وتووێژ:ئەرمەنستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١:
== ناوی وتار ==
ناوی ئەم وڵاتە دەگوازمەوە بۆ «ئەرمەنیا». یەکەم چونکو ئەم ناوە زیاتر لە فارسی دەچێ چونکو تەنیا لە زمانی فارسیدا ناوی ئەم وڵاتە «ـستان» ی تێدایە کە چی لە ئینگلیزیدا دەڵێن Armenia. دووەم ناوی زۆرتری وڵاتەکان ھەر ئاوا دروست بوونە و لە باشووریش دەڵێن ئەرمینیا:
* ئاڵمان + یا: ئاڵمانیائەڵمانیا
* بولگار + یا: بولگاریا
* تورک + یا: تورکیا
ھێڵی ٨:

* ئەرمەن + یا: ئەرمەنیا
دژایەتی ھەیە؟ --:)[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]][[قسەی بەکارھێنەر:Calak|لێدوان]]  ١٢:٢٦, ١٤ ئایار ٢٠١١ (UTC)
:ڕای ئێوە پەسەن ئەکەم ،ئەکەم، «ئەرمەنیا» باشترە. --{{بەکارھێنەر:merkhas/واژۆواژوو}}١٣:٥٧, ١٤ ئایار ٢٠١١ (UTC)
::ئەرمەنیا دەستکردە! بڕیار وایە ویکیپیدیا وشەسازی نەکات. من دژ بەم گواستنەوەم. --[[بەکارھێنەر:ئاسۆ|ئاسۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:ئاسۆ|وتووێژ]]) ١٨:٣٠, ١٢ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
:::ھەرچەند ئەم وتووێژە زۆر کۆنە، بەڵام پێم باش بوو قسەی خۆی تێدا بکەم. دیارە ئەم ناوە لەژێر کاریگەریی فارسی دانراوە. ناوی ھەرە باو «ئەرمینیا» یە. گەر کەس دژ نییە دەیگوازمەوە. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏٠٠:٤٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
:::: بەڕاستی کاک سەرچیا جارجار پیاو سەری سووڕ دەمێنێ کە چەندە تەعەسوب و دەمارگیریت لەسەر شێوەزاری خۆت ھەیە. وای لێ کردووی کە ھەر ھیچ نابینی. یانی دەبینی کە ئەرمنستان مەسەلەن فارسییە بەڵام نابینی ئەرمینیا عەرەبییە! تەعەسوب ھەر وایە و مرۆڤ کوێر دەکا.
:::: ئاشکرایە ئێوە نێوی وڵاتەکانتان لە عەرەبی وەرگرتووە و ئێمەیش لە فارسی. منیش لەگەڵ ئەرمینیا کە تەواو عەرەبییە نیم (لە سەرەوەش نووسیومە کوردییەکەی دبێتە ئەرمەنیا). ھەڵبەت ئەرمەنستان زیاتر بۆنی کوردیی لێ دێ ھەتا ئەرمینیا. ئەرمەن + -ستان ڕێک وەکوو کوردستان: کورد + -ستان.
:::: ئەرمەنییەکان خۆیان بە وڵاتەکەیان دەڵێن ھایستان کە ھای یانی ئەرمەن + -ئەستان-یش ھەمان -ستان-ی کوردییە. ئەمەیش بەڵگەیەکی تر بۆ باشتربوونی ئەرمەنستان لە ئەرمینیا.
:::: ئەمانە ھیچ. ئێمە گەڵێک کوردی خەڵکی سۆڤیەتمان ھەبووە کە لە کۆمارەکانی ئەم وڵاتە ژیاون (و دەژین) جا ڕووسیا بێ یا ئەرمەنستان و … . دەبێ بزانین ئەمانە چییان بەو وڵاتە وتووە (نەک من کە زمانم فارسییە و جنابت کە تورکی و عەرەبییە). لە لاپەڕەی ٧٧٥ی فەرھەنگێکی ڕووسی-کرمانجی کە ساڵی ١٩٥٧ لە مۆسکۆ و [[:ru:Государственное издательство иностранных и национальных словарей|لەم ناوەندەدا]] چاپ کراوە، ناوی ئەم وڵاتە Êrmenîstan تۆمار کراوە (ویستتان بۆتان دەنێرم). دیسان لێرەدا پاشگری -ستان دەبینین.
:::: دیسان لە سەرچاوەکانی سۆڤیەتدا دەگەڕێم و لەو ھەڤالە ئەرمەنییەیشم دەپرسم بۆم بگەڕێ بزانین کورد خۆی چی پێ وتووە. ئێمە دەبێ رێز لە مێژووی خۆمان بگرین و فێری لێکۆڵینەوە و بەڵگەھێنانەوە بین نەک چون فارس و عەرەب وای وتووە ئێمەیش وەک تووتی دووپاتی کەینەوە. سپاس.-- [[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏٠٩:١٣، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئەرمەنستان".