جۆ بایدن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ١٢٣:
 
=== بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنی ١٩٨٨ی بۆ سەرۆکایەتی ===
[[پەڕگە:Joe Biden in 1987 at White House.png|وێنۆک|بایدن لە کۆشکی سپی، ساڵی ١٩٨٧.|231x231پیکسڵ]]بایدن لە ٩ی تەمووزی ١٩٨٧ بەشێوەیەکی ڕەسمی خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەسەر حیزبی دیموکرات ڕاگەیاند. بایدن وەک کاندیدێکی بەهێز دەبینرا بەهۆی توانای قسەکردنی و هەروەها هەبوونی کەسایەتیەکی دیار لەوکاتەی لە کۆمییسیۆنی دادوەری ئەنجومەندا سەرپەرشتی دامەزراندنی دادوەر ڕۆبەرت بۆرکی لە دادگای باڵای ئەمەریکا کرد. بایدن دەبووە گەنجترین سەرۆکی هەڵبژێردراو، دوای جۆن ئێف کێنەدی. لە ماوەیەکی کەمی ئەو ساڵەدا توانی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ بانگەشەکردن کۆبکاتەوە.
[[پەڕگە:Joe Biden in 1987 at White House.png|وێنۆک|بایدن لە کۆشکی سپی، ساڵی ١٩٨٧.|231x231پیکسڵ]]
 
بەڵام دوای دوو مانگ، پەیامی بانگەشەکانی بایدن بەلای دەنگدەرانەوە ناڕوونتر ببوو بەهۆی هەندێ کێشەی ناوخۆیی لەگەڵ ستافی بانگەشەکردنیدا، و لە مانگی ئەیلولدا، بایدن بەوە تۆمەتبارکرا کە وتاری سەرۆکی حیزبی کرێکاری بەڕیتانیا نیڵ کینۆکی بۆخۆی بەکارهێنابوو، ووتارەکەی نیڵ نیکۆک بەمشێوەیە بوو:<blockquote>بۆچی من یەکەمین ئەندامی خانەوادەی کینۆکم کەوا توانیومە بچمە زانکۆ؟ [دواتر لەکاتی وتارەکەدا، پەنجە بۆ هاوسەرەکەی درێژ دەکات و بە هۆکاری ئەم دەستکەوتەی دەزانێ] ئەی بۆچی گلێنیس یەکەمین ئافرەتە لەنێو هەزاران نەوەی خێزانەکەی کە بچێتە زانکۆ؟ لەبەر ئەوەبوو کە ئەوانەی پێشووتر بلیمەت نەبوو؟</blockquote>ووتارەکەی بایدنیش بەمشێوەیە بوو:<blockquote>لەوکاتەی بەرەو ئێرە دەهاتم بیرمدەکردەوە، بۆچی جۆ بایدن یەکەمین ئەندامی خانەوادەکەیەتی کە چۆتە زانکۆ؟ [دواتر لەکاتی وتارەکەدا، پەنجە بۆ هاوسەرەکەی درێژ دەکات و بە هۆکاری ئەم دەستکەوتەی دەزانێ] بۆچی هاوسەرەکەم کەوا لەنێو ئامادەبووان دانیشتووە یەکەمین ئەندامی خێزانەکەیەتی کە بچێتە زانکۆ؟ ئەمە لەبەرئەوەیە کە دایکان و باوکانمان بلیمەت نەبوونە؟ ئایا لەبەرئەوەیە لەنێو هەزاران نەوەی خانەوادەی بایدن من زیرەکتر بوومە؟</blockquote>هەرچەندە بایدن چەند جارێک ئاماژەی بە ناوی کینۆک دابوو لە وتارەکانی، بەڵام لەم دوو وتاریدا ئەمەی نەکرد. لە سەرەتای هەمان ساڵیشدا هەدنێ ڕستەی لە وتارێکی ڕۆبەرت ئێف کێنەدیش بردبوو (کە نووسەری وتارەکەی بەرپرسیارەتی گرتە ئەستۆ دواتر) و ڕستەیەکی کورت لە وتاری دەستبەکاربوونی جۆن ئێف کێنەدی. لە وەڵامی بردن و دزینی وتاری کەسایەتیەکانی دیکە بایدن گوتی کە سیاسەتمەداران بەشێوەیەکی گشتی قسەی یەکتری دەبەن بەبێ ناوهێنان، تەنانەت یەکێک لە ڕکابەرەکانی، [[جێسی جاکسن]]، هەمان ئەو وتارانەی ئەوی بەکارهێنابوو.
 
دوای چەند ڕۆژێک لەمە، حاڵەتێکی تر بڵاوبوویەوە کە هی سەردەمی قوتابیەتی بایدن بوو لە کۆلێژی یاسا. لە یەکەمین ساڵیدا، بایدن بابەتێکی بڵاوکردبووە کەوا بە زۆری لە وتارێکی گۆڤاری فۆردهام لۆو وەرگیرابوو، و بایدن تەنها یەکجار ئاماژەپێدانی بە سەرچاوەکەی بەکارهێنابوو و زۆربەی زانیاریەکانیسی لەوێ هێنابوو، بایدن ڕایگەیاند کە ئەو بەباشی لە یاساکانی دانانی سەرچاوە و ئاماژەپێدان حاڵی نەبوبوو.
 
هەروەها بایدن چەند بانگەشەیەکی کرد وەک زیادەڕۆیی دەبینرا، بۆ نموونە دەیگوت کە سێ بڕوانامەی لە زانکۆی بەدەستهێناوە، کەوا بەخۆڕایی کۆلێژی یاسای خوێندووە، و یەکەمی پۆلەکەی بووە و بەشداربووە لە خۆپیشاندانی چالاکوانانی مافە مەدەنیەکان. بەهۆی تەرکیزی بەردەوامی میدیاکان لەسەر ووتارەکانی و ئەم هەڵانەی بایدن، لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٨٧، بایدن کۆتایی بە بانگەشەی سەرۆکایەتی هێنا کە بە گوتەی خۆی بەهۆی "نوێکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوویەوە لەلایەن میدیاکان" ئەم بڕیارەی دابوو.
 
=== نەشتەرگەری مێشک ===