فەرھاد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب here
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ١:
'''فەرھاد''' یان '''فەراێ''' ناوی کەسایەتییەکی ئەفسانەیی چیرۆکی عاشقانەی خەسرەو و شیرین یا فەرھاد و شیرینە. فەرھاد سیمبۆلی عاشقی ڕاستەقینەیە لە [[ئەدەبی کوردی]] و [[زمانی فارسی|فارسی]]دا.
==فەرھاد لە ئەدەبی کوردیدا==
کەم شاعیرێکی کلاسیکی کورد دەست دەکەون کە ناوێکیان لە فەرھاد نەبردبێت لە شێعردا.
ھێڵی ٢٠:
 
{{کۆلکە}}
 
== فەرھاد لە ئایینی یارسان ==
لە کەڵامی پیرۆزی [[یارسان]]، فەرھاد خاوەنی زاتی [[داو کەوسوار]]ە و ئەوینداری شیرینە کە ئەوەیش خاوەنی زاتی [[پیر بنیامین]]ە. لە کەڵامی [[دەروێش عەبباس کرنی]] نووسراوە کە فەرھاد شازادەیەکی چینی بووە کە لە خەوندا لە بوونی دڵدارێک ئاگادار دەبێت و بە ھۆی دۆزینەوەی دڵدارەکەی لە وڵاتی خۆی بار دەکات و دێت بە مەڵبەندی کرماشان. لە لایەکی دیکە شیرینیش بە شوێنی فەرھاد دەگەڕێت و لەم ڕێگایە لەگەڵ خەسرەو ئاشنا دەبێت کە خاوەنی زاتی [[بابەیادیگار]]ە و پاشای گۆرانە. فەرھاد لە بارەگای خەسرەو دەزانێت کەە ناوی دڵدارەکەی شیرینە کە شازادەیەکی ئەرمەنییە. شیرین لە ناخی دڵ ئەوینداری فەرھادە، بەڵام خەسرەو شەرت دەکات ئەگەر فەرھاد کێوی [[بێستوون]] بتاشێت دەتوانێت بە دیداری شیرین بگەیێت. فەرھاد لە ڕەنجی تاشینی بێستوون گیانی خۆی فیدای شیرین دەکات.<ref name="سەدەیە ١">[http://www.yarsanmedia.org/ku/?p=4982 ڕێکخراوەی دێموکراتی یارسان (سەدەیە): ''چێرۆکی شیرین و فەرھاد بەپێی دەفتەرەکانی یاری و گەورەپیاوانی یارسان'' (بە فارسی)؛] سەردان لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.</ref>
 
لە سەرانسەری ناوچەی کرماشان و تۆزێک شوێنی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان نیشانەکانێک لەم چیرۆکە خەیاڵییە ناوزەد کراوە و شوێنەوارەکانی کۆنی ئەو ناوچانە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە بە ناوی شیرین، فەرھاد، خەسرەو یان کەسایەتییەکانی دیکەی ئەم چیرۆکە ناوی لەسەر نراوەتەوە.
 
=== لە کەڵامی یارسان ===
[[دەروێش عەبباس کرنی]] دەڵێت:
<center>
<blockquote>
فەرھاد پەی شیرین ویش مەتاشا سەنگ<br />
نە بەرق تیشەش مەلان مەوین لەنگ<br />
یاوا ویش پەنە چە شیرین ئیشا<br />
مودام تیر عشق شیرین مەکیشا
</center>
</blockquote>
 
== شوێنەکانی ناونراو لەسەر شیرین و فەرھاد ==
[[ھێنری راولینسۆن]] کە لە ساڵی ١٨٣٦ سەفەری کردووە بە کرماشان دەڵێیت کە لە کوردستانی ئێران ناوچەکانێکی زۆر ھەیە کە لە چاندی گشتیی خەڵکی کوردی ناوچەکە پەیوەندی بە چیرۆکی دڵدارانەی شیرین و فەرھاد دراوەتە یان باوەر لەسەری ئەوەیە کە بە دەستی فەرھاد ساز کراوەتەوە.<ref name="راولینسۆن ۱">[https://ia800806.us.archive.org/11/items/Travel18361840sRawlinson/Travel_1836-1840s_Rawlinson.pdf راولینسۆن،‌ ھێنری. ۱۸۳۹. ''بیرەنووسەکانێک سەبارەت بە سەفەر لە زەھاو لە بنارەکانی زاگرۆس لە پێناوی چیاکان بەڕەو خووزستان (شۆش) و لەوی لە پارێگای لوڕستان بەڕيو کرماشان لە ساڵی ١٨٣٦دا'' (بە ئینگلیزی)، لە کۆواری کۆمەڵەی جوگرافیای پاشایەتی، ژمارەی ٤، ١٨٣٩، پ ٤١؛] سەردان لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.</ref> لە ناوچەی کرماشان چیرۆکی شیرین و فەرھاد جێگایەکی ھەرە بەرزی لە فۆلکلۆری کوردی و چاندی گشتیی گەل ھەیەتی.
 
* شاری [[قەسری شیرین]].
* فەراێتاش لە بێستوون.
* فەراێتاش لە پارکی شاری ھەرسین.
* دەخمەی شیرین و فەرھاد لە سەحنە.
* تاقی شیرین و فەرھاد لە گوندی چل زەرعی، تەنگی کۆشک، دلە زەڕنەی ‌پارێزگای ئیلام.
* کۆشکی خەسرەو لە قەسری شیرین.
* [[داری شیرین و فەرھاد]] لە تاقوەسانی کرماشان.
* تاقی شیرین لە ڕێژاوی کرماشان.
* دەخمەی فەرھاد لە گوندی سەنگەری ماکۆ
* ئەشکەوتی فەرھاد (ئەیوانی فەرھاد) لە ساینقەڵا.
* قەبری شیرین و فەرھاد در سیەکیەنی.
 
==سەرچاوە==
{{سەرچاوەکان}}
دیوانی مەحوی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی؛ مەلا عەبدولکەریمی مودەریس و موحەممەدی مەلا کەریم، انتشارات کردستان، ۱۳۸۹ ھەتاوی.