مەولانای ڕۆمی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٤٢:
 
ڕۆمی زۆربەی ژیانی لەژێر دەستەڵاتی سەلجوقی فەرمانڕەوای ڕۆم بەسەر بردووە کە شوێنەکەی دەکەوێتە ناوچەی ئەنادۆڵ، و ھەر لێرەش زۆربەی بەرھەمەکانی نووسیوە و لە ژێر کاریگەریی زمانی فارسیدا بووە.<ref>Grousset, Rene, The Empire of the Steppes: A History of Central Asia, (Rutgers University Press, 2002), 157; "…the Seljuk court at Konya adopted Persian as its official language.".</ref><ref>Aḥmad of Niǧde's "al-Walad al-Shafīq" and the Seljuk Past, A. C. S. Peacock, Anatolian Studies, Vol. 54, (2004), 97; With the growth of Seljuk power in Rum, a more highly developed Muslim cultural life, based on the Persianate culture of the Great Seljuk court, was able to take root in Anatolia</ref><ref>Carter Vaughn Findley, “The Turks in World History”, Oxford University Press, Nov 11, 2004. p. 72: Meanwhile, amid the migratory swarm that Turkified Anatolia, the dispersion of learned men from the Persian-speaking east paradoxically made the Seljuks court at Konya a new center for Persian court culture, as exemplified by the great mystical poet Jelaleddin Rumi (1207–73).</ref> تا کۆتاییی تەمەنی ھەر لەوێ ماوەتەوە تا کاتی مردنی لە ساڵی ١٢٧٣ز. لە شاری کۆنیای تورکیا نێژراوە و ئێستا خەڵکێکی زۆر سەردانی گۆڕەکەی دەکەن. لە دوای مردنی کوڕەکەی سوڵتان وەلەد و شوێنکەوتووەکانی (تەریقەتی مەولەوییە) یەیان دامەزراند کە ناسراوە بە تەریقەتی ئەو دەروێشانەی کە بە دەوری خۆیاندا دەسوڕێنەوە کە ناسراوە بە سەمای سۆفییەکان.
 
== دیوانی شەمس ==
دیوانی شەمس یاخود دیوانی کەبیر بریتییە لە کۆکراوەی غەزەل و چوارینە و تەرجیع بەندەکانی مەولانا. بەپێی چاپی بەدیعوزەمان فروزانفەر کە لەسەر بنەمای کۆنترین دەستنووسەکانە ئەم دیوانە زیاد لە ٤٤٠٠٠ دێڕە.<ref>{{Cite book|last=Furuzanfar, Badi-uz-zaman. Kulliyat-e Shams, 8 vols., Tehran: Amir Kabir Press, 1957–66. Critical edition of the collected odes, quatrains and other poems of Rumi with glossary and notes.|first=بەدیعوزەمان فروزانفەر|title=کلیات شمس|publisher=تهران، امیر کبیر پریس|year=١٩٥٧-١٩٦٦|isbn=|location=|pages=}}</ref> مەولانا ژمارەیەکی زۆری لە غەزەلەکانی بە وشەی بێدەنگ (خمش) کۆتایی پێهێناوە کە بریتی بووە لە نازناوی خۆی. هەندێکی تریشی بە ناوی [[حوسامەدین چەلەبی]] و [[سەڵاحەدین زەرکوب]] کۆتایی پێهێناوە. بەڵام زۆرینەی غەزەلەکان بە ناوی [[شەمسی تەورێزی]] تەواو کردووە. دیوانی شەمس هۆنراوەی تێدایە بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و کەمێکیش تورکی و یۆنانی.
 
مەولانا لە غەزەلی ٤٢٧دا دەربارەی بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەڵێت:
 
{{شیعر|لە دڵ و گیاندا مـاڵت کرد ئاخری|هەردووکیت دێوانە کرد ئاخری|هاتبوویت تا گڕ لە جیهان بەربدەیت|نەڕۆشتی تا وات نەکرد ئاخری|ئەی کە لە عیشقت جیهان وێران بووە|سەرت لەم وێرانەیەش دا ئاخری|من تۆم سەرقاڵ دەکرد ئەی دڵی هەژار|یادی ئەو ئەفسانەیەت کردەوە ئاخری|عیشقت بەبێ خود بردە ناو حەڕەم|ئەقڵیشت بێگانە کرد لێم ئاخری|ئەی پێغەمبەری خودا پایەی خۆڕاگری منت|هەروەکو پایەی حەننانە لێکرد ئاخری|مۆمی جیهان بوو لوتفی [عەقڵی] چارەساز|مۆمت وەک پەروانە لێکرد ئاخری}}
 
== ئەمانەش ببینە ==