ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)/ئەرشیڤی ٣: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 3 بابەت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان).
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:١٩، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠

زمانی کوردی لە وەڕگێڕی گۆگڵ

  نەکرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٣، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەرێزان @Aram: @Aza: @Calak: @Kushared: @Pirehelokan: @Min.neel: @دیاکۆ: @ساکاتا گینتۆکی: @Eng.dilan86: @Arya sarhan: @Sorou6sh: @Ismail.Sharifi: @بنار: پێموابی بەشێک لە ئێوە ئاگاداری ئەوەن کە لە سیستەمی وەرگێڕی گووگڵ (زمانی کوردی) زیادکرایە و دەتانی ووشە و ڕستەی کوردی بکەیە هەر زمانێکی خواستراو کە دەتەوێ، هەرچەندە لە ئێستادا بەرامبەرەکەی بەردەست نیە، واتا ناتانی ئینگلیزی بکەیەوە کوردی بەڵام بێگوومان لە داهاتووی نێزیک وەرگێرەکە ئەو بەشەیەش زیاد ئەکا و زمانی کوردی بەشی سۆرانی بەرەو پێشچوونەکی باش بەخۆیەوە دەبینێ، جێگەی سەرنجە کە هەر یەکێک لە ئێوە دەتانن تاقیبکەنەوە و ببینن ئەویش (لە سیستەمی وەرگێری گۆگڵ) گرنگیەکی تەواو تەواوی بە ووشەی ناوچەیی دایە و هیچ خۆی پەیوەست نەکردیە بە کەسێک و حکومەتێک و کۆمەڵە و رێکخراوێک تەنها گرنگی بە زمانەکە دایە ، بیگوومان لۆ ئەوەی زیاتر وەرگێرەکە هەروەها زمانەکەش دەوڵەمەند بی گرنگیەکی تایبەتی بە زۆر ووشەدایە کە من چەندین ساڵە لێرە لە ویکیپیدیا هەوڵی بۆ ئەدەم و دەمەوێ بیکەمە ستاندارد و زیاتر زمانی کوردی پێ دەوڵەمەند بکەم، بێگوومان ئامانجی دووەمی سیستەمی وەرگێرەکە ئەوەیە کە زۆرترین خەڵکی لە زۆرترین ناوچە و شوێن کە بە کوردی قسە دەکەن و دەنووسن بتوانن بە ووشە و رستەی خوازراوی خۆی بنوسێت و لە بەرامبەردا سیستەمی وەرگێرەکە کرداری وەرگێرانی بە خواستی ئەو بۆ بکا، لە پێشتردا کێشەی بەشەک لە بەرێوبەران لە بەرامبەر بەشێک لە ووشەی ناوچەیی ئەوە بوو کە لە داهاتوو سیستەمی وەرگێڕی گووگڵ نایکاتە ئینگلیزی یاخوود زمانێکیتر بەڵام لە ئێستادا دەتانن خۆیان تاقیبکەنەوە کە سیستەمەکە پشتگیری لەو جۆرە ووشانە دەکا و بێگوومان بە هەوڵ و ماندی بوونی چەندین گەنج تواندرا بەو جۆرە گرنگی بە زمانی کوردی بدرێ لە سیستەمەکە بێگوومان گۆگلیش لە رێگەی پسپۆر شارەزایانی خۆی بریار لەسەر زیاد بوون و ووشەکان و رستەکانی وەرگێرانەکەی ئەدا، کەواتە لێرە داوای دەکەم پاشی چەسپاندنی (وەرگێرانی کوردی لۆ ئینگلیزی زمانەکانی دیکە) و (ئینگلیزی زمانەکانی دیکە لۆ کوردی) لە سیستەمی وەرگێڕی گووگڵدا ئەوا پێم باشە بەرێوبەران و ئەندامان بە جدی بەدوای ئەو پێشنیارەم بکەون کە چەندین مانگە لەسەر یەک دەیڵێمەوە، هەروەها یاسا و رێگایەکی تایبەت بە ویکی کوردی دابندرێ دەربارە دەوڵەمەند بوونی زمانەکە لە ڕێگەی بەکارهێنانی بەشێک لە ووشەی مانادار و گرنگ کە لە ئێستادا لە ویکیپیدیا هەروەها لە ناوەندەکانی پەروەردەی حکومەتی هەرێمیش گرنگی پێ نادرێ.. بە هیوای بەردەوامی لۆ هەر هەمووتان و سوپاس لۆ بەژداری و ماندی بوونتان لە وییپیدیای کوردی ناوەندیدا... Shahid tahir (لێدوان) ‏١٠:٠١، ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Shahid tahir: ئەوەی ڕاستی بێت من ھەفتەیەک دەبێت نە ئاگام لە فەیسبووکە و نە بەرگوێشم کەوتووە کە لە گووگڵ ترانسلەیت چی ڕووی داوە. ھیچ بووە؟ بەڵام سەبارەت بەو دەستەواژانەی کە ئێوە دەکارتان دەھێنا من ئێستایش سوورم لەسەر قسەی خۆم (کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیا وایان وتووە و پێیەوە پابەندیشم.) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٦، ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Shahid tahir: بەڵێ ئاگادارم لە وەرگێڕانەکەی گووگڵ کە بەھۆی تێکەڵاوبوونی داتاکان زمانی کوردی وەردەگێڕیت، بۆ بەشێکی تریش لە قسەکانت منیش لەگەڵ ڕای کاک ئارامم چونکە پێویستە ئێمە وتارەکانمان بە ستانداردی بنووسین بەواتایەکی تر ڕیزمانی ئەگەر سێری لقوپۆپەکانی زمانی کوردی بکەی چەندین شێوەمان ھەیە ئەگەر ھەر کەسێک بەشێوەی ناوچەی خۆی شت بنووسیت کەس لە وتارەکان تێناگات، بۆ نموونە من خەڵکی کەرکوکم کە لە کاتی قسەکردندا وشەی عەرەبی زۆر بەکاردێنین، نموونەیەکی تر ئەگەر کەسێک خەڵکی کلار بێت و ئەگەر بەشێوەی خۆیان وتار بنووسێت کەس تێناگات، زۆر سپاس بۆ بەژدارییەکانت.Arya sarhan (لێدوان) ‏١٣:٢١، ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس @Aram: @Arya sarhan: دەربارەی کاکە ئارام کە ئاگادار نین، بێگوومان دەتانی لەو لینکە بە فۆنتی کوردی بنووسی لە بەرامبەر دەکاتەوە ئینگلیزی (لینکی وەرگێر) ، وە دەتانی ووشەکانیش تاقی بکەیەوە، بێگوومان ئەمن ویکیپیدیام پێ جیاوازە لەگەر گۆگڵ ترانسلێیت وە ناشمەوێ کارێکی هاوشێوە بکەین، بەڵام لە سەردەمی نوێ و لەو ١٠ ساڵەی کۆتایی هەر وەک زمانەکانی دوونیا زیاتر بەرەوو پێش دەچی پێموایە کەسانەک هەبن زمانی کوردی بەرەوپێشتر ببەن هەر وەکی ئێمە خۆبەخش پێویستە زانست و زانیاریەکانی کۆمەڵگایی و زمانی و ئیدی تەکنەلۆژی پێشکەش بکەین ئەوەندەی دەتانین و لە توانامان هەیە خزمەت بەو بوارەش بکەین لەبەر ئەوەی هەر ئەندامەکی ویکیپیدیا دەبی پێوابی گرنگترین شوێنی هەماهەنگی و کلتوری و تەکنەلۆژی و زانستی و بەرەوپێش چوون زمانەوانەی لە ویکیپیدیاوە هەڵدەقووڵێ لۆ کۆمەڵگایەکی ووشیار و زیندی، هەروەک کردیتمان و دەشیکەین و بێگوومان ئەمن پێموایە خەڵکی زۆر چاویان لە ویکیپیدیا هەیە و لە داهاتووش بەرەوو گەشتر دەچی لەوەی خراپتربی لۆەی دەبێ ویکیپیدیا یەکەم ناوچەی زمانەوانی نوێ بی دەربارەی زانست و کلتور و تەکنەلۆژیا و تەندروستی و هەموو کایەکانی ژیانیش، لۆیە ئەو هەنگاوەی دەەمەوێ بیهاوێین تاک و دەگمەن و باش بی و سوود بە هەموو کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان بگەیەێنێت، دەربارەی کۆمەڵگای ویکیپیدیا دەتانین بیخەینە دەنگدان و ووشەکانیش پۆڵێن بکەین و سیاسەتە تایبەتەکان بەشێك بگرۆین بە زۆرینەی دەنگ یاخوود بە خواست هەرچەندە ئەستەمیشە... هەروەها کاکە ئاریان ئاماژەی بەوەدا کە ناکرێ هەر کەسەک هەستی و بابەت لە ویکی کوردی بنووسی بەوەی بەخۆی پێی خۆشە، نەخێر کاکە ئاریان هەر لە زووەوە پێشتر ئاماژەم پێدا کە بە دەنگدان ئەو پرۆسەیە دەکەین و هەروەها بەرێوبەران و بەکارهێنەرە چالاکەکان بەشێک لە ووشەکان هەڵدەبژێردرێن کە ئاسایین بەکاربهێندرێت لە ووتارەکانی ویکیپیدیا، جگە لەو ووشانەی هەڵدەبژێردرێن هیچ ووشەیەکی دیکە ناکرێ بەکاربهێندرێن لەبەر ئاستەنگ دروستکردن لە تێگەیشتنی خوێنەر، ئەمنیش رەزامەمند نیمە لەسەەر ئەوەی هەر کەسەک بە ویستی خۆی بابەت بنووسی لە وییکیپیدیا بەڵکوو دژی ئەوەشم، بەڵام کەپێشنیاری پرۆژەیەک دەکەم بێگوومان پلانیشم هەیە لۆی. سوپاس لۆ سەرنجەکانتان خۆشحال دەبم بە بەردەوامیتان لە گفتووگۆیەکەو لێکتێگەیشتنی زیاتر. Shahid tahir (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس @Shahid tahir: ئەمڕۆ زانیم بابەتەکە چییە! ویکیپیدیا لەسەر یەکدەنگیی کۆمەڵگە بەڕێوەدەچێت. بەڕێزتان چەندین جاری تریش ئەم بابەتەتان باس کردووە، بەڵام تاکە بەکارھێنەرێکیش پشتگیریی خۆیی دەرنەبڕی. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١١، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: بەڵکو کاک (پیرەهەڵۆکان) پشتگیری بیرۆکەکەم بوو، هەرچەندە هەموویان لەسەر هێڵ نینە بەردەوام و لێدوانیان نەدا دەربارەی بابەتەکە بەڵام بەشێک لە بەکارهێنەران بیرۆکەکەیان لەلا پەسنەدە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە بە هەفتە کەسیان نایانە سەر هێڵ و بەخۆشت لە وتووێژی WPCleaner ئەو گلەییەت هەبوو، بەداخەوەم و ئەسەفم کە ویکیپیدیا گرنگی تەواوی پێنادرێ و پشتگیری و هەوڵی جدی نیە دەربارەی و کەسیش هەوڵی کۆکردنەوەی کەسانی چالاک و نا چالاک نادا، کەس بەکارهێنەرانی چالاک و نا چالاک جیاواز ناکاتەوە و گرنگی بە خوودی تاکەیی دەدرێ بەداخەوەم کە ویکیپیدیای کوردی ئەو کێشە گەورەیە و دەیان کێشەی ئەوها گەورەی هەیە کە چارەسەرکردنیان ئاسانە و هەوڵی لۆ نادرێ Shahid tahir (لێدوان) ‏١٠:١٦، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەبەرئەوەی بابەتەکە درێژە نەکێشێت ئەمە دەکەمە کۆتا لێدوانم. کاک @Shahid tahir: پیرەهەڵۆکان تەنیا وتی بیرۆکەکە باشە، بەڵام نەیوتووە لە ویکیپیدیا ئەوە بکرێت! سەبارەت بە بەشداری نەکردنی بەکاربەرانیش مادام خۆبەخشانە و ئارەزوومەندانەیە ھیچمان لە دەست نایەت، و منیش لە وتووێژەکەی سەرەوەدا تەنیا تووڕەیی خۆمم خاڵی کردەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


