ورمێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٧١:
 
[[پەڕگە:Azad Khan Afghan, Gold Mohur 11.0 grams 1168 AH Isfahan.jpg|وێنۆک|ڕاست|پارەی سەردەمی '''ئازادخانی ئەفغان''']]
* پاش لەناوچوونی دەسەڵاتی ئەفشارەکان لە ساڵی (١٧٤٨ز)دا '''[[ئازادخانی ئەفغانی''']] یەکێک لەفەرماندەکانی [[نادر شا]] سوودی لە کێشمەکێشی ئەفشارەکان وەرگرت و ورمێی گرت، بەڕەزامەندی '''فاتیح علی خان'''، ورمێ بووە پایتەختی کاتی میرنیشینی ئازادخان. ناوی چیای ئۆغان داغی لەباکوری ورمێ دەگەڕێتەوە بۆناوی سەدارێکی ئەفغان.
[[پەڕگە:Megles.jpg|وێنۆک|وڵاتان و ڕێگاکانی پێش قاجار، نەخشەی ئازەربایجان و ئاران]]
* '''محەمەد حەسەن خانی قاجار''' سەرکەوت بەسەر ئازادخان لە [[پارێزگای گێڵان|گەیلان]] لە ساڵی (١٧٥٥-١٥٦ز) وە ورمێی گرت. '''فاتیح عەلی خانی''' ئەفشار پەیوەندی کرد بە محەمەد حەسەن خانی قاجار ، بەمردنی محەمەد حەسەن خانی قاجار، عەلی خانی ئەفشار گەڕایەوە [[ورمێ]] و [[مەراغە]] و [[تەورێز]]ی گرت. [[کەریم خانی زەند]] لە زستانی ساڵی (١٧٩٤ز)دا ورمێی گەمارۆدا و پاش چەند مانگێک لە گەمارۆدان ورمێی گرت، ھەتا ساڵی داھاتووش ئازەربایجان چووە ژێر فەرمانڕەوای '''[[کەریم خان'''خانی زەند]]. پاش کۆتایھاتنی خانەدانی زەند، ئەفشارەکانی ورمێ و شقاقیەکانی سەراب و [[دونبەلی]]ەکانی [[خۆی]] ھاوپەیمانیان ڕاگەیاند دژی قاجارییەکان[[قاجاڕەکان]] بەڵام سەرنەکەوتن، '''[[فەتحعلی شای''']] قاجارقاجاڕ دەستوری دا کە '''[[محەمەد عەلی خان''']] حکومداری [[ورمێ]] بێت تاوەکو دەمرێت، لەشکری ڕووس لە کاتی جەنگی ڕووس و ئێراندا، لە ساڵی (١٨٢٨ز)دا ورمێیان داگیرکرد بۆ جەندچەند مانگێک، لەنەبوونی حاکمی شار شازادە مەلەک میرزا قاسم بەیلەربەگی نەجەف حوکمی ورمێی کرد.
[[پەڕگە:Joseph Plumb Cochran 2.jpg|وێنۆک|ڕاست|دانیشتوانەکان لەڕاستەوە شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و جۆسێف کۆکران]]
* [[شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری]] کە خەڵکی [[شەمزینان]] بوو لە ساڵی (١٨٨٠ز)دا ئازەربایجانی داگیرکرد، بەم جۆرە شۆڕشی چەکدارانەی شێخ عوبەیدوڵڵا لە [[تشرینی یەکەم]]ی (١٨٨٠ز) دەست پێ دەکات و ھێزەکانی خۆی دابەش کرد بەسەر چەند بەرەیەکدا:
** بەسەرکردایەتیی '''[[شێخ عەبدولقادر''']] و [[ھەمزاغای مەنگوڕ]]ی و '''[[مامش''']]، بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکانی [[موکریان]]، [[مەھاباد]] و [[میاندواو]] و [[مەراغە]].
** بەسەرکردایەتیی '''[[موحەممەد سدیق کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵا''']] بوو، بۆ رزگارکردنی شاری [[ورمێ]].
