوڕی لە بەشێکی گەورە لە ئێڕان قسە دەکرێت. زمانی لوڕی لە ناوەند و بەشی باشووری پارێزگای لوڕستان، زۆربەی بەشەکانی پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، نێوەیەک لە پارێزگای چوارمەحال و بەختیاری، بەشی ڕۆژاوای پارێزگای فارس، بەشی ڕۆژاوا و ھەندێک لە شارەکانی ناوەندی پارێزگای ئەسفەھان، نێوەی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای خووزستان، بەشەکانێک لە پارێزگای بووشێھر، بەشی باشوور و ڕۆژاوای پارێزگای ھەمەدان، بەشی باشووری پارێزگای مەرکەزی، بەشی باشووری پارێزگای ئیلام، و ھەروەھا شارەکانی گەودین و کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان قسە دەکرێت. جگە لەمانە لە ھەندێک لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران وەکوو کرمان، خۆراسان، ئەلبۆرز و تارانیش ئاخێوەرانی زمانی لوڕی دەژێن.
ھەندیک کەس وادەزانێت کە زمانی لوڕی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی شێوەزاری [[کوردیی باشووری]]یە و بەم ھۆیە بە ھەڵە بە شێوەزاری کوردیی باشووری (شێووەزارەکانی کەڵھوڕی، فەیلی و لەکی) ناوی لوڕییان داوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە شێوەزارەکانی کەڵھوڕی و لەکی و فەیلی بە تەواوی کوردیین و بە شێک لە زمانە ئێرانییەکانی باکووری ڕۆژاوا بە ئەژمار دێن و جیا لە لوڕی و فارسین.
== شێوەزارەکانی لوڕی ==
Line ١٣ ⟶ ١٥:
{{کۆڵکە}}
[[پۆل:زمانەکانی ئێران]]
|