ورمێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0.7
ھێڵی ٦٢١:
== ناوەندی تەندروستی ==
[[پەڕگە:Westminster Hospital in Urmia.jpg|وێنۆک|د.جۆسێف کاکران لە نەخۆشخانەی وێست مینیستەر لە ورمێ]]
* یەکەمین نەخۆشخانەی سەردەمیانە لە ورمێ دامەزرا لە ساڵی (١٩٢١ز) لەلایەن (جۆزێف کاکران) کە ئەندامی موژدەبەری ئەمریکی بوو. لەم نەخۆشخانەدا خزمەتی پزیشکی زیادی کرد، ھەروەھا فێرکردنی تیادا دەکرا. دوای ئەوە موژدەبەری خوشکانی میھرەبان لە ساڵی (١٩٢٥ز)دا دەرمانخانەیان دامەزراند لە ورمێ، پاش ماوەیەکی کەم خاچی سووری نێودەوڵەتی لە ورمێ بە پشتیوانی (عەلی ئەکبەری درەخشانی) کە ئامادەی دەکرد و بووە ھۆی ڕۆشنکردنەوەی ئەقڵی خەڵکەکە. سەرەتای دەست پێکردنی نەخۆشخانەکە بە سەرمایەی چوار ڕیاڵ بوو کە (ئاتەتوڵا موجتەھیدی عەرەب باغی) سەرفی کرد وە یارمەتی زۆری خەڵکی دەدا، بەماوەیەکی کەم نەخۆشخانە دروست کرا و بووە ناوەندێکی تەندروستی بۆ ناوچەکە و گوندەکانی دەوروبەری، ئەمە یەکەم نەخۆشخانەی دەوڵەتی ئێران بوو لە ناوچەکەدا. ھەتاوەکوو ئەوکاتە تاکە نەخۆشخانە بوو کە بەشێک بوو لە موژدەبەری ئایینی ئەمریکی، کە ئەرکی سەرەکی ڕاگەیاندنی ئاینی بوو. دامەزراندنی نەخۆشخانە کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر خەڵک و بووە ھۆی ئەوەی ئەوان یارمەتی یەکتر بدەن. نەخۆشخانەی سۆڤێت لقێکی دامەزرا لە ورمێ لە ساڵی (١٩٤٣ز)دا.<ref>http://www.ostan-ag.gov.ir/portals/0/amar/amar87/amarhtm/fasl16/f16p1.htm</ref>
 
* لە ساڵی (٢٠٠٨ز)دا سەرژمێری بۆ قەرەوێڵەی نەخۆشخانەکانی ورمێ کرا کە ژمارەیان (١٦١٢) قەرەوێڵە بوو کە لەو ژمارەیە (٩٦٦) قەرەوێڵە لە نەخۆشخانەی گشتیدا بوو، وە (٣٨٤) قەرەوێڵەی لە نەخۆشخانەی تەموینی کۆمەڵایەتیدا بوو، وە (٢٦٢) قەرەوێڵەی لە نەخۆشخانەی تایبەتدا بوو. شاری ورمێ بە سێیەم مەڵبەندی '''چاندنی مۆخی ئێسک''' دێت لە [[ئێران]]دا و تاکە ناوەندی چاندنی مۆخی ئێسکە لە باکووری ڕۆژاوای ئێراندا. ھەروەھا لەساڵی (٢٠٠٨ز)دا لە ورمێ (٥٧) تاقیگەی پزیشکی و (٩٨) دەرمانخانە و (٢٦) ناوەندی تیشک و (١٥) ناوەندی بایەخپێدانەوەی نەخۆشی دەروونی و دەماری.
 
* نەخۆشخانەی شەھید عارفیان(سوپای پاسداران)، نەخۆشخانەی ڕازی(زانکۆ)، نەخۆشخانەی سۆڵەتی(تایبەت)، نەخۆشخانەی شیفا(تایبەت)، نەخۆشخانەی شەھید مەتەری(زانکۆ)، نەخۆشخانەی سوپای ٥٢٣(سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران)، ناوەندی پزیشکی ئیمام خومەینی(زانکۆ)، نەخۆشخانەی ئازەربایجان(تایبەت)، نەخۆشخانەی ئایتوڵا تاڵقانی(زانکۆ)، نەخۆشخانەی شەھید دکتۆر قەلیپور(زانکۆ)، نەخۆشخانەی سەید شوھەدا(زانکۆ)، نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا(تەموینی کۆمەڵایەتی) ئەمانە ناوەندی پزیشکی ورمێن.<ref>https://www.webcitation.org/6P3Z9z6yE</ref>
 
== ڕاگەیاندن(میدیا) ==
 
== سەرچاوەکان ==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ورمێ»