وشە نالەبارەکان

  کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٦، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو لە سەرجەم بەکارھێنەران @Aza: @Calak: @Kushared: @Pirehelokan: @Serchia: @Min.neel: @Shahid tahir: @دیاکۆ: @Arya sarhan: و ئەوانی تریش! پێشەکی داوای لێبووردن دەکەم کە لە بەشی WPCleaner بەو شێوەیە دوام و جڵەوم لەدەست دا! ئێستا دەمەوێت دووبارە وتووێژی وشە خراپەکان (کە دەستەواژەکەی Pirehelokan (وشە نالەبارەکان)م بەلاوە گونجاوتر بوو بۆیە، گۆڕیم)م دەست پێ بکەمەوە. داوام کرد کە پاڵێوەرێکمان بۆ دروست بکەن و خۆشبەختانەیش دروستیان کرد. کە ئەمە ھەڵدەستێت بە تاگکردن (بە ڕەنگی پرتەقاڵیی پەمەیی)ی ئەو دەستکارییانەی کە وشە نالەبارەکانی تێدا بەکارھاتووە (نم: (بەکارھێنانی وشەی نالەبار)). تاگەکە لەلایەن پاڵێوەری ٣٨ دۆزراوەتەوە.

مەرج: بەکارھێنانی وشەی نالەبار لەسەر پەڕە ناوتووێژەکان لەلایەن بەکارھێنەرە نوێیەکان (ئەوانەی کەمتر لە ١٠٠ دەستکارییان کردووە). ھۆشدار؟ بەڵێ! لە ئێستادا بۆ تاقیکردنەوە بۆ ھەمووان کار دەکات (بۆ تاقیکردنەوە تکایە تەنیا لەسەر وتاری سخ تاقیکردنەوەکانتان ئەنجام بدەن). خۆشحاڵ دەبم گەر وتووێژ لەسەر ھەر شتێکی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە بکەن. تکایە وشەکان کە لە وتووێژەکەی پێشووتر بەجێمان ھێشتن دەستکارییان بکەن تا بە ئەنجامێکی باشتر بگەین. سپاسی بێپایان! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram:، سپاس، بڕێک دەستکاریم کرد. بڕێک وشەکان وەک cool و awesome تەنانەت خراپیش نین. من ھەمیشە لە قسەکردندا دەیانڵێم، بەڵام بۆ نووسین نابن. ئینجا وەک وتم ڕەشپێست و ڕەش و کۆیلە و... خراپ نین و پێویست ناکات لەم خشتەیەدا ببن. بیر بکەنەوە بزانن بەکارھێنەرە خراپکارەکان چ وشەگەلێکی نالەبار بەکار دەھێنن ئەوانەی تێبخەن. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٩، ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Pirehelokan: زۆر سپاس بۆ ھاوکاریکردنت لەم پرۆژەیەدا! وشەکانم (کە نزیکەی ١٦٠ دەبن) زیاد کردن [بڕوانە ئێرە.] زۆرجاران خراپکاران کەڵک لە وشەی «خۆش» وەردەگرن. سەبارەت بە «کۆیلە» و ئەوانی تر وەکوو سووکایەتیپێکردن بەکاردێن. جارێ ئەمە دەستپێکێکە و بەدڵنیایییەوە لە داھاتوودا دەستکارییان دەکەینەوە. لەبیرتان بێت! ھەنووکە تاگ و ھۆشدارەکە کار دەکەن، بەڵام تەنیا بۆ ئەو یاسایانەی کە لەسەرەوەدا باسم کردوون. گەر ویستتان یاسایەکان بگۆڕدرێن، تکایە لێدوان بدەن. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٧، ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خشتە

کوردی ستوونی زیادە English
کوونی، گاندەر، قووندەر، قنگەر، قنگدەر، گایراو faggot
قوزمژ کوزلێس، قوزلێس، کوزپەرست suck
فەک، فاک، گان، گانکردن، گاندان، گاندان، گانکردن fuck
کوونی، گاندەر، قووندەر، لووسکە fag
عەقەبماندە، عەقەبماندە، گەوج، شێت، فەحە، گێل، کەر retard
نێرەمووک، نێرەموک، دوجنسە، دووجنسە shemale
خۆش cool
گەمژە، گێل، حۆل، گەوج، کەلەپوت، کەللەپوت stupid
گایین rape
گایین raping
bla
سێکس، گان sex
مەمک، مەمك، مەمکۆڵە، مەمکۆڵان، گوان، گەڵ و گوان tits
پۆرن، پۆڕن porn
ئا، ئەھا yeah
yea
yee
گون، گەڵوگون، گەڵ و گون، ناوگەڵ، ھێلکەگون، ھێلکە گون balls
گوڵ، حەشیش weed
سمت، قوون، قنگ، قن arse
ھاوڕەگەزخواز homosexual
کێرەکان، کیرەکان dicks
پیسکە، ناشیرین، ناحەز، بێتام، نابار، نالەبار ugly
تڕ، تس fart
کێر، کیر dick
crackhead
bieber
گوو، پیسایی crap
lmao
bruh
rofl
بلابلابلا blabla
swag
ئەحمەق، کەر، وڵاخ، باوەحیز، دایەحیز، سەگباب، لاژگ scumbag
wiener
weiner
قسەی حیز، قسەی قۆڕ، قسەی ھیچ و پووچ، قسەی بێ مانا، قسەی بێمانا، تەڕەماش، فڵتەفڵت، تڕەھات، توڕەھات، تووڕەھات، لاژەلاژ، لاژە لاژ bullshit
مشتە، دەسپەڕ، دەستپەڕ wank
سڵاوی لێ بێت، سڵاوی خودای لێ بێت peace be upon him
گوو، پیسایی، فیڕان، تووڕکە، تووڕان shit
گەی gay
لێزبیان lesbian
قەحبە، قەحپە، دەڵەسەگ، دێڵەسەگ، داوێنپیس، سۆزانی، جندە، حیز، قۆڵتڕ bitch
کێر، کیر penis
میز، گمێز، گمیز، ھەڵمیزان piss
وشەیەکی خراپ نیە awesome
گەیس، گەیەکان gays
faggots
suck
مژین sucks
مەمک، مەمك boobs
قوز، کوز pussy
گووکردن، سلپە گوو poop
گوو poo
lesbo
dyke
گێژ، حیز، هەتیو queer
زیناکار، قۆڵتڕ، شەواڵپیس، داوێنپیس whore
cockass
حیز، خوێڕی، بێشەرەف، بێنامووس، بێ شەرەف، بێ نامووس asshole
thicc
asshat
fucknugget
دایکحیز، باوەحیز، حیزباب motherfucker
fucktard
arsehole
گوێدرێژ، کەر، قنگ، قون، گێل ass
قنگ، قون، کۆم butt
dipshit
dipstick
asswipe
قوز، کوز، کەر cunt
قوز، کوز twat
yolo
fuckoff
fuck off
گەواد، گەوواد، دەیووس، دەییووس، داکت بگیەم fuck you
shithole
wanker
sucks dick
مشتاو، مشتە، کابلەمە masturbate
fucking
ڕەشپێست، ڕەش پێست nigger
قولی ،قولەڕەش، niga
کۆیلە nigga
derp
derpy
weiner
butthole
tit
bum

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


کێشەی پیتی «ی»

  کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٨، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو ھاوڕێیان، بەپێی ئەوەی کە کێشەی ڕێنووس لەم ویکیپیدیایەی ئێمەدا زۆرە و، نەنووسینی پیتی «ی» بەپێش ئەوانی تریش کەوتووەتەوە. ئێستا من یاسایەکم نووسیوە کە پیتی «ی» لەڕێگەی تووڵامراز زیاد دەکات. یاسایەکە بەمشێوەیە کار دەکات: بڕۆ بەدوای ھەر وشەیەکدا (چ لەسەرەتا یان ناوەڕاست یانیش کۆتایی بێت) بگەڕێ کە ھەردوو پیتی یەی بەیەکەوە تێدا بێت، و لەپێش ئەوانیش تاکە پیتێکی نەبزوێنت بینی، ئەوا پیتێکی «ی» بخەرە نێوانیانەوە. بۆ نموونە:

  • نیە ← نییە
  • ئەوە چیە؟ ← ئەوە چییە؟
  • کۆترە سپیەکە ← کۆترە سپییەکە

سەرنج:- ئەم یاسایە زیانی لاوەکیشی ھەیە بۆ نموونە:

  • شاری ڕانیە ← شاری ڕانییە
  • کونیە ← کونییە
  • ڤیەننا ← ڤییەننا

بەڵام دڵنیا بن کە کەڵکی یاسایەکە دەھێندەی زیانەکانییەتی، و ئێمە بەرپرسیارین لە بەکارھێنانی تووڵامراز و نابێت چاومان داخەین و بەکاری بھێنین بەڵکوو، دەبێت بە چاو سەیری گۆڕانکارییەکان بکەین و ھەڵەکانی تووڵامراز بەدەست چاک بکەینەوە و ئینجا پاشەکەوتی بکەین. تکایە بە زووترین بۆچوونی خۆتان دەربڕن. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣١، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە ھاوڕێیان بۆچوونی خۆتان بڵێن. ئەم بابەتە زۆر گرینگە! ئەمەیش نموونەیەکی کاری ئامرازەکەیە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٥، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوڕێیان بۆ جاری سێیەم داوا دەکەمەوە! گەر ھیچ لێدوانێک نەدەن یانیش دژ نین، ئەوا خۆم پەسەندی دەکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٨، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٤، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بوونی سێ پیتی «ی» (نموونە: ئاساییە یان ئاسایییە؟)

سڵاو @Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Aza: @Arya sarhan: و ئەوانی تریش، ھەر سەبارەت بە درێژەی ئەم بەشە و کێشەی پیتی «ی» زۆرجار ئەم کێشەیەش لە ڕێنووس دا بەدی دەکەم. لە لایەکەوە ھەندێ کەس دەڵێن لەبەرئەوەی بوونی سێ پیتی «ی»ی یەک بە دوای یەک ناشرینە و نابێت بۆیە، دەبێت ھەر بە دوو «ی» بنووسرێت، و ھەندێکیش دەڵێن یەکێک لە پیتە یائەکان ون دەبێت. لە لایەکی تریشەوە لە چەندین سەرچاوە باس لەوە کراوە کە دەبێت ھەر سێ پیتە یائەکە بەدوای یەک دا بنووسرێت وەکوو:

  1. کێشەی (یە) لە diyako.yageyziman.com
  2. کتێبی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردیی بەدران ئەحمەد حەبیب، لاپەڕە ١٠

ئیتر لێرەدا پێم باشە کە ئێمەیش ئێرە بکەینە کۆتا خاڵ و یەکلایی بکەینەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٥، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

قەتار کردنی سێ یا بە شوێن یەکدا ناشیرینە، بەڵام من ھەمیشە نووسیومە و پێم باشە بنووسرێ. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٣، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشترە بنووسرێت. سەرچیا‏١٨:٥٦، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ ئەو ی ناوبژێویکەرەش نیم: ڕۆمیەکان ==> ڕۆمییەکان، بەڵام ستانداردەکەمان وایە و من ڕەچاوی دەکەم. ڕۆڵی ئەو /ی/ زیادییەش کۆمەکە بە گۆکردن. وااتە پیتێکی بێدەنگ /y/ دەخرێتە بەین دوو دەنگدار(i و e). دەی خۆ ئێمە ئەو کارە بۆ دەنگی /و/ یا /وو/ ناکەین. مەسەلەن: بووە یا چووە. بۆ نموونە لە بڕێک زاراوەدا ئاخێوەران دەنگی /گ/ دێنن بۆ یارمەتیی گۆکردن: بووگە، چووگە و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٣، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەڕانێکیشم بۆ کرد لە گووگڵدا بە چەن نموونە. ئەوە دەرەنجامەکەی: پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٧، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وشە دوو ی سێ ی ڕێژە
ئاساییە/ئاسایییە 454000 6490 70
خۆڕاییە/خۆڕایییە 57900 420 138
خۆجێییە/خۆجێیییە 633 4 158
تەباییە/تەبایییە 2950 79 37
سڵاو کاک @Pirehelokan: ڕاستییەکەی من ڕێک تێنەگەیشتم کە بۆچی لەگەڵی نین! بۆ مەسەلەی ئەم گەڕانانەی گووگڵیش دەمێکە نیازم وایە ئەم باسە بکەمەوە کە نابێت پشت بە گەڕانەکانی گووگڵیش ببەستین لەبەر ئەوەی کە:
  • گەڕانەکان بەپێی شوێنی جوگرافی دەگۆڕێن بۆ نموونە: ئەو ئەنجامانەی کە نیشانت داین لە عێراق کەمترە لەوەی سەرەوە.
  • ئاشکرایە کە زۆرینەی نووسەری پێگە سەرھێڵەکان بەڕاستی و بەداخەوە شارەزایییەکی وایان لە نووسینێکی دروست و ڕەوان نییە و کە بەھەڵەیش بنووسن دیارە کە لە ئەنجامەکانی گووگڵ دەردەکەون و ئێمەیش نابێت ھەڵەی ئەوان دووبارە بکەینەوە.
  • گەڕانەکانی گووگڵ کار لەسەر سترینگ دەکەن. با پرسیارێک بکەم. ئایا حەز دەکەیت یەک میلیۆن ئەنجامی وشەی ئاسایییە بۆ ئەنجامەکانی گووگڵ زیاد بکەم؟
  • ئێمە نابێت چاو لە ھەڵەی خەڵکی بکەین و شێوازە دروستەکە لە ویکیپیدیا پەسەند دەکەین چوونکە ئاشکرایە کە ویکیپیدیا گەورەترین سەرچاوەی زانیارییە و گەر ئێمەیش ھەڵەی ئەوانی تر دووبارە بکەینەوە، ئەوا دەبێت [بۆ خۆتان بە شتێک تەواوی بکەن.]
ھیوادارم ڕوونم کردبێتەوە کە بۆچی نابێت پشت بە ئەنجامەکانی گووگڵ ببەستین. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٨، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
سپاس ئارام گیان. من خۆیشم زۆر پشت بە دەرەنجامی گووگڵ نابەستم لەبەر ئەو کێشانە و ئەوەی کە زۆرێک خەڵک تەنانەت کیبۆردی کوردیشیان نیە. بەڵام لێرە بۆ نیشاندانی تەواو دەگمەن بوونی ئەو ستایلە کەڵکم لێ گرت. مەبەستم ئەوە بوو ئەگەر بمانھەوێت ئەو یاسایە بە ڕێوە بەرین "بووە" ئەشێ بنووسرێت "بوووە" یانی دانەیەک /و/ی ناوجیکەر بێتە بەینی دوو پیتە دەنگدارەکە. بە ھەرحاڵ من ھیچکارەی زمان نیم و ئەم جۆرە بڕیارانە بنکە و ڕێکخراوە دیاریکراوەکان ئەشێ بیدەن. ئەگەر ئەکادیمیای کوردی یا چەند شوێنی ناسراو پشتگریی دەکەن و لەسەری کۆکن لاریم نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٥، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە لە ڕێنووسی ئارامیدایە کە سێ پیت بە شوێن یەکا دێن، دەنا لە ڕێنووسی لاتیندا وا نییە. ئاسایییە بە لاتین ئەبێتە asayîye. ئەڵبەت ھەر وا کە پیرەھەڵۆ وتی ئێمە چاوی خۆمان لە حەنای «بووە» و «چووە» ئەقووجێنین. چی لێ ئەکەی؟ ھەڵەی ھەمووانی باشترە لەوە ھەر کەسەو بەرەو لایەک بڕوات. -Aza (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ مەسەلەی سێ واوەکەش ئاگادارم، بەڵام لە ھیچ کوێیەک ئەمەیان نەبووەتە کێشە و وتراوە کە ