جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی»

(←‏Background & Foreground: بەشی نوێ)

سڵاو {{وب|Calak|Serchia|Pirehelokan|Épine}} ویستم بە ھاوکاریی ئێوە ئەم دوو وشەیەش یەکلایی بکەینەوە. من لێرەدا مەبەستم لەم نموونەیەیە. {{ڕەنگی فۆنت|سپی|ڕەش|Background = ڕەش و Foreground = سپی}}. جا لێرەدا کۆمەڵێک وشە بۆ Background ھەن کە ئەمانەن: ڕابوردوو، وێنەی پشتەوە، ڕابوردوو، پێشینە، پشتەوەی، پێشینەی کۆمەڵایەتیی دەوروبەر، دوورروان، پاشبنەما، پشتگەڵاڵە، پاشبەند. ھەڵە نەبم یەک دوو جار کاک Épineی خۆمان وشەی پشتێنە'ی بۆ بەکارھێناوە. بۆ Foreground تەنیا ئەم دوو وشەیەم بینیوە: لەبەردەمەوە، پێشبنەما. من جارجار بەدواداچوون بۆ ھەواڵە تەکنۆلۆژییەکان دەکەم، و لە ھەواڵەکانی [[kitn]] پاشبنەما بۆ Background و پێشبنەما بۆ Foreground بەکاردێنن. جا بۆ ئێوەی بەجێ دەھڵێم. لەگەڵ سپاسی ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏٠٨:٤٠، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
:منیش تووشی ئەم وشانە بووم و بۆ کوردییەکەیان داماوم.
:بنەما ھیچ پێوەندییەکی بەم وشانەوە نییە.
:بەڕاستی دانانی بەرامبەرێکی جوان بۆ ئەم وشانە ئەوەندە ئەستەمە کابرا ھاتووە بۆ من پێشینەی کۆمەڵایەتیی دەوروبەری بۆ داناوە!
:ground چییە؟ ویکشنری دەڵێ یانی The surface of the Earth. ئەمە بە کوردی مەگەر نابێتە ئەرز (یان ئەرد)؟
:دەی Background دەبێتە پاشەرز و Foregroundیش پێشەرز (یان پاشەرزە و پێشەرزە). بە فارسیش ھەر ئەمەیە پس‌زمینه و پیش‌زمینه.
:پێم وایە ھەر چاویان لە وشە عەرەبییەکەیە بە جۆرێکی بیکەنە کوردی. دەی بۆ چاو لە وشە ئینگلیزیەکە ناکەن. ھەر چی بێ ئینگلیزی وەک کوردی ھیند و ئەوروپییە و بە کوردی نزیکترە لە چاو عەرەبی کە سامییە و فڕی بە کوردییەوە نییە. بۆ نموونە دیارە پشتێنە ھەمان خلفية-ی عەرەبییە چون خلف یانی پشت. بەو پێیە بۆ Foregroundیش کە عەرەب دەڵێ مقدمة ئەمە دەبێ بڵێین پێشینە. ئەگەرچی پێشینە مانای تریشی ھەیە. مەگەر بڵێین بەرینە کە بەر بە مانای پێشە (کوردیتریشە).-- [[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏٠٩:٤٢، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)