مارچێلین بێرتراند: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ٢٨:
 
==پیشەی فیلمسازی==
لە سەرەتای ساڵەکانی نواندنیدا، بێرتراند لەگەڵ [[لی ستراسبێرگ]]دا دەیخوێند.<ref name="Armstrong-People1978-06-26" /> لە ١٩٧١، ڕۆڵی کۆنیی گێڕا لە ئەڵقەی «Love, Peace, Brotherhood and Murder»ی وەرزی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ''Ironside''. دوای دەیەیەک، لە ڕۆڵێکی لاوەکیدا لە فیلمی ''Lookin' to Get Out''ی ١٩٨٢دا دەرکەوت، کە لە نواندن و نووسینگنووسینی ھاوسەری پێشووی، [[جۆن ڤۆیت]]، بوو. ساڵی دواتر، لە کۆتا کاری نواندنیدا، ڕۆڵیگێڕا لە فیلمی کۆمێدیی ''The Man Who Loved Women''ی ١٩٨٣ کە ڕیمەیکی فیلمێکی فەڕەنسی بە ھەمان ناوەوە بوو.
 
بێرتراند چووە سەر بەرھەمھێنان. لە ١٩٨٣دا، Woods Road Productionی لەگەڵ خۆشەویستی ئەوکاتی، بیڵ دەی، دامەزراند. لە ٢٠٠٥دا، بێرتراند بووە بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری دۆکیۆمێنتاری ''Trudell''، کە باسی ژیان و کارەکانی خۆشەویستەکەی، جۆن ترودێڵی دەکرد، کە موزیسیان و چالاکوانی سانتی سیۆوی بوو. ''Trudell'' ھەڵبژاردەیەکی فەرمی بوو لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس و فێستێڤاڵی فیلمی تریبێکا، و Special Prize Juryی بۆ باشترین دۆکیۆمێنتاری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سیاتڵ بردەوە.<ref name="Jamestown" />