ھۆش: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی پزیشکی، + دەروونناسی، + فەلسەفە
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
Adding 2 books for ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون) #IABot (v2.0.7) (GreenC bot
ھێڵی ١:
'''ھۆش''' حاڵەت یا تواناییی ئاگادار بوونە لەو شتانەی لە دەرەوە یا لە ناو [[زەین|زەیندا]] ڕوو ئەدات. ھۆش تایبەتمەندیی بوونەوەرە زیندووکانە و لە مرۆڤدا بە بەرزترین ڕادەی خۆی ئەگات. ھیچ بوونەوەرێکی زیندوو بە قەدەر مرۆڤ ئاگای لە خۆی و دەوروبەری نییە. وەکوو حاڵەت، ھۆش ھەمان [[ئاگایی|ئاگایییە]]، واتە ئەو بارودۆخەی کە بوونەوەری زیندوو لە کاتی ھەستپێکردن و دەرکپێکردن و ناسینەوە و جیاکردنەوەدا تێدایە. وەکوو توانایی، ھۆش بەو تایبەتمەندییە لە ھەندێ لە بوونەوەرە زیندووکاندا ئاماژە ئەکا کە ڕێگەیان بۆ خۆش ئەکا لە «بوون»یان ئاگادار بنەوە.<ref>{{Cite book|title=The Psychology of Self-Esteem|ناونیشان=https://archive.org/details/psychologyofselfbran|last=Branden|first=Nathaniel|publisher=|year=1969|isbn=|location=|pages=[https://archive.org/details/psychologyofselfbran/page/7 7] - 8}}</ref>
 
== دیمەنی لە بوارەکانی زانستدا ==
ھێڵی ٨:
لەم دوایییە، لە بوارە جیاجیاکانی زانستی کۆگنیتیڤ وەکوو سایکۆلۆجی و نورۆسایکۆلۆجی و زمانەوانی و مرۆڤناسیدا، ھۆش بووە بە بابەتێکی گرنگی لێکۆڵینەوە. ھەوڵ و تەقالاش لە پلەی یەکەمدا بۆ تێگەیشتنە لەوەی کە لە باری بایۆلۆجی و سایکۆلۆجییەوە بوونی ئاگادارییەکان لە ھۆشدا بە چ مانایە.<ref>{{Cite book|url=https://books.google.com/?id=PKCHAgAAQBAJ&pg=PP1&dq=Consciousness+in+anthropology|title=Questions of Consciousness|last=Cohen A.P. , Rapport N.|publisher=Routledge|year=1995|isbn=978-1-134-80469-6|location=London|pages=}}</ref> یا بە زمانێکی تر، بۆ دەسنیشانکردنی پێکەوەبەستراوییەکانی دەمار و دەروونە لە ھۆشدا. زۆرینەی لێکۆڵینەوەگەلی تەجروبی (ئەوانەی لە تاقیگەدا ئەکرێن) بۆ ھەڵسەنگاندنی ھۆش لە مرۆڤەکاندا داوایان لێ ئەکەن ئەزموونەکانیان بە قسە بۆ بگێڕنەوە (بۆ نموونە: «وەختێ من فڵان کار ئەکەم ئەگەر شتێکت بەدی کرد پێم بڵێ»).
 
لە پزیشکیدا، وشیاری بە ڕوانین لە وریایی و وەڵامدەریی نەخۆشێک ھەڵدەسەنگێندرێت و دەکرێت وەکوو زنجیرەیەک لە دۆخەکان چاوی لێ بکرێت: وریا، بەئاگا لە کات و شوێن، ڕاگەیێنەر، لە گێژیدا و، پاشان وڕێنە، پاشان لەدەستدان و دۆڕانی ھەر چەشنە ڕاگەیێنییەکی مانادار و، کۆتایی دێت بە جووڵەنەکردن لە وەڵامی ھاندانی بەسوێدا.<ref>{{cite book |author=Güven Güzeldere |title=The Nature of Consciousness: Philosophical debates |ناونیشان=https://archive.org/details/natureconsciousn00bloc |year=1997 |editor=Ned Block |editor2=Owen Flanagan |editor3=Güven Güzeldere |pages=1–67[https://archive.org/details/natureconsciousn00bloc/page/n29 1]–67 |location=Cambridge, MA |publisher=MIT Press}}</ref>
 
== سەرچاوەکان ==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ھۆش»