ساجیدە تەلفاح: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب زیادکردنی بەستەر بۆ سوزان موبارەک
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٤٧:
ساجیدە لەگەڵ ئامۆزاکەی سەددام لە ساڵی ١٩٥٨ هاوسەرگیرییانکرد، بەیەکەوە بوون بە خاوەنی پێنج منداڵ. عودەی یەکەم کوڕیان بوو لە ساڵی ١٩٦٤، هەروەها دووەم کوڕیان قوسەی لە ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبوو. لە ساڵی ١٩٦٨، یەکەم کچیان بەناوی ڕەغد لەدایکبوو، دواتر ڕەنا لە ١٩٦٩، وە بچووکترین منداڵیشیان هالا لە ساڵی ١٩٧٢ لە دایکبوو.
 
لە ساڵی ١٩٨٦، سەددام هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی دیکەدا کرد، بەناوی [[سەمیرە شابەندەر]]، ئەمەش لەکاتێک بوو کە هێشتا هاوسەری ساجیدە بوو. ئەمەس ساجیدەی پەست کردبوو. عودەی کوڕی ساجیدە و سەددام، ئەویش توڕەبوو بەژنهێنانی باوکی. عودەی پێی وابوو کە ژنە نوێکە دەبێتە مەترسی لەسەر وەرگرتنی میراتی بنەماڵەکەیان. هەروەها وەک سوکایەتییەک بۆ دایکی دەیبینی. لە تشرینی یەکەمی ١٩٨٨، لە ئاهەنگێکی شاهانەی ڕێزلێنان لە [[سوزان موبارەک،موبارەک]]، ژنی سەرۆکی میسڕ [[حوسنی موبارەک]]، ئەوا عودەی زۆر بەخراپی لە پاسەوان کامیل حەنا جیجۆ دەدات تاکوو دەیکووژێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی عودەی پێی وابوو کە کامیل هۆکاری ناساندنی سەددام و سەمیر بووە. وێڕای دڵگرانی ساجیدە لە سەددام، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی جیابوونەوەیان لەیەکتری.
 
ساجیدە زۆر بەدەگمەن لەگەڵ سەددام دەردەکەوت، ئەمەش گومانی لای خەڵکی عێراق لەبارەی مانەوەی لەژیانیدا درووستکردبوو. بەڵام کاتێک کە زانرا سەددام ژنی دووەمی هێناوە و باروودۆخی خێزانەکەی گونجاو نییە، ئەوا دواتر چەندین وێنە و ڤیدیۆی بنەماڵەی سەددام لە میدیای عێراقی بڵاودەکرایەوە بۆئەوەی وا بە خەڵکی نیشان بدەن کە خێزانەکەی تەبان.