مارچێلین بێرتراند: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ٣١:
 
بێرتراند چووە سەر بەرھەمھێنان. لە ١٩٨٣دا، Woods Road Productionی لەگەڵ خۆشەویستی ئەوکاتی، بیڵ دەی، دامەزراند. لە ٢٠٠٥دا، بێرتراند بووە بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری دۆکیۆمێنتاری ''Trudell''، کە باسی ژیان و کارەکانی خۆشەویستەکەی، جۆن ترودێڵی دەکرد، کە موزیسیان و چالاکوانی سانتی سیۆوی بوو. ''Trudell'' ھەڵبژاردەیەکی فەرمی بوو لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس و فێستێڤاڵی فیلمی تریبێکا، و Special Prize Juryی بۆ باشترین دۆکیۆمێنتاری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سیاتڵ بردەوە.<ref name="Jamestown" />
 
==کاری مرۆڤایەتی==
بێرتراند و خۆشەویستەکەی، جۆن ترودێڵ، دەزگای All Tribesیان دامەزراند، تا پاڵپشتی کلتور و ژینگەی ھندەسوورەکان بکەن.<ref name="gibson" /> تا ٢٠٠٧دا، دەزگاکە زیاتر لە $٨٠٠,٠٠٠ی خەرج کردبوو بۆ گەڕانەوە و بەھێزکردنی شێوەی ژیانی ھۆزەکان و پاراستنی داھاتووی کۆمەڵگەی ھندەسوورەکان.<ref name="gibson" />
 
لە ڕۆژی جیھانیی ئافرەتانی ٢٠٠٣، بێرتراند و ترودێڵ کۆنسێرتێکی خێرخوازیان بۆ ئافرەتە پەنابەرە ئەفغانییەکان سازکرد لەگەڵ کۆمسیۆنەری بەرزی پەنابەرانی یونایتد نەیشنس.<ref name="gibson" />
 
بێرتراند، کە تووشی شێرپەنجەی ھێلکەدانی بوو لە ١٩٩٩دا،<ref name="Green-People2007-02-12" /> ڕێکخراوی Give Live Give Lifeیشی دۆزییەوە لەگەڵ ترودێڵدا؛ ئامانجیان ھۆشیارکردنەوەی خەڵک بوو سەبارەت بە شێرپەنجەی ھێلکەدان و شێرپەنجەکانی تری تایبەت بە ئافرەتان لە ڕێی موزیکەوە.<ref name="glgl" /> یەکەم کۆنسێرتی ڕێکخراوەکە لە شوباتی ٢٠٠٤ لە شانۆی ڕۆکسی لە وێست ھۆڵیوود بوو.<ref name="glgl" /> بێرتراند و ترودێڵ کاریان دەکرد تا پاڵپشتییەکی ستراتیجی ڕێکبخەن بۆ یاسای جۆھانا لەناو کۆمەڵگەی موزیک و سینەمادا، کە یاساکە بریتیبوو لە پەروەردەکردنی خەڵک دەرباروی نیشانە و دیاردەکانی شێرپەنجەی ئافرەتان، کە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ واژووکرایە یاساوە.<ref name="glgl" /> دووەم کۆنسێرتی ڕێکخراوەکە لە شانۆی گیبسن لە لۆس ئەنجلس بوو، بۆ پاڵپشتیکردنی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی شێرپەنجەی ئافرەتان لە سەنتەری پزیشکیی سێدارس-سینای، لە شوباتی ٢٠٠٧، مانگێک پێش مردنی بێرتراند بە شێرپەنجە.<ref name="glgl" />
 
== سەرچاوەکان ==