کەڵھوڕ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ١٧:
 
=== کورتەی مێژووی ھۆزی کەڵھور ===
پاش لە ناوچوونی ئیمپراتوریەتی [[ئیمپراتۆریەتیی ساسانی]]، ناوچەکانی رۆژاوای [[ئێران]] کەوتە ژێر دەسەڵاتی عەربە [[موسڵمان]]ەکان ئەگرچی لەو سەردەمەو ھەتا سەرەتای حکومەتی [[سەفەوی]]یەکان ناوی [[کەڵھور]] لە میانە نەبووە، بەڵام مێژوو باسی [[کورد]]ەکان لە زنجیرە چیاکانی باکوری رۆژاوا و رۆژاوای [[ئێران]] و [[موسڵ]] و [[جزیرە]] و [[دیاربەکر]] ([[ئامەد]]) دەکا. بێگومان ھۆزی کەڵھوڕ لە نێوان کوردانی ئەو سەردەمەدا سەرچاوەی کار
وچالاکێکی فراوان بووە لە گۆڕەپانی سیاسەت و بەرگری کردن لە خاکی نیشتمان، بەداخەوە ھیچ بەڵگەیەکی مێژوویی نووسراو بە دەستەوە نیە. ھەر بۆیە کار
وچالاکیان روون نیە. ئاماژەی روون و بەڵگەی نووسراو دەربارەی ھۆزی کەڵھوڕ دەگەڕێتەوە سەردەمی سەفەوییەکان بە تایبەتی سەردەمی [[شاتاماسب]]، بە ھۆی جیاوازی وناکۆکی دەربارەی سنور وئاینزاوە سەردەمێکە پڕ بووە لە شەڕو شۆڕوبەگژداچوونی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لە سەر کێشەو ناکۆکیە سنووری و ئایینیەکان بووە ([[أیرج أفشار]]) لە توژینەوەکانی دەربارەی کەڵھوڕ دەڵێ:
لە سەرەتای حوکمی شاتاماسبی یەکەم(١٥٧٦–١٥٢٤) مێژوونووسان لە قسەکانیاندا دەربارەی فەرمانڕەوایانی کەڵھوڕەوە نووسیویانە: کەڵھوڕە کۆچەریەکان
لە نێوان [[کرماشان]] و سنوری [[ئێران]] نیشتەجێ بوون، لەوانەیە لە سەرتادا دەسەڵاتی [[ئێران]] لە نێوانیاندا کەم بووە، لە پاڵ رووداوەکانی ساڵی(١٥٤٤ز) سەرچاوەکان دەڵێن: تاقمێ بۆ سەرکوتکردنی ھۆزی کەڵھوڕ، کە ھەمیشە سەرکێشیان دەکرد، رەوانە کرا. ھۆزی کەڵھوڕ لە سەردەمی سەفویەکان زیاتر لە ناوچەی ماێشت تا [[مەندەلی]] سەرقاڵی ژیان بوون و بە گوێرەی سەرچاوەکان ھەمیشە (٥٠٠) کەس جەنگاوەریان بۆ سوپای ئێران کردووە. فەرماندەی ھۆز شوێن وپایەی سەربەخۆی خۆی ھەبووە. یەکێ لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی سەفەوییە دیاریکردنی ھۆزەکان، یەکێکیان لە نێوان قزڵباشەکان بۆ سەرۆکاێتی خێل ھەڵدەبژارد، ئەم کارە مایەی ناڕەزایی خەڵکی عەشایەر وھۆزەکان بوو. بەگەیشتنی [[شا عەباسی یەکەم|شاعەباس]]ی گەورە بۆ عەرشی [[ئێران]] ئەم سیاسەتەی ھەڵوەشاندەوە، ئیدی ھۆزەکان لە نێوان خۆیاندا سەرۆک ھۆزیان ھەڵدەبژارد.<ref>[http://www.iranicaonline.org/articles/kalhor KALHOR]</ref>
 
لەم سەردەمە خێڵی کەڵھوڕ ماڵئاواییانماڵاواییان لە قوناخێکی پرپڕ لە ھێزوھێز و دەسەڵاتداری خۆیان کرد. بەدلیسی دەربارەی رووداوەکانیڕووداوەکانی ساڵی(١٠٠٢ک) باسی میرانی ماێشتمایێشت و گوڕانیگۆڕانی دەسەڵاتدارییان لە سەردەمی [[شاعەباس]] ودەنووسیدەنووسی: چونکە لە کاتی نووسینی ئەم نووسخەیە (کە کەمو و کورتی تێدایە) کەس نەبوو زانیاریی ھەبێ لە زاری خەڵکەوە وام بۆ دەرکەوت پێشر قەڵەمڕەوەییەی (مایەشت – ماددەشت، واتە دەشتی مادیەکان – وەرگێر) و تیاوەر بووە. زۆربەی ھەرە زۆری ھۆزی کەڵھوڕ کە سەر بە ئەوان بوون خاوەنی ئاژەڵ و وڵسات بوون. پێش حکومەتەکەی، ناوی شابازو مەنسوور پێکەوە دەنووسران. ساڵی(١٠٠٢ک) مەنسوور، شابازی کوشت و ئاژەڵ و وڵساتی کوردەکانی زەوتکرد. ئەم ناکۆکییە ناوخۆیە تا ڕادەیەک بووە ھۆکاری تێکچوونی شیرازەی ھۆزو ئەڵبەتە میری تاقمێک دەنێرێ بۆ سەرکوتکردنی ئەم ھۆزە و پابەندکردنیان بە ھۆزی [[زەنگەنە]]وە. (رھبێرن) دەنووسێ: (ھۆزی کەڵھور لەو سەردەمەدا لە ناوەندی [[سونقر]] و [[کرماشان]]) لەژێر ڕکیفی قەڵەمڕەوی زەنگەنەدا بوون.<ref name="facebook.com"/>
بەدلیسی بەم شێوەیە باسی تەقسیماتی کەڵھوڕ دەکا (ھۆزی کەڵھور لە سەردەمی سەفەوییەکان سێ بەشبوون: پڵنگان، دەرتەنگ دەرتەتنگی زەھاو، مایەشت لە رۆژاوای کرماشان).