ھەرێمی کوردستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ جەلال تاڵەبانی
تاگ: بەستەردەری خێرا
ب زیادکردنی بەستەر بۆ جەلال تاڵەبانی
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ١٢٠:
* لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٧٤ حکومەتی عێراقی ڕێکەوتننامەیەکی فەرز کرد بەسەر کوردەکان کرد سەبارەت بە مافی خودموختاری بوو، ماوەی دوو ھەفتەی دا بە کوردەکان تا وەڵامی ڕەشنووسی ڕێکەوتننامەکە بدەنەوە. بارزانی ناڕازی بوو لەبەر ئەو خاڵەی تێیدا ھاتبوو کە کەرکوک بە کێلگە نەوتییەکانیشییەوە لە ژێر دەسەڵاتی عێراقدا بن نەک کوردەکان؛ و بارزانیش ڕاپەڕینێکی نوێی بەرپا کرد.
* لە ساڵی ١٩٧٥ پەیماننامەی جەزائیر کە لە نێوان ئێران و عێراقدا واژوو کرا، تیێیدا ئێران کۆتایی بە ھاوکاریکردنی خۆی بۆ ڕاپەڕینی کوردی ھێنا و پاڵپشتی حکومەتی عێراقی کرد، مەلا مستەفاش پاشەکشەی لە ژیانی سیاسی کرد.
* لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٦ [[جەلال تاڵەبانی]] کە ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، پارتێکی سیاسی نوێی دامەزراند بە ناوی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) بە سەرکردایەتی خۆی لە دیمەشق.
* ساڵی ١٩٧٨ ناکۆکی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕێژەیەکی زۆر کوژراوی لێکەوتەوە.
* ساڵی ١٩٧٩ مەلا مستەفا کۆچی دوایی کرد و مەسعود بارزانی کوڕی سەرکردایەتی پارتەکەی گرتە دەست.