** بەسەرکردایەتیی '''[[خەلیفە موحەممەد''']]، بۆ رزگارکردنی ناوچەکانی [[خۆی]] و [[سەڵماس]].
[[پەڕگە:Karte Scheich Ubeydallah ku.png|وێنۆک|نەخشەی جوڵانەوەی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵا لە ساڵی ١٨٨٠دا]]
لەگەڵ ھەڵایسانی شۆڕشدا [[عەرەب]]ەکانی ویلایەتی [[بەغدا]]یش ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشدا، بە مەرجێ شێخ عوبەیدوڵڵا [[ویلایەتی موسڵ]]یان بۆ رزگار بکات. لەو کاتەدا زۆربەی ھێزە کوردییەکانی [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]] و [[باشووری کوردستان]] دایانە پاڵ بزوتنەوەکەی '''[[شێخ عوبەیدوڵڵا'''عوبەیدوڵڵای نەھری]] و شێخ ئیدارەیەکی کاتیی پێکھێنا و توانیان ناوچەکانی [[مەھاباد]] و [[میاندواو]] و [[مەراغە]] ئازاد بکەن. بەھۆی نەبوونی دیسپلین لە ڕیزی جەنگاوەرەکاندا و نەبوونی شارەزایی سەربازی لە لای سەرکردەکان، جگە لەمە ھەر خێڵێک ھێزەکانی لەژێر سەرکردایەتیی رابەرەکانی خۆیدا ھێشتبووەوە و چەکی پێویستیان نەبوو، سەرباری ئەوە کە ئەو ھێزانە کەم مەشق بوون و خواردن و ئازوقەکەش ھەر عەشیرەتێک دەبوایە خۆی دابینی بکردایە، ھاوڕێ لەگەڵ ئەمەشدا ژمارەیەک خەڵکی نەفس نزم لە ھۆزەکان بە مەبەستی تاڵانی و زەوتکردن چووبوونە پاڵ بزوتنەوەکەی شێخ، ئەوان بارودۆخەکەیان بە ھەل زانیبوو، بۆ فەرھودی گوندە ئازەری و شیعەکان و سەروەت و سامانی گاور نەستورییەکانی ناوچەی ورمێ، کە کەوتبوونە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی کاتیی کوردەوە، ئەمەش خاڵی لاوازی دا بە دەست دوژمنانی کوردەوە. ھەرچۆنێک بێت '''شێخ عوبەیدوڵڵا''' کاتێک نزیکی شاری [[ورمێ]] بوویەوە،‌ چەند نوێنەرێکی خۆی ناردە ناو شار بۆ دانوستان بە مەرجی خۆبەدەستەوەدان. حاکمی شاریش فەرمانی دا کە نمایندەکان بکوژرێن. ئەمەش ڕقی کوردی ورووژاند و چوونە شارەکە و بەپێی ھەندێ سەرژمێری نزیکەی (٣٠٠) کەسیان کوشت و گەورەترین ھەڵە بوو کە ھێزەکانی شێخ کردیان و حکوومەتی [[ئێران]]یش خراپ سوودی لێ وەرگرت بۆ ناشرینکردنی جووڵانەوەکە لە ناوەندە ڕەسمییەکاندا.<ref>https://web.archive.org/web/20090913224525/http://www.standardkurd.net/Direje.aspx?Cor=Twejinewe&Jimare=251</ref> بەڵام خەڵکی شار بە ‌سەرۆکایەتیی '''[[ئیقبالوددەولە''']] بەرگرییەکی سەختیان لە شارەکە کرد و نەیاندا بەدەستەوە. ھەر لەو کاتەدا '''[[دکتۆر جۆزێف کاکرن''']] کە لە کۆمیسیۆنی موژدەبەرانی [[ئەمریکا]]یی کاری دەکرد، چووە لای شێخ و تکای لێ کرد مەرجەکانی خۆبەدەستەوەدان ڕوون بکاتەوە و ئاگاداریی پێ دا کە نابێت ھیچ زیانێک بە فەلەکان و گاورەکانی شار بگات. داوای لێ کرد پێویستە بۆ ماوەی (٢٤)کاتژمێر ھەڵمەتەکەیان بۆ سەر شارەکە ڕابگرن تا ماوەی خەڵک بدرێت لە شارەکە دەرچنە دەرەوە، بەڵام ئەمە پلانێکی نێوان دوکتۆر کاکرن و فەرماندەی سەربازیی ئێران بوو. ئەوان دەیانزانی یارمەتیی ئێرانی بەڕێوەیە و ویستیان ئەم دەرفەتە وەربگرن، ھەتا لە ئازەربایجان ئەو ھێزە بۆ شکاندنی گەمارۆکەی سەر ورمێ، ئەمەش بە کردەوە ڕووی دا و شێخیش ئەو دەرفەتە مێژویییەمێژوییە گرنگەی لەدەست دا. دواجار شەڕەکە لە بەرژەوەندیی ئێران شکایەوە، چونکە ھێزەکە گەیشت و چەکی بەسەر جەنگاوەراندا دابەش کرد. ئیتر بۆ ماوەی دە ڕۆژ شەڕِ قەوما بە بێ ئەوەی ھێزەکانی شێخ بتوانن سەرکەوتنی تێدا بەدەست بھێنن و بگرە بەپێچەوانەوەیبەپێچەوانەوە شێواوی و لێکترازان بەئاشکرا بە ھێزەکانیانەوە دیار بوو. ئەو ھێندەی کە ھاتبوو بۆ فریاکەوتنی شار ھێزە ئێرانییەکە لەسەر دەستی ئەفسەرانی ئینگلیز و فەرەنسا و ئیتالیا و نەمسا و ڕووسیا مەشقیان پێ کرابوو. بەم تەرزە سوپای [[ئێران]] توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و بکەوێتە ڕاوەدوونانی شۆڕشگێڕانی کورد. چونکە ئەو ھێزانەی کە بۆ تاڵانی ھاتبوون، مەیدانی شەڕەکەیان بەجێ ھێشت، ئەمەش کاریگەریی مەعنەوی لەسەر ھێزەکان ھەبوو.<ref>https://web.archive.org/web/20100810092703/http://www.pertwk.com/ktebxane/node/1297</ref>
 
=== سەردەمی ھاوچەرخ ===
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ورمێ»