ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٦١:
::: -- [[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏١٠:٢٨، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
::::کاک @[[بەکارھێنەر:Calak|Calak]] وشەی دەکرێ بۆمانی ڕوون بکەیتەوە وشەی زایەند لەکوێوە هاتووە ئەگەر زانیاریت هەبێ لەسەری؟ عەزێتیشە. یەک شتی تریش، بەجێی جیاڕەگەزخواز\ی چی پێشنیار دەکەی؟ جیاواززایەندخوازی؟ کەمێک نامۆیە. ◂ [[user:Épine|ئێپین]] [[user talk:Épine|وتووێژ♬]] ‏٠٠:١٩، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
::::: ئەزیەتی چی خۆشحاڵم دەبم کاکە. زایەند = زا + ئەند. وشەیەکی نوێیە (نۆوشە = neologism). کەرتی یەکەم کە دیارە لە زان و زایین-ەوە وەرگیراوە (جا بۆچی زان لە ژێرەوە باسی دەکەم). کەرتی دووەمیش -ئەند پاشگرە و لە فارسیدا چالاکترە و ناوی چاوگ دروست دەکا وەک روند، پیچند، چرخند، مانند. ئێستا لە کوردیدا وشەیەک ئەم پاشگرەی تێدا بێ نایەتەوە بیرم (ھەڵبەت ڕەوەند-مان ھەیە بەڵام لێرەدا ناوی بکەرە).
::::: با ئەمەیش بڵێم پێم وایە ئەم وشەیە لە کرمانجیدا داتاشرابێ. ئەوان زمانیان وەک دەزانی نێر و مێی ھەیە. بۆیە وشەی زایەند-یان بەرامبەر بە [[:en:Grammatical gender]] داتاشیوە. یانی لە ڕاستیدا زایەند بەرامبەری sex نییە و بەرامبەری genderە. لە ڕووی ڕیشەوەیش خودی وشەی genderی ئینگلیزی لەگەڵ زان-ی کوردی ھاوڕیشەیە. یانی بۆ sex ھەر دەبێ بڵێین جنس، چۆن بەرامبەری ترمان نییە.
::::: بە ھەر حاڵ وەک خۆت باشتر دەزانی زمانی ئێمە بێخاوەنە و ئاداری بەسەر پاداری نەماوە. ھەموو گیانی ھەڵە و پەڵەیە. من خەمخۆری ئەم زمانەم بەڵام خاوەنی نیم و ھیچم لە دەست نایە. بۆ hetero- من وتم ماناکەی دەبێتە تر یا جیاواز. نەموت خۆ وشەی جیاوازی بۆ دابنێین. دیارە جیاواز زۆر دوورودرێژە. دەبێ شتێک دانێین ھەم کورت بێ و ھەم مانا بپێکێ. بۆ ئەم پێشگرە پێشنیاری خۆم وشەی '''دیتر'''-ە کە لە کرمانجیدا ھەر یانی other. لە فارسیشدا دگر-یان داناوە کە ڕێک یانی دیتر، دیکە و تر. با ئەمەیش بڵێم تر لە دیتر-دا لەگەڵ ter لە hetero-دا ھاوڕیشەن. [[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏٢٢:٢٨، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)