ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر)/ئەرشیڤی ٥: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 1 بابەت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر).
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 1 بابەت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر).
ھێڵی ١٢٧:
::::: خاڵێکی باشە، لەبەشی بۆچوونی بەکارهێنەران ئاماژەی پێدەکەین. [[بەکارھێنەر:Kushared|Kushared]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kushared|لێدوان]]) ‏١٩:١٢، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
::ویکیپیدیاکەی ئێمە چکۆلەیە و لەو کێشانەی زۆر کەم تیایە. یەک دوو جارێکیش کە کێشە بووە بە ناوجێکەری حەل بووە. زیاتر پێویستمان بە دروستکردنی ناوەرۆکە ھەتا یاسادانان. ئەو کێشانەی باس کراوە زیاتر لە زمانی وەک ئینگلیزی، عەرەبی و فارسیدا ڕووبەڕووی بوومەتەوە. سپاس [[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) ‏٠٦:١٦، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
== درووستکردنی user group ==
 
سڵاو هاوڕێیان،
 
لە ئێستادا لەگەڵ چەند هاوڕێیەک بەنیازین کە [https://meta.wikimedia.org/wiki/Wikimedia_user_groups یوزەر گرووپێکی ویکیمیدیا] بۆ بەشداربووانی ویکیپیدیای کوردی درووستبکەین. لە توویتەریش لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ویکی کورمانجی قسەمکردووە، ئەوانیش پێیان ڕاگەیاندم کە دەیانەوێت یوزەر گرووپێک درووستبکەن، جا ئێستا چەند خاڵێک لەئارادایە کە پێویستە لێرە وتووێژیان لەسەربکرێت.
 
سەرەتا درووستکردنی یوزەر گرووپ سوودی زۆری هەیە لە کۆکردنەوەی بەکارهێنەران، درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ویکیمیدیا، وەرگرتنی یارمەتی مرۆیی و دارایی لە ویکیمیدیا بۆ سازکردنی سیمینار و هەر بابەتێکی ناساندنی ویکی، وەرگرتنی دەرماڵە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسەکانی ویکیمانیا و زۆر بابەتی دیکەش...
 
بێینەوە سەر بابەتەکەمان، دوو بۆ سێ بۆچوون درووست بووە، یەکەمیان یوزەر گرووپەکە هەموو کوردستان بگرێتەوە یان نا؟ بۆچوونی ئێوە لەمبارەیەوە چییە؟ ئایا لەگەڵ ویکی کورمانجی یەک یوزەر گرووپ درووستبکەین، یان سۆرانی و کورمانجی جیابکرێتەوە؟ یان هەر پارچەیەکی کوردستان بە حوکمی هەڵکەوتەی جوگرافی و دۆخی سیاسی بەجیا یوزەر گرووپی خۆیان هەبێت؟
 
پرسیارێکیش بۆ هاوڕێیانی ڕۆژهەڵات، ئایا لە شارەکانی ڕۆژهەڵات دۆخی ناوچەکە لەبارە بۆ ناساندنی ویکیپیدیا، سیمینارکردن و بانگەشەکردن بۆ ویکیپیدیا؟ تکایە بۆ ئەم پرسیارە لە ڕوانگەی کەسی خۆتان و تەنیا شاری خۆتان وەڵام مەدەنەوە چونکە کەس ناچار نییە لە یوزەر گرووپەکە چالاکی پێشکەش بکات بەڵام دەمانەوێت بزانین تا چەند ئەو کارە لە ڕۆژهەڵات دەکرێت؟ جا ئەگەر یەک کەسیش بێت لە ئێستادا یان لە چەند ساڵێکی دیکە شتێکی وا پێشکەش بکرێت لە ڕۆژهەڵات.
 
بابەتێکی دیکەش ناوی یوزەر گرووپەکەیە، ئەگەر بێتوو یەک یوزەرگرووپ لەگەڵ برادەرانی کورمانجی درووستبکەین ئەوا ناتوانین ناوی بنێین "Kurdistan Wikimedians"بەوەی لە باکوور ناوی کوردستان ڕێگەپێدراو نییە، ناوی یوزەر گرووپەکە لە ئەگەری درووستکردنی یوزەر گرووپێکی گشتی ئەوا ناوی دەنرێت "Kurdish Wikimedians".
 
لەکۆتایی هەر بۆچوون و شتێکتان هەیە لەسەر ئەم بابەتە باسی بکەن. — [[بەکارھێنەر:Kushared|Kushared]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kushared|لێدوان]]) ‏٠٧:٢٦، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
:سڵاو، بڕێک ئاڵۆزە! پێش دەستپێکردنی کارەکە، دەبێت بیر لەوسەریشی بکەینەوە. خۆی بە بۆچوونی من ویکیپیدیاوانەکان تەنیا لە باشوور بڕێک ئازادییان ھەیە (کە ئەویش لەوانەیە بەھۆی بچووکیی ویکیپیدیاوە یان ناچالاکیی دەرەوەمان بێت)، و دروستکردنی ئەو گرووپەش دەبێت وا بێت کە بکەوینە کارکردن لەدەرەوەی ویکیپیدیا. لەوانەیە لەڕووی ماددییەوە پشتگیریمان بکەن و بتواندرێت باشتر مەبەستەکە بگەیەندرێتە خەڵکی، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە چەند کەس ئامادەیە بچێتە ژێر ئەو کارەوە؟ سەبارەت بە ناو و تێکەڵکردنی سۆرانی و کورمانجییەکەش جارێ قسەیەکم نییە. -- ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏٠٨:٠٥، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
 
:: لەکۆی گشتی پێویستیمان بەلانی کەم ٢ بۆ ٣ ئەندام هەیە کە لە ویکیپیدیا بەشداری باشیان هەبووبێت و بۆئەوەیان پێموانییە کێشەمان تووشبێت لە قۆناغی درووستکردن، هەروەها مەرج نییە لە ڕوانگەی ئێستاشەوە لە شتەکان بڕوانین، ڕەنگە ساڵێکی دیکە دوو کەسی چالاک بێن و بێنە ناو یوزەر گرووپەکەوە و لە ئێمە شتی باشتر پێشکەش بکەن. ئەگەر یەک یوزەر گرووپی گشتیمان درووستکرد ئەوا دەکرێت کۆمەڵەی بچووک درووستبکەین لەناویدا بۆ نموونە ئەوانەی لەباشوور چالاکی دەکەن خۆیان ڕێکخستن و بڕیار لەسەر پڕۆژەکانی خۆیان بدەن بەمجۆرە، بۆ ناوچەکانی دیکەش هەمان شت. جارێ تەنیا قسەمان لەسەر قۆناغی دەستپێکی درووستکردنی پڕۆژەکەیە. -- [[بەکارھێنەر:Kushared|Kushared]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kushared|لێدوان]]) ‏٠٨:٢٤، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
:::باشترە گرووپەکە بۆ کوردی ھەموو پارچەکان بێت. ڕاستە پێشتر ھەماھەنگییەکی ئەوتۆمان نەبووە لەگەڵ ویکیی کورمانجی، بەڵام دەکرێ لەڕێی ئەم گرووپەوە زیاتر لەیەک نزیک ببینەوە. ناوەکەشی گەر وشەی کوردستانی تێدا بێت باشترە، گەر ئەوەش مومکین نییە با بە ناوی یووزەر گرووپی کوردی بێت. [[بەکارھێنەر:Serchia|<span style="color:mediumblue">'''<span style="font-size:14px">سەرچیا</span>'''</span>]] — ‏١٢:١٠، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)