شوانە قادری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ جەلال تاڵەبانی
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٦:
شوانە ھەستی کرد بەوەزعی نالەباری سیاسی وکۆمەڵایەتی کوردستان وبەشداری لەھەموو راپەرینەکانی ئەو چەند ساڵانەی رابردوو داکردوە. لە ساڵی [[١٩٩٩]] دوای گیرانی [[عەبدوڵا ئوجەلان]] لەو راپەرینەدا، ناوبانگی ئازایەتی دەرکرد و زۆر چالاکانە و بێ وچان لە ھەموو نارەزایەتێەکانی شاری مەھاباد بەشداری ھەبوو. ئەگەر ئاگادار کراباوە کە کەسێک تاوانی لێ دەکرێت، لایەنگری لێ دەکرد و بەتایبەت ئەگەر ھێزی ئینتیزامی و کاربەدەستانی حوکومەتی، سوکایەتیان بە کچان و ژنان کردبایە، ئاگری قین و تورەیی بڵێسەیی دەگرت و نەیدەتوانی بەھیچ شێوەیەک چاوپۆشی بکات. ھەر بۆیە ترسی خسبۆوە ناو ھێزی ئینتیزامی و شاری مەھاباد.
 
کاتیک کە حوکمی فیدراڵیسم لە کوردستان بە رەسمی راگەیاندرا و دواتر خەڵکی شاری مەھاباد بە ئاڵایی کوردستانەوە چوونە سەر گۆرستانی قازیەکان و کاتێک کە [[جەلال تاڵەبانی]] کرا بە سەرککۆماری عێراق و مەسعود بارزانی بوو بە سەرۆکی کوردستان، شوانە لە ھەموو ئەو خۆپێشاندانانەدا، لەگەڵ خەڵکی شاری مەھاباد، پێشەنگ و ئازایەتیی بەرچاوی بووە. شوانە لە زۆربەیی چالاکیەکانی شاردا بەھەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، ھەستی کوردانە و نەتەوایەتی خەڵکی زۆرتر بەرز راگرتووە. لە کاتی ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئێران شوانە وەک زۆربەی خەڵکی کوردستان نەتەنیا بەشداری نەکردووە، خەڵکیشی ھان داوە کە بەشدار نەبن.
 
کاتژمیری ٢٠:٣٠ رۆژی شەممە ١٨ پووشپەڕ ١٣٨٤ شوانەی ٢٩ ساڵە لە پشت شەقامی حەمەپان لە گەڕەکی شیلانی شاری مەھاباد، دەکەوێتە بۆسەوکەمین و بەر دەسترێژی کۆمەڵێکی زۆر لەھێزی پاسدار و ئینتیزامی و بەتوندی بریندار دەبێت و بە زیندویی ھەر لەو شۆینە گوللەباران دەکرێت و دواتر بۆ ترساندنی خەڵکی گەرەکەکانی شاری مەھاباد تەرمەکەیی بەدوایی ماشێن دا رای دەکێشن. کە فەرمانداری حوکومەت و شورایی شاری مەھابادیش ئەو تاوانە مەحکووم دەکەن و ە٢ کەس لە ھاورێکانی بەتوندی بریندار دەبن .