سەلیمی سێیەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ شۆڕشی فەڕەنسی
تاگ: بەستەردەری خێرا
ب زیادکردنی بەستەر بۆ شۆڕشی فەڕەنسی
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٢٤:
 
== چاکسازی ناوخۆیی ==
لە دوای ئارامی لە بەرەکانی شەڕدا خەلیفە دەستی کرد بە چاکسازی ناوخۆیی، ھەوڵیاندا بۆ پاککردنەوەی ڕێگە بازرگانییەکان، و قەڵای نوێیان بنیاتنا و چەندین کەشتی جەنگییان دروستکرد لەسەر شێوازی فەڕەنسی و ئینگلیزی، ژمارەیەکی زۆر ئەندازیاری سویدی و فەڕەنسی لێھاتوویان ھێنا بۆ داڕشتنی قاڵبەکانی تۆپخانە، و خەلیفە باڵیۆزی بەردەوامی دانا لە وڵاتە گەورەکانی [[ئەورووپا]]، و سەرقاڵبوونی ئەورووپای بە شەری [[شۆڕشی فەڕەنسیەوەفەڕەنسی]]ەوە قۆستەوە بۆ نویکردنەوەی دەوڵەت و سوپاکەی، ژمارەیەکی زۆر ئەفسەر و شارەزای فەڕەنسی ھێنا بۆ ڕاھینانی سەربازە عوسمانییەکان، کە ئەمە کاردانەوەیکی سلبی ھەبوو لەلایەن ئینکیشارییەوە.
 
ئیش کرا لەسەر چاکسازی خوێندنگە دەریایی و تۆپخانەکان، نووسینگەیەک دانرا بۆ خوێندنگەی تۆپخانە نوێتریین نوسراوەکانی لەسەر ھونەرەکانی جەنگ تیا دانرا، ھەروەھا سەلیمی سێیەم پلانی دانا بۆ فراوانکردنی ئاستی خوێندن لە دەولەتدا، چەندیین پەیمانگا و خوێندنگا کرانەوە، و پیاوێکی لێخۆشبوو بوو و لەوانە خۆش دەبوو کە شۆڕشیان ئەکرد لەسەر [[بابی عالی]] و لە دژی ستەم بوو ئەگەر تەنانەت لە بەرامبەر نا موسڵمانەکانیش بکرایە.