باوەڕ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیادکردن/چاککردنی سەرچاوە(کان)
ب چاککردنەوەی ھەڵەی ڕێنووس/ڕێزمان
ھێڵی ١:
{{شریتەلای دڵنیایی}}
کاتێ ئینسان شتێک بە [[ڕاستی|ڕاست و دروست]] ئەزانێت، بەتایبەت ئەگەر بەڵگە و ئیسپاتی پێ نەبێ، ئەوە لە ڕوانگەیەکەوە سەیری ئەو شتە ئەکات یا ھەڵوێستێکی بەرامبەر بەو شتە گرتووە، بەو ڕوانگە و ھەڵوێستە ئەڵێن '''باوەڕ''' یا '''بڕوا'''. ئینسانێکی پێگەیشتووی ئاسایی باوەڕی بە زۆر شت ھەیە، بەڵام لەو زۆرە لە ھەر ساتدا تەنیا ژمارەیەکی کەمیانی لە پێش زەیندایە. واتە باوەڕمەندی بە شتێ پێویستی بە بیرکردنەوەی چالاکانە لەبارەی ئەو شتەوە نییە. زۆرێ لەو شتانەی باوەڕمان پێیانە تا ڕادەیەک ئاسایی و ناسەرنجڕاکێشن: ئەوەی کە ئێمە سەرمان ھەیە، ئەوەی کە ئێستا لە سەدەی ٢١داین، یان ئەوەی کە گوڵدانەکە لەسەر مێزەکەیە. بۆیە، دروستکردن و شێوەدان بە باوەڕەکان بە یەکێک لە بنەڕەتیترین و گریبگترینگرینگترین تایبەتمەندییەکانی [[زەین]] ئەژمێردرێ و تێگەیشتەی باوەڕ ڕۆڵێکی بەرچاو ئەگێڕێ لە [[فەلسەفەی زەین]] و [[مەعریفەتناسی]]<nowiki/>دا. لە فەلسەفەی زیندا، بۆ وێنە، «پرسی زەین-لەش» پرسێکی زۆر بنچینەیییە و، بەشێکی ئەپەرژێتە سەر ئەوە کە ئاخۆ ئۆرگانیزمێکی بەتەواوی فیزیکی چۆن ئەتوانێ خاوەن باوەڕ بێ. زۆربەی مەعریفەتناسیش لە دەور ئەم پرسیارە ئەسووڕێتەوە کە چۆن بۆ باوەڕەکانمان [[پاساوهێنانه‌وه‌|پاساو ئەھێنینەوە]] و چ باوەڕێک ھێژای ئەوەیە پێی بوترێ [[زانین|زانیاری]] (knowledge).<ref>{{Citation|last=Schwitzgebel|first=Eric|title=Belief|date=2019|url=https://plato.stanford.edu/archives/fall2019/entries/belief/|work=The Stanford Encyclopedia of Philosophy|editor-last=Zalta|editor-first=Edward N.|edition=Fall 2019|publisher=Metaphysics Research Lab, Stanford University|access-date=2020-10-30}}</ref>
 
== سەرچاوەکان ==