سەلیمی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٦:
|}}
 
'''سوڵتانی غازی سەلیمی یەکەم'''، بە تورکی عوسمانی '''غازی یاوز سلگان سلیم خان ڕول''' و بە تورکی نوێ '''Yavuz Sultan Selim Han I''' یان '''I. Selim'''، نۆیەم سوڵتانی [[دەوڵەتی عوسمانی]] بووە و یەکەم سوڵتانی عوسمانی بوو کە نازناوی (پێشەوای باوەڕداران)ی واتە خەلیفەی موسوڵمانانی ھەڵگرتووە، حوکمی کردووە لە نێوان ساڵانی ١٥١٢ تا ١٥٢٠ز، ناسراوە بە یاوز واتە ئازا لای تورکەکان لەبەر ئازایەتی و لێھاتوویی لە مەیدانەکانی جەنگدا ولای ڕۆژاوا وبەتایبەت لای ئینگلیز ناسراوە بە توڕە، بە پێی ئەوەی ھەندێک لە مێژوونوسان ئەڵێن ھەردەم ڕوخساری توڕە دیار بووە.
 
سەلیم حوکمی گرتە دەست دوای ئەوی کودەتای کرد بەسەر باوکیدا (بایەزیدی دووەم) بە پاڵپشتی ئینکیشاری و خاقانی قرم، وسەرکەوتوو بوو لە دەرکردنی براکانی ومناڵەکانیاندا ودەست گرتن بەسەریاندا تاکو ڕکەبەری نەبێت لە دەسەڵاتدا، لەم سەردەمەدا [[سەفەوییەکان|سەفەوییە شیعەکان]] دەرکەوتن لە [[ئێران]] و [[ئازەربایجان]]، کە شەڕێکی گەورە لە نێوانیان کەوتووە و بە سەرکەوتنی سوڵتان سەلیم کۆتایی پێھات، پاشان سەرنجی چووە سەر مەمالیکەکان و غەزووی خاکەکانی کردن وبە تەواوی دەستی بەسەرا گرتن دوای ئەوەی ٢٦٧ ساڵ بەردەوام بوون.