ورمێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٦١:
 
ووتاری سەرەکی:[[شەڕی دمدم]]
* شەڕی دمدم لە مێژووی سەفەویدا جێگایەکی گرنگی ھەیە، بۆیە شا تەھماسپ میر قەرەتاجی کردە حاکمی ناوچەکانی [[ورمێ]] و [[شنۆ]]. لە دوای مردنی شا تەھماسپی یەکەم، زۆربەی میرانی میرنشینەکانی ئەودەمی [[کوردستان]] بەسەرۆکایەتیی '''[[میر عومەری'''عومەر]]ی [[میرنشینی سۆران]]، چوونە پاڵ دەوڵەتی عوسمانییەکان، بەڵام '''[[خانی لەپ زێڕین|میر قەرەتاج''']] کە میری '''[[میرنشینی برادۆست''']] بوو، نەچووە ژێر باری میر عومەر و بەمەش شەڕ و پێکدادان لەنێواندا بەرپا بوو کە لەو شەڕەدا میر قەرەتاج دەستی پەڕێنرا، ئیتر لەو کاتەوە بە '''[[خانی لەپ زێڕین|ئەمیرخانی یەکدەست''']] ناسرا. دوای ئەوەی [[شا عەباسی یەکەم]] (١٥٨٧-١٦٢٩ز) بووە پاشای دەوڵەتی [[سەفەوی]]، دەستێکی لە زێڕ بۆ دروست کرد و بەمەش نازناوێکی بۆ زیاد بوو کە [[خانی لەپ زێڕین]] بوو. میر قەرەتاج جگە لە ناوچەکانی [[ورمێ]] و [[شنۆ]]، کرایە فەرمانڕەوای '''[[قەڵای مەرگەوەڕ و تەرگەوەڕ''']]، '''[[قەڵای ورمێی''']] پەسند نەبوو بیکاتە ناوەندی دەسەڵاتەکەی، چونکە پێیوابوو قەڵای ورمێ توانای بەرگەگرتنی لە بەرامبەر ھێرشی دوژمنان نییە، بۆیە لە شوێنی [[قەڵای دمدم]]ی سەردەمی [[ئیمپراتۆریەتیی ساسانی]]، دووبارە بە ھەمان ناو [[قەڵای دمدم]]ی دروست کرد. ئەم کارەیشی وای لە میرانی [[ئێران]] کرد، بکەونە بەربەرەکانێی '''[[خانی لەپ زێڕین|میر قەرەتاج''']]، یەکێک لەو میرانە میری ئازەربایجان بوو کە ناوی '''[[میر پیربداغ بەگ''']] بوو، تەنانەت میرانی ئێران لای [[شا عەباسی یەکەم]] بۆیان تێچاند کە میر قەرەتاج نیازی وایە لە شاعەباسی یەکەم یاخی بێت و سەربەخۆیی میرنشینەکەی ڕابگەیەنێت، ئەوەبوو شاعەباسی یەکەم داوای لە میر قەرەتاج کرد دەست لە دروستکردنی [[قەڵای دمدم]] ھەڵبگرێت، بەڵام میر قەرەتاج داواکەی پشتگوێ خست و بەردەوام بوو تا تەواوی کرد. [[قەڵای دمدم]] پێکھاتبوو لە قەڵایەکی گەورە و چەند قەڵایەکی بچووک لە ناوەوە و دروستکردنی چەندین قولەی سەربازی لە ھەرچوار لای قەڵا گەورەکە بۆ پارێزگاریکردن لە ھێرشی دوژمنان دروست کرابوون. ھەروەھا چەندین عەمباریگەنجینەی گەورە بۆ ئازووقە و چەک و جبەخانەی سەربازی. ئیتر شاعەباسی یەکەم کەوتە پیلاندانان لە دژی میر قەرەتاج و چەندین جار ھێرشی سەربازیی کردە سەر، بەڵام شکستی ھێنا، تا ئەوەی کە بیست کەسی ھۆزی جەلالیانی کوردی باکور لە دەستی دەوڵەتی عوسمانییەکان ھەڵاتبوون و پەنایان بۆ دەوڵەتی سەفەویی ئێران ھێنا، شاعەباس ئەوەی بە دەرفەت زانی کە نزیکەی (١٠ ھەزار) کەسیان لەگەڵ '''[[حەسەن خانی''']] والی [[ھەمەدان]] بە سوپاکەیەوە ناردە لای میر قەرەتاج، بەڵام میر قەرەتاج ئەو داوایەی ڕەت کردەوە لە ترسی یاخیبوونی دانیشتوانی میرنشینەکەی لە دژی، لە کاتێکدا میر نیازی وابوو میرنشینەکەی سەربەخۆ بکات لە دەسەڵاتی سەفەوییەکانی[[سەفەوییەکان]]ی ئێران، بۆیە ھێرشی کردە سەر سوپای سەفەوییەکان کوشتارێکی زۆری لێ کردن، بەمەش دووبارە پیلانەکانی شاعەباس سەری نەگرت. ئەوەبوو شاعەباسی یەکەم سوپایەکی گەورەی بە سەرکردایەتیی '''ئیعتمادودەولەی'''[[ئیعتمادودەولە]]ی وەزیری ناردە سەر میر قەرەتاج و داوای لێ کرد خۆی بەدەستەوە بدا و قەڵاکەیش چۆڵ بکات، بەڵام میر قەرەتاج کەوتە توندکردنی قەڵاکە و بەمەش لە بەرەبەیانی (٥/١٢/١٦٠٨) شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای میرنشینی برادۆستی کوردی و سوپای دەوڵەتی سەفەوییەکان دەستی پێ کرد و نزیکەی (٤) مانگی خایاند، تا ئەوەی بە سەرچاوەی ئاوی قەڵاکەیان زانی و سەرچاوەکەیان لە قەڵا بڕی، نزیکەی (٢١) ڕۆژ سەربازان و دانیشتوانی قەڵاکە بێ ئاو بوون، بەڵام لەو کاتەدا بارانێکی زۆر باری و بووە یارمەتیدەرێک بۆ سەربازان و دانیشتوانی قەڵاکە، بەمەش بۆ چەند مانگێک توانییان خۆیان لە بەردەم ھێرشی داگیرکەران بگرن. بەڵام ھێزی داگیرکەری سەفەوی، توانی یەکێک لە تاوەرەکانی قەڵاکە داگیر بکەن. لەو شەڕەدا سەڕەرای کەمبوونەوەی چەک و گوللەگولە تۆپ لە سوپای میرنشینی برادۆست، لەو کاتەدا '''[[ئیعتمادودەولەی''']] وەزیر کۆچی دوایی کرد و '''[[محەمەد بەگی بێگدلی''']] لە شوێنی بووە سەرکردە کە '''[[میر پیربداغ بەگی''']] والی '''ئازەربایجانی''' لەگەڵدا بوو. ئەوەبوو میر قەرەتاج نامەیەکی بۆ نووسی و پێی ڕاگەیاند کە ئەگەر بەڵێنم پێ بدەن و نەمکوژن، خۆم ڕادەست دەکەم، بێگومان ئەمیش فێڵێک بوو تا ئەوەی داگیرکەران سەرقاڵ بکات و ڕیزەکانی سوپاکەی دووبارە ڕێک بخاتەوە. بەم شێوەیە بووە میوانی، ھاوکات محەمەد بەگی بێگدلی ویستی میر قەرەتاج بکوژێت، بەڵام میر ھەستی پێ کرد شوێنەکەی بەجێ ھێشت و بەمەش دووبارە شەڕ و پێکدادان دەستی پێ کردەوە، تا ئەوەی میرقەرەتاج ناچار بوو قەڵای دمدم ئاگر تێبەر بدات، چونکە دەیزانی ڕۆژ بەڕۆژ چەک و سەربازی کەم دەکات و ناتوانێ لەوە زیاتر بەرگری بکات، ھاوکات بۆ ئەوەی بەزیندوویی نەگیرێت و نەبرێتە لای شاعەباسی یەکەم. بەمەش داستانی قەڵای دمدم چووە ڕیزی مێژووی داستانە نەمرەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی [[کورد]]. شاعەباس فەرمانیدا بە کۆمەڵکوژی لە موکریان و برادۆستدا، خێڵی تورکی ئەفشاری دووبارە لەناوچەکەدا نیشتەجێکرد و ھەندێک لە خەڵەکوردەکانی بردە [[خۆراسان]]، دوو میرنیشینی لاواز لە ناوچەکەدا مانەوە کە دووجار کەوتنە جەنگەوە لەگەڵ سەفەوییەکاندا لە ناوچەکەدا.<ref>https://iranicaonline.org/articles/dimdim</ref>
* سەرەتای گۆڕینی دیمۆگرافیای ورمێ و ناوچەکە دەستی پێکرد و کوردان لە شوێنی خۆیان ھەڵکەندران.
* لە ساڵی (١٧٢٩ز)دا تەھماسب قولی سوپاسالاری [[نادر شا]]، توانی '''[[یوسف پاشای'''پاشا]]ی حکومداری عوسمانی شاری ورمێ لە دمدمدا بشکێنێت و دواتر فەرمانیدا بە ھەڵوەشاندن و وێرانکردنی تەواوی قەڵاکە و کە ئیتر نەبێتەوە بەقەڵا، ھەروەھا تاوانبارکرا بەھێنانی دەستەی تازەی شیعە و لەناو خەڵکی ناوچەکە و ورمێدا جیاکاری دروست کرد، ھەتاوەکو ئەمڕۆش کوردەکانی ئەم ناوچەیە لەسەر مەزھەبی [[سوننە]]ن و لە ژێر کاریگەری ڕێبازی [[نەقشبەندی]]دان و ئەم کاریگەرییەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (١٦٣٩ز)ی. '''[[شێخ مەحمودی ئەرماوی''']] کە نەقشبەندی بوو (٣٠٠٠٠ بۆ ٤٠٠٠٠) پشتیوانی ھەبوو، '''[[سوڵتان موراد''']] لە ساڵی (١٦٥٥ز)دا لە [[ئامەد]] لە سێدارەی دا.
* ڕاپۆرتێکی باشی '''[[ئەولیا چەلەبی''']] ھەیە لەسەر ئەم شارە، بەڵام بەشی خۆی کەموکورتی تیادایە، ئەو قەڵا و دیوارە پتەوانەی دەوری شاری باس کردووە و وتوویەتی (وەکو ھێزێکی سپین)، وە بە وتەی ئەو پانتای شار (١٠ھەزار) ھەنگاوە و بەرزی دیوارەکەی (٧٠ زراعە) و وەپانی (٣٠ زراعە)، شەوانە چواردەوری دیوارەکان بە مەشخەڵ ڕووناک دەکرێنەوە، ھەزیھێزی ناوەندی شار پێکھاتووە لە (٤ھەزار)[[پیاو]] و (٣١٠ چەک)، خان (١٥ھەزار) چەکدار و (٢٠ھەزار) خزمەتکاری ھەبوو، لەشاردا (٦٠) کۆڵان و (٦ھەزار) خانوو و (٨)مزگەوتی ھەبووە، لەمزگەوتەکانی (ئۆزون حەسەن و ئاق قۆینلو) و کە تەواوکرابوون لەلایەن کوڕەکەی یەعقوبەوە. بێجگە لە ناوشار خەڵکەکە دەژیان لە (٣٠٠) گوندا کە (١٥٠) گوندیان دەکەوتە دەشتی ورمێوە. ئەولیا جەلەبی وەسفی شارەکە دەکات بە (جوانی لەڕادەبەدەر) و وەبەشوێنەکی پیرۆزی دەژمێرێت، وەباسی خویندنگە و قاوەخانەکانی دەکات.<ref>{{Cite web |url=http://www.ensani.ir/storage/Files/20131026151706-9560-64.pdf |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date=٢٣ی نیسانی ٢٠١٤ |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=٢٣ی نیسانی ٢٠١٤ |ناونیشانی ئەرشیڤ=https://www.webcitation.org/6P3ZJlDoq?url=http://www.ensani.ir/storage/Files/20131026151706-9560-64.pdf |بەستەری شکاو=no }}</ref>لەسەدەی ھەژدەدا چارەنوسی ورمێ بەسترابوو بەچارەنوسی ئەفشارەوە کە لەدەشتی ورمێدا دەژیان، سەرۆکەکانیان شەڕیان لەگەڵ دراوسێکانیان دەکرد و ھەندێ جار دەچوونە ڕۆژھەڵاتی [[دەریاچەی ورمێ]].
[[پەڕگە:1730 Seutter Map of Turkey (Ottoman Empire), Persia and Arabia - Geographicus - MagniTurcarum-seutter-1740.jpg|وێنۆک|جێگای ورمێ لە نەخشەی ئێرانی و عوسمانی لەسەردەمی [[خانەدانی ئەفشاری|ئەفشارەکان]] کە ورمێ بە ناوی ئورومی ھاتووە و کەوتووەتە باشوری ڕۆژاوای [[دەریاچەی ورمێ]]]]
* لە شەڕی ساڵی (١٧٢٤ز)دا [[ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی|عوسمانییەکان]] [[کورد]]ەکانی [[میرنشینی ھەکاری|ھەکاری]] بەکارھێنا تاوەکو ئەفشارەکان دوربخەنەوە، کەسەرچاوەی خواردنی ھێزی ئێرانییەکانیان دابین دەکرد، لەوکاتەی تورک لەساڵی (١٧٢٥ز) دەسەڵاتیان بەسەر ئەم ناوچەیەدا ھەبوو حکومی ورمێ بەدەست خێڵی قاسملۆی ئەفشارەوە بوو بەشێوەیەکی ویراسی، بەناونیشانی '''[[خانەدانی ورمێ''']] بەفەرمی ناساند. [[نادر شا]] لە ساڵی (١٧٢٩ز)دا [[مەراغە]] و [[مەھاباد]] و [[قەڵای دمدم]]ی لە تورکەکان سەندەوە، حەکیم ئۆغلو پاشا ورمێی داگیرکردەوە لە ساڵی (١٧٣١ز)دا پاش مانگێک لە بەرگری کردنی نائومێدانە. ورمێ ڕادەستی ئێلی '''[[پنیانشینی''']] ھەکاری کرا، ئەمە تەنھا دوای ڕێکەوتنامەی (١٧٣٦ز)دا بوو کاتێک تورکەکان ئازەربایجانیان جێھێشت.
 
=== سەردەمی قاجاڕەکان ===
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ورمێ»