باوەڕ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب چاککردنەوەی ھەڵەی ڕێنووس/ڕێزمان
لە فەلسەفەی ھاوسەردەمدا
ھێڵی ١:
{{شریتەلای دڵنیایی}}
کاتێ ئینسان شتێک بە [[ڕاستی|ڕاست و دروست]] ئەزانێت، بەتایبەت ئەگەر بەڵگە و ئیسپاتی پێ نەبێ، ئەوە لە ڕوانگەیەکەوە سەیری ئەو شتە ئەکات یا ھەڵوێستێکی بەرامبەر بەو شتە گرتووە، بەو ڕوانگە و ھەڵوێستە ئەڵێن '''باوەڕ''' یا '''بڕوا'''. ئینسانێکی پێگەیشتووی ئاسایی باوەڕی بە زۆر شت ھەیە، بەڵام لەو زۆرە لە ھەر ساتدا تەنیا ژمارەیەکی کەمیانی لە پێش زەیندایە. واتە باوەڕمەندی بە شتێ پێویستی بە بیرکردنەوەی چالاکانە لەبارەی ئەو شتەوە نییە. زۆرێ لەو شتانەی باوەڕمان پێیانە تا ڕادەیەک ئاسایی و ناسەرنجڕاکێشن: ئەوەی کە ئێمە سەرمان ھەیە، ئەوەی کە ئێستا لە سەدەی ٢١داین، یان ئەوەی کە گوڵدانەکە لەسەر مێزەکەیە. بۆیە، دروستکردن و شێوەدان بە باوەڕەکان بە یەکێک لە بنەڕەتیترین و گرینگترین تایبەتمەندییەکانی [[زەین]] ئەژمێردرێ و تێگەیشتەی باوەڕ ڕۆڵێکی بەرچاو ئەگێڕێ لە [[فەلسەفەی زەین]] و [[مەعریفەتناسی]]<nowiki/>دا. لە فەلسەفەی زیندا، بۆ وێنە، «پرسی زەین-لەش» پرسێکی زۆر بنچینەیییە و، بەشێکی ئەپەرژێتە سەر ئەوە کە ئاخۆ ئۆرگانیزمێکی بەتەواوی فیزیکی چۆن ئەتوانێ خاوەن باوەڕ بێ. زۆربەیبەشێکی زۆری مەعریفەتناسیش لە دەور ئەم پرسیارە ئەسووڕێتەوە کە چۆن بۆ باوەڕەکانمان [[پاساوهێنانه‌وه‌|پاساو ئەھێنینەوە]] و چ باوەڕێک ھێژای ئەوەیە پێی بوترێ [[زانین|زانیاریناسیاری]] (knowledge).<ref name=":0">{{Citation|last=Schwitzgebel|first=Eric|title=Belief|date=2019|url=https://plato.stanford.edu/archives/fall2019/entries/belief/|work=The Stanford Encyclopedia of Philosophy|editor-last=Zalta|editor-first=Edward N.|edition=Fall 2019|publisher=Metaphysics Research Lab, Stanford University|access-date=2020-10-30}}</ref>
 
== لە فەلسەفەی ھاوسەردەمدا ==
بە لای زۆربەی فەیلەسووفانی ھاوسەردەمەوە باوەڕ «ھەڵوێستێکە لەبارەی [[قەزییە (لۆژیک)|قەزییە]]<nowiki/>یەکەوە». لێرەدا قەزییەش ھەمان قەزییەیە لە لۆژیکدا، واتە ئەوەی کە [[وتە (لۆژیک)|وتەیەک]] یا ڕستەیەک دەری ئەبڕێت. «ھەڵوێست لەبارەی قەزییەوە» وەھا شێوەیەکی ھەیە: S A that P، کە تێیدا S کەسی خاوەن ھەڵوێستە، A ھەڵوێستەکەیە و، Pش قەزییەکە. بۆ نموونە: ئەحمەد (خاوەن ھەڵوێست) بە ھیوایە (ھەڵوێست) کە ژیان لەسەر مەریخ ئەدۆزرێتەوە (قەزییە)، یا ئالان (خاوەن ھەڵوێست) گومانی ھەیە لەوە (ھەڵوێست) کە چوارسەد ساڵی تریش شاری لەندەن ھەیە (قەزییە).<ref name=":0" />
 
== سەرچاوەکان ==