گرتە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: گەڕێندراوە لابردنی ژێدەرەکان دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 88.78.216.253 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی AramBot
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Tangente2.gif|وێنۆک|چەپ]]
'''گرتە '''<ref>فەرھەنگی زانستی- کۆکردنەوەی تاڕیق وەیسی</ref> یان '''ئاوارتە'''(ھ.بۆرینە) یان '''داتاشراو'''<ref name="ReferenceA">بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس</ref> ({{بە ئینگلیزی|Derivative}}) یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکانی ھەژماری [[جیاکاری (ماتماتیک)|جیاکاری]] و بابەتێکی ھەرە گرینگی لقی [[شیکاریی بیرکاری]]یە و لەگەڵ چەمکی [[تەواوکاری]] دوو ژێربابەتی سەرەکی [[بیرکاری]] پێکدێنن.
چەمکی گرتە، وەکوو [[تەواوکاری]]، لە بابەتێکی [[ئەندازە]]یی، واتە دۆزینەوەی ھێڵی [[لێکەوت]]ی چەماوەیەک لە [[خاڵ (ئەندازە)|خاڵێکدا]] بەرھەم دێت و تا سەرەتاکانی سەدەی ١٧ زایینی، بەر لەوەی ماتماتیکزانی فەڕانسەوی، [[پیێر دێ فێرما|فێرما]] بەھایەکانی ئەوپەڕی (ئێکستێرمۆمەکانی) ھەندێک [[فانکشن (ماتماتیک)|فانکشن]]ی دیاریکراو بدۆزیتەوە، پێناسە نەکرابوو. فێرما بەو ئەنجامە گەیشت ھێڵەکانی لێکەوت لەو خاڵانە کە فانکشنەکان، گەورەترین (ماکسیمۆم) یان بچووکترین (مینیمۆم) بەھایان ھەیە، دەبێت ئاسۆیی بن.
لەبەر ئەوە ئەو بیرۆکە لەلای دروست بوو پەیوەندییەک بدۆزیتەوە لە نێوان بابەتی دیاریکردنی بەھایەکانی ئەوپەڕی فانکشن و بابەتی لێکەوتە ئاسۆیییەکان. لە ئەنجامی ھەوڵەکانی فێرما بۆ شیکاریکردنی ئەو بابەتە چەمکی گرتە ھاتە ئاراوە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/گرتە»