جنۆکە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی ئایین , + ئیسلام , + قورئان تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە |
No edit summary تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری |
||
ھێڵی ١:
'''جنۆکە''' (بە [[زمانی عەرەبی|عەرەبی]]: ''الجِنّ'') (بە واتە فراوانەکەی بریتیە لە ڕۆحەکان یان شەیتانەکان)<ref name="ReferenceA">Tobias Nünlist ''Dämonenglaube im Islam'' Walter de Gruyter GmbH & ٢٠١٥ {{ISBN|978-3-110-33168-4}} لا.٢٢ (ئەڵمانی)</ref> بەپێی ئاین و ئەفسانە کۆنەکانی [[عەرەب]]، جنۆکە بوونەوەریکی سەروسروشتییە کە لە هەمان هەسارەی ئێمە دەژیت کە مێشک و تێگەیشتنیان هەیە بەڵام ناتوانرێت ببینرێت، هەورەها ئەتوانێن هەستیان پێبکەین و هەستەکانمان لێی بەئاگابن، هەر بۆیە پێی دەگوترێت جنۆکە چونکە خۆی دەشارێتەوە و نابینرێت، زۆر کەس پێیانوایە کە بوونی هەیە و لە شێوەدا جیاوازیان هەیە، هەروەها توانایان هەیە بۆ ئەنجامدانی کاری قورسەکان[[پەڕگە:Iranischer Meister 001.jpg|وێنۆک|'''زولقەرناین''' بە یارمەتی هەندێک جنۆکە، دیوارەکەی ئاسنین دروستدەکەن بۆ دوورخستنەوەی يەجوج ومەجوج (لە بچووککراوەی فارسیەکانی سەدەی ١٦)]]
== جنۆکە لە ئیسلام ==
هەموو [[موسڵمانان|موسڵمانانی]] جیهان لەسەر ئەوە هاوتان کە جنۆکە بوونی هەیە و لە [[قورئان|قورئاندا]] باسکراوە: '''{{قورئان|سوورەت=الرحمن|ئایەت=١٥|ژمارە=١}}''' و لە [[قورئان|قورئاندا]] سوورەتیکی تەواو هەیە لەسەر جنۆکە بەناوی [[جن (سوورەت)|سوورەتی جن]]. موسڵمانانەکان باوەڕیان وایە کە جنۆکە توانای جەستەیی نائاسایی هەیە، کە ئەتوانی خەڵک ببینێت هەروەها ئەتوانێ شێوەیەی خۆیان بگۆرن بەو جۆری کە دەیانەوێت, و هەندێک لە پسپۆڕانی قورئان، قورئان لەسەر ئەو کەسانە دەخوێننەوە کە جنۆکە دەستیان لێداوە یان چووتە لاشیان بۆ ئەوەی دەریان بکەن و هەندێکی تریش ئەتوانن لەگەڵ جنۆکەکان قسە دەکەن و مشتومڕیان لەگەڵ بکەن لە روانگەی ئەوان، هەروەها له قورئاندا ٢٩ جار باسی جنۆکە کراوە. کە لە ڕوانگەی قورئاندا [[محەممەد|موحەمەد]] وەک پێغەمبەرێک بۆ هەردوو کۆمەڵگای مرۆڤ و جنۆکە نێردراوە<ref>[[قورئان|قورئانی پیرۆز]]، سوورەتی ئەنعام، [[ئایەت]] ١٩</ref>
=== جنۆکە لە ڕوانگەی قورئاندا ===
''قورئان دادەنێن بەبوونی جنۆکە کە سیفەتەکانی بە کورتی:''
# بوونەوەریکەکەن کە له ئاگر دروستکراون<ref>[[قورئان|قورئانی پیرۆز]]، [[ڕەحمان (سوورەت)|سوورەتی ڕەحمان]]، [[ئایەت]] ١٥</ref>
# دەرککردن لەنێوان ڕاستی و هەڵە،و هێزی تێگەیشتن<ref>[[قورئان|قورئانی پیرۆز]]، [[جن (سوورەت)|سوورەتی جن]]</ref>
# ئەرک و بەرپرسیاریەتیان هەیە<ref name="آیات سوره جن و الرحمن">ئایەتەکانی [[جن (سوورەت)|سوورەتی جن]] و [[ڕەحمان (سوورەت)|سوورەتی ڕەحمان]]</ref>
# هەندێک باوەرداڕن وە هەندێکی بێ باوەڕن<ref name="آیات سوره جن و الرحمن" />
#توانایان هەیە هەندێک کار ئەنجامبدەن کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی<ref>سباء، 12 - 13</ref>
#پێش مرۆڤ لەسەر زەوی ژیاون<ref>حجر، 27</ref>
== شێوەکانی جنۆکە ==
''شێوەکانی جنۆکە دەکرێت دابەشبکرێت بۆ سێ پۆلی سەرەکی:''
=== لەسەر شێوەی ئاژەل ===
جنۆکە ئەتوانێت لە شێوەی ئاژەڵی جیاواز دەربکەوێت وەک دووپشک یان پشیلە یان کوندەپەپوو یان کەر، هەروەها سەگەکان ئاژەڵێکی ترن کە زۆرجار لەگەڵ جنۆکە هەژمار دەکرێت، بەتایبەتی سەگی ڕەش و هەروەها شێوەی مارەکان پەیوەندارترین ئاژەڵن بۆ جنۆکەکان لە ڕوانگەی ئیسلامدا. کەچی بە پێچەوانی ئاژەلاکانی تر جنۆکە ناتوانێت لە شێوەی گورگدا دەربکەوێت، کە وا بڕوادەکرێت گورگەکە جنۆکەکان راودەکەن<ref>name="ReferenceA98">Robert Lebling, ''Legends of the Fire Spirits: Jinn and Genies from Arabia to Zanzibar'', 2010 {{ISBN|978-0-857-73063-3}} page 98</ref><ref name="ReferenceE">Tobias Nünlist ''Dämonenglaube im Islam'' Walter de Gruyter GmbH & Co KG, 2015 {{ISBN|978-3-110-33168-4}} p. 43 (German)</ref>
=== لەسەر شێوەی زریان و سێبەردا ===
هەروەها جنۆکەکان بە تەم و زریانی پەیوەستکراوە کە لەوانەیە لە تەم یان زریانی لماویدا دەربکەوێت
=== لەسەر شێوەی مرۆڤ ===
زۆرجاران جنۆکە لەسەر شێوەی مرۆڤ دەردەکەون
== پەیوەندی نێوان جنۆکە و شەیتان ==
هەردوو لیکۆلینەوەی ئیسلامی و نائیسلامی بەگشتی جیاوازی لەنێوان فریشتە و جنۆکە و شەیتان دەکەن وەکوو سێ جۆری جیاوازی قەوارەی ڕۆحی لە ڕوانگەی ئیسلامیدا<ref>Amira El-Zein ''Islam, Arabs, and Intelligent World of the Jinn'' Syracuse University Press 2009 {{ISBN|9780815650706}} page 21</ref><ref name="ReferenceG">Tobias Nünlist ''Dämonenglaube im Islam Walter de Gruyter GmbH & Co KG'', 2015 {{ISBN|978-3-110-33168-4}} p. 47 (German)</ref>، زۆرجاران جیاوازەکانی نێوان جنۆکە و شەیتان روون نیە، جنۆکەکان چەندین تایبەتمەندییان هەیە کە لەگەڵ شەیتانەکان هاوبەشیدەکەن، کە هەردووکیان بەرپرسن لە نەخۆشییە دەروونییەکان و خاوەندارێتیکردنی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم تایبەتمەندییانە لە فەرموودەی قورئان و پێغەمبەردا دەرناکەون. کە قورئان جەخت لەسەر بەراوردکاری نێوان مرۆڤ و جنۆکە دەکاتەوە کە وەکوو بەرپرس و ئازادن لە کردەوەکانیان<ref>Eichler, Paul Arno, 1889 Die Dschinn, Teufel und Engel in Koran [microform] p. 60 (German)</ref><ref name="ReferenceG2">Tobias Nünlist ''Dämonenglaube im Islam Walter de Gruyter GmbH & Co KG'', 2015 {{ISBN|978-3-110-33168-4}} p. 47 (German)</ref>، جنۆکە چەندین تایبەتمەندی لەگەڵ مرۆڤ هاوبەشدەکات، کە شەیتانەکان نیانە.<ref name="racius1">Egdunas Racius ISLAMIC EXEGESIS ON THE JINN: THEIR ORIGIN, KINDS AND SUBSTANCE AND THEIR RELATION TO OTHER BEINGS p. 132</ref>
== جنۆکە لە زانستی هاوچەرخدا ==
هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە لەسەر بوونی جنۆکە لە زانستی هاوچەرخدا، کە چەندین لێکۆڵینەوەی لەسەرکراوە، کە لێکۆڵینەو و توێژینەوەکان نەگەشتونەتە ئەنجامی ئەرێنی، هەروەها هێچ بەڵگەنامە یان وێنەیەکی دانپێدراو لە گۆڤارە زانستییەکاندا بڵاونەکراونەتەوە، هەروەها لە بواری پزیشکی پشتڕاست نەکرایەوە، و هۆکارەکانی نەخۆشی بۆ نەخۆشیاکانی شیزۆفرینیا یان شیزۆفرینیایە دەگەرینتەوە
== سەرچاوەکان ==
|