شارستانی ورمێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
ھێڵی ١١١:
'''شارستانی ورمێ''' بە گەورە شاری [[ورمێ]]وە ژمارەی دانیشتوانی دەکاتە (١,٠٤٠,٥٦٥)کەس کە دەکاتە قەرەباڵەغ ترین شارستانی [[پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا]] و باکووری ڕۆژاوای [[ئێران]]، ورمێ لە کۆندا بە (چیچەست) بەناوبانگ بوو، ئەم شارستانە لە مێژوی خۆیدا شارستانێکی ئاوەدان و دەوڵەمەند بووە و لەھەمان کاتدا شارستانێکی پڕ لە ململانێی ڕامیاری بووە.<ref>https://www.amar.org.ir/</ref>
 
'''شارستانی ورمێ''' لە شوێنێکدا ھەڵکەوتووە کە شوێنێکی تایبەتە و شوێنی بەیەکگەیشتنی [[قەوقاز]] و [[ئەرمەنستان]] و [[ئاسیای بچوک]] و [[مێزۆپۆتامیا]]یە، گۆڕانکارییە جۆراوجۆرەکانی مێژوو دەبینرێت لە مێژووی دێرینی ناوچەکە و ژیانی ھۆزەکان و ئایینە ئاسمانییەکان لە تەنیشت یەکدا، کە چەند مەرجێکی تایبەتی فەرھەنگی و ڕۆشنبیری بەخشیوە بەم شارستانە و ورمێ بەشاری پەلکەزێڕینە(کەسکەسۆر)ی ھۆزەکان و ئاینەکان ناوی دەرکردووە.<ref>https://www.yjc.ir/fa/news/6390408</ref> شوێنی ئاینی و مێژووی وەکوو (مزگەوتی گەورەی ورمێ) کە شوێنەواری شارستانییەتی ئیسلامە لە سەردەمی سەلجوقییەکاندا و گەورەترین میحرابی ھەیە دوای میحرابی مزگەوتی گەورەی ئەسفەھان و کڵێسای مێژووی (نەنە مەریەم) کە بە دووەم کڵێسای دیرۆک لە جیھاندا دادەنرێت و بێ ھاوتاترین شوێنی مێژووی دادەنرێت لە ناوچەکەدا. بازاڕی مێژووی ورمێ کە بە بیناسازی ئێرانی-ئیسلامی دادەنرێت کە یەکێکە لە شوێنە مێژووییە گرنگەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی [[ئێران]].<ref>https://www.yjc.ir/fa/news/6258098</ref>
 
شوێنەوارناسان پشکنینیان ئەنجامدا لە چەند گردێکی شوێنەواری ناوچەکە دەرکەوت کە شارستانییەکی کۆن لەم ھەرێمەدا ھەبووە و دەگەڕێتەوە بۆ (٤٠٠٠)ساڵ [[پێش زاین]]. پاراستنی ئەم گەنجینە و شوێنەواری کۆن و مێژووییانە لە مۆزەخانەی ورمێ ھۆکارێکە بۆ دەوڵەمەندکردن و بایەخدان بە سامانی مێژووی لە وڵاتدا، و ئەم کارە لێکۆڵینەوەیە لە سەردەمی ئۆرارتووری تا سەردەمی قاجاڕ، ئەم مۆزەخانەیە بە دووەم مۆزەخانەی دەوڵەمەند دادەنرێت لە [[ئێران]]دا.
==پێکھاتەی شارستانی ورمێ==
 
ئەم شارستانە لە ڕابوردوویەکی دووردا یەکێک بووە لە ناوەندەکانی ئاینی و زانستی، دوای دەرکەوتنی [[ئیسلام]] ورمێ دووەم شاری ھەرێمەکە بووە لە پاش [[مەراغە]]. ئەم شارستانە چەندین جار وێران بووە بەھۆی ڕوداوە مێژووییەکانی ناوچەکە و دووبارە بەشکۆوە خۆی نوێ کردووەتەوە.
 
پارکی نەتەوەی دەریاچەی ورمێ لەگەڵ دوورگەکانی و (٣٠) گۆماو و ئاوی سوێر و شیرین و گەورەترین جێگای ژیانی گیانداری کێوییە لە [[ڕۆژھەڵاتی ناوین]] و گرنگترین شوێنە بۆ پاراستنی زیندەوەران لە [[ئێراندا]].
 
[[ورمێ]] دەکەوێتە دەشتەوە و دەریاچەیەک لەتەنیستیدایە بەھەمان ناوەوە، ورمێ خاکێکی بەپیتی ھەیە لەگەڵ ئاوھەوایەکی خۆش و شوێنەکەی دەکەوێتە نێوان [[قەوقاز]] و [[ئەرمەنستان]] و [[ئاسیای بچوک]] و [[مێزۆپۆتامیا]] و لەلایەکیکەوە [[دەریاچەی ورمێ]] دیمەنێکی دڵڕفێن و ناوازەی داوەتە ورمێ. لە سەدەی (١٥)دا کاتێک عوسمانییەکان جێگەی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتیان گرتەوە ورمێیان داگیرکرد، وە بووە شارێکی گرنگی سەر سنور و قولە و قەڵای ھەبوو، قولەی سێ گومەز و مزگەوتی گەورەی ورمێ ھەردووکیان گەورەیی و شکۆمەندی ئیسلام نیشان دەدەن.<ref>https://www.yjc.ir/fa/news/6483744/</ref>
 
== زمان و نەژاد ==
لە سەر ژمێری ساڵی (٢٠١٦ز)دا ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارستانە (١,٠٤٠,٥٦٥)کەس بووە و لەو ژمارەیە (٥٢٧,٢٧٨)کەسی [[نێر]] و (٥١٣,٢٧٨)کەسی [[مێ]] بووە، ئەم ھەرێمە جێی نیشتەجێ بوونی نەتەوە و ئایین و ئاینزای جیاوازە، زۆرینەی دانیشتوانی ئەم شارستانە [[کورد]]ە لەگەڵ [[ئازەربایجانی|ئازەری]] و [[ئاشوورییەکان|ئاشووری]] و [[ئەرمەنی]] پێکھاتووە.<ref>https://www.discoverworld.com/Iran/West-Azarbaijan-Province/Urmia-County</ref>
 
=== زمان ===
زمانی فەرمی لە فەرمانگە و خوێندنگەکانی ئەم شارستانە [[زمانی فارسی]]ە و بەڵام بەھۆی بوونی نەتەوەی جیاواز لەم شارستانەدا ھەر نەتەوە بە زمانی دایکی خۆی دەدوێت و لە پاڵیا زمانی یەکدیش فێر بوون، زمانەکان کە پێی دەدوێن وەکوو [[زمانی کوردی|کوردی]] ([[کوردیی باکووری|کرمانجی]] و [[کوردیی ناوەندی|سۆرانی]])، [[زمانی ئازەربایجانی|ئازەری]]، [[زمانی ئەرمەنی|ئەرمەنی]]، [[ئاشوورییەکان|ئاشووری]].
 
=== ئایین ===
بەھۆی ئەوەی ئەم شارستانە لە ئایین و ئایینزای جودا پێکھاتووە بە ناوبانگە بە شارستانی ئایینەکان کە دانیشتوانی ئەم شارستانە ئەم ئایینانە پەیڕەودەکەن وەکوو [[ئیسلام]]([[شیعە]] و [[سوننە]])، [[مەسیحی]]، [[یارسان]].<ref>http://www.iranicaonline.org/articles/kora-sonni</ref>
 
== پێکھاتەی نەتەوەی شارستانی ورمێ ==
[[پەڕگە:ورمێ.jpg|وێنۆک|پێکھاتەی شارستانی ورمێ]]
 
=== ئازەری(تورک)===
دانیشتوانی شارستانی ورمێ پێکھاتووە لە [[کورد]] و [[ئازەری]] و [[ئاشووری]] و [[ ئەرمەنی]] و [[ جولەکە]].
ئازەرییەکانی ئەم شارستانە لە [[خانەدانی ئەفشاری|ئەفشارییەکان]]ن کە شاعەباس لە ساڵی (١٦٠٨ز)دا پاش شەڕی دمدم فەرمانیدا بە کۆمەڵکوژی لە موکریان و برادۆستدا، خێڵی تورکی ئەفشاری دووبارە لەناوچەکەدا نیشتەجێکرد و ھەندێک لە خێڵەکوردەکانی بردە [[خۆراسان]]، ئیتر لە دوای ئەم مێژووەوە ھەموو دەسەڵاتدارانی ئێران ھەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەم ناوچەیان داوە و بەمەش ڕێژەی کوردیان کەم کردووەتەوە.<ref>https://iranicaonline.org/articles/dimdim</ref>
 
=== کوردەکان ===
لە ڕابردوویەکی دووردا لە ناوچەی [[جزیر]]ی ئەمڕۆدا ھەرێمێک بەناوی (قاردو) ھەیە
 
 
== شارەکان ==