کەڵھوڕ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ١٧:
 
=== کورتەی مێژووی ھۆزی کەڵھور ===
پاش لە ناوچوونی [[ئیمپراتۆریەتیی ساسانی]]، ناوچەکانی رۆژاوای [[ئێران]] کەوتە ژێر دەسەڵاتی عەربە [[موسڵمان]]ەکان ئەگرچی لەو سەردەمەو ھەتا سەرەتای حکومەتی [[سەفەوی]]یەکان ناوی کەڵھور لە میانە نەبووە، بەڵام مێژوو باسی [[کورد]]ەکان لە زنجیرە چیاکانی باکوری رۆژاوا و رۆژاوای [[ئێران]] و، [[موسڵ]] و، [[جزیرەجزیر]] و [[دیاربەکر]] ([[ئامەد]]) دەکا. بێگومان ھۆزی کەڵھوڕ لە نێوان کوردانی ئەو سەردەمەدا سەرچاوەی کار
وچالاکێکی فراوان بووە لە گۆڕەپانی سیاسەت و بەرگری کردن لە خاکی نیشتمان، بەداخەوە ھیچ بەڵگەیەکی مێژوویی نووسراو بە دەستەوە نیە. ھەر بۆیە کار
وچالاکیان روون نیە. ئاماژەی روون و بەڵگەی نووسراو دەربارەی ھۆزی کەڵھوڕ دەگەڕێتەوە سەردەمی سەفەوییەکان بە تایبەتی سەردەمی [[شاتاماسب]]، بە ھۆی جیاوازی وناکۆکی دەربارەی سنور وئاینزاوە سەردەمێکە پڕ بووە لە شەڕو شۆڕوبەگژداچوونی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لە سەر کێشەو ناکۆکیە سنووری و ئایینیەکان بووە لە توژینەوەکانی دەربارەی کەڵھوڕ دەڵێ:
ھێڵی ٢٣:
لە نێوان [[کرماشان]] و سنوری [[ئێران]] نیشتەجێ بوون، لەوانەیە لە سەرتادا دەسەڵاتی [[ئێران]] لە نێوانیاندا کەم بووە، لە پاڵ رووداوەکانی ساڵی(١٥٤٤ز) سەرچاوەکان دەڵێن: تاقمێ بۆ سەرکوتکردنی ھۆزی کەڵھوڕ، کە ھەمیشە سەرکێشیان دەکرد، رەوانە کرا. ھۆزی کەڵھوڕ لە سەردەمی سەفویەکان زیاتر لە ناوچەی ماێشت تا [[مەندەلی]] سەرقاڵی ژیان بوون و بە گوێرەی سەرچاوەکان ھەمیشە (٥٠٠) کەس جەنگاوەریان بۆ سوپای ئێران کردووە. فەرماندەی ھۆز شوێن وپایەی سەربەخۆی خۆی ھەبووە. یەکێ لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی سەفەوییە دیاریکردنی ھۆزەکان، یەکێکیان لە نێوان قزڵباشەکان بۆ سەرۆکاێتی خێل ھەڵدەبژارد، ئەم کارە مایەی ناڕەزایی خەڵکی عەشایەر وھۆزەکان بوو. بەگەیشتنی [[شا عەباسی یەکەم|شاعەباس]]ی گەورە بۆ عەرشی [[ئێران]] ئەم سیاسەتەی ھەڵوەشاندەوە، ئیدی ھۆزەکان لە نێوان خۆیاندا سەرۆک ھۆزیان ھەڵدەبژارد.<ref>[http://www.iranicaonline.org/articles/kalhor KALHOR]</ref>
 
لەم سەردەمە خێڵی کەڵھوڕ ماڵاواییان لە قوناخێکی پڕ لە ھێز و دەسەڵاتداری خۆیان کرد. بەدلیسی دەربارەی ڕووداوەکانی ساڵی(١٠٠٢ک) باسی میرانی مایێشت و گۆڕانی دەسەڵاتدارییان لە سەردەمی شاعەباس دەنووسی: چونکە لە کاتی نووسینی ئەم نووسخەیە (کە کەمو و کورتی تێدایە) کەس نەبوو زانیاریی ھەبێ لە زاری خەڵکەوە وام بۆ دەرکەوت پێشر قەڵەمڕەوەییەی (مایەشت – ماددەشت، واتە دەشتی مادیەکان – وەرگێر) و تیاوەر بووە. زۆربەی ھەرە زۆری ھۆزی کەڵھوڕ کە سەر بە ئەوان بوون خاوەنی ئاژەڵ و وڵسات بوون. پێش حکومەتەکەی، ناوی شابازو مەنسوور پێکەوە دەنووسران. ساڵی(١٠٠٢ک) مەنسوور، شابازی کوشت و ئاژەڵ و وڵساتی کوردەکانی زەوتکرد. ئەم ناکۆکییە ناوخۆیە تا ڕادەیەک بووە ھۆکاری تێکچوونی شیرازەی ھۆزو ئەڵبەتە میری تاقمێک دەنێرێ بۆ سەرکوتکردنی ئەم ھۆزە و پابەندکردنیان بە ھۆزی [[زەنگەنە]]وە. (رھبێرن) دەنووسێ: (ھۆزی کەڵھور لەو سەردەمەدا لە ناوەندی [[سونقرسونقوڕ]] و [[کرماشان]]) لەژێر ڕکیفی قەڵەمڕەوی زەنگەنەدا بوون.<ref name="facebook.com"/>
بەدلیسی بەم شێوەیە باسی تەقسیماتی کەڵھوڕ دەکا (ھۆزی کەڵھور لە سەردەمی سەفەوییەکان سێ بەشبوون: پڵنگان، دەرتەنگ دەرتەتنگی زەھاو، مایەشت لە رۆژاوای کرماشان).
 
ھێڵی ٣٠:
 
ناوچەی کەڵھوڕ لەو پێنج دەڤەرانە بوو کە سەر بە خاکی [[ئێران]] بوون، کە نادر لە جەنگی ئەفغان گەڕایەوە ھێشتا رێککەوتنامەکە جێبەجێ نەکرابوو. لە
سەردەمی [[ئەفشاریەکانئەفشارییەكان]] زۆر بەی فەرماندارانی [[کرماشان]] ڕاوێژکاری [[نادرشا]] بوون، وەکو [[حسەین قولیخان]]ی زەنگەنە و [[مستەفا قولیخان]]ی زەنگەنە، یەکەمیان لە ساڵی (١١٤٨ک)، دووەمیان ساڵی(١١٥٢ک) دا فەمانداری ناوچەکەیان دەکرد. حسەین قولیخان یەکێ لە سەردارە ناودارەکانی [[نادرشا]] بووە لە شەڕەکانی نادر دژ بە [[ئەفغانی]]ەکان و عوسمانیەکان رۆڵێکی کاریگەری ھەبووە.<ref name="ReferenceA"/>
 
ژمارەیەکی زۆری سوارەی خێڵەکانی ڕۆژاوا وەکووەکوو [[زەنگەنە]] و [[کەڵھور]] کۆکردبۆوە، شەعبانی دەڵی: بۆ پشتوانی خوێ. پاش ھەڵبژاردنی نادر بە پاشای [[ئێران]] لەدەشتی (مەنمان)، سیاسەتی گواستنەوەو شوێنگۆرینی ھۆزەکانی خستەکارو ئاگاداری سەرکێشی کردنی ھۆزی کەڵھور بووە، ئەڵبەتە بۆ کەمکردنەوی دەسەڵاتی ئەم ھۆزە لە ناوچەی [[کرماشان]] ژمارەیەکی زۆر (میش مەستی و تورکمانی دەشتەکی) ھێناو لە قەڵای [[کرماشان]] نیشتەجێی کردن.
 
ئەولسەن گولستانە دەنووسێ: نادرشا (١١٤٨–١١٦٨ک) لە ترسی سەرکێشیکردنی ھۆزی کەڵھوڕ ژمارەیەکی زۆری دەشتەکیەکانی میش مەست و تورکمانی خوراسانی
ھێڵی ٤٠:
 
[[کەریم خانی زەند]] لەو دیدارەدا پێوەندییەکانی لەگەڵ ھۆزی کەڵھوڕدا پتەوترکردوو، قەدەم خێری، کچ یان برازای عەلی خانی کەڵھوری مارە کردوەو
ئاھەنگێکی لە لای کانییەکی دەشتی ماێشت سازکرد، ئەم کانیە ھێشتا بە کانی (شاپەسەند) بە ناوبانگە، چونکە ناوی قەدەم خێری ژنی بە شاپەسەند گۆڕی. سەرەڕای ئەم پێوەندیە، تاقمێ سوارەی کەڵھوری لەگەڵ خوێدا بەرەو [[شیراز]] بردو وەئەوانە ھەتا کۆتایی دەسەڵاتی [[زەندیەکانزەندییەکان]] ھەر لەوێ ماونەتەوە، بڕێکیان بەھۆی ژن وژنخوازیەوە بە یەکجاری نێشتەجیێ [[شیراز]] بوون. پاش زەندیەکان بنەماڵەی [[قاجاریقاجاڕەکان]]یەکان حوکمڕانیی [[ئێران]]یان کردووە فەرماندەیی دەسەڵاتی ھێزی کەڵھوڕ کەوتە ژێر دەستی بنەماڵەی حاجی زادەکانەوە. ئەمانیش شارستانی بوون بۆیە پێتەختی خێڵ لە ھاروناواوە گوێرزایەوە بۆ [[کرماشان]]، لەو سەردەمەدا سمایل خانی کەڵھوڕ وکوڕەکەی مەھدی خان گەورەترین فەرمانبەری خێلی کەڵھوڕ بوون. ئاغا ئەحمەد کوڕی محەممەد عەلی بەھبەھانی دەربارەی ڕابردوی خێڵی کەڵھور دەنووسێ: (لە جوملەی سەردارانی پایەبەرزی ھۆز جەنابی پایە بەرز مەھدی خانی کوری خواڵیخوشبوو سمایل خان، گەورەی ھۆزی شکۆداری کەڵھوڕ کە بەبێ سنوور پیاوێکی راستپەرست و دادپەروەرو دەستبڵاو بووەو ھونراوەی شیرین و ناسکی ھەیە وحەزی لە ھاودمێ زانا وپیاو چاکان بووە). لە پێکدادانی نێوان ئێران و عوسمانیەکاندا فتح علی شا، میرزا عەلی شای دەوڵەت شای کوڕی بە فەرمانداری گشتی ناوچە رۆژئاواییەکانی وڵات لە روۆژئاوای [[ئازەربایجان]]ەوە ھەتا شاری [[بەسرابەسرە]] دانا. پێکدادانێکی سەخت بوو، ئەڵبەتە ھۆزی کەڵھوڕ بە وریایی و ھۆشمەندییەوە لەو رووداوانەدا ھەڵسوکەوتیان دەکرد، بنەماڵەی حاجیزادە کە سەرۆکایەتی ھۆزی کەڵھوڕیان دەکرد لە ناوچەی (١٥) کیلۆمەتری شاری گیلانی غەرب دلێرانە دژ بە عوسمانیەکان دەجەنگان، ھێشتا ئەو شوێنەی وڵاتەکەمان (تەنگی حاجیان) بەناوی سوارانی کەڵھور، ناو دەبرێت.<ref name="facebook.com"/><ref name="ReferenceA"/>
 
== پەراوێزەکان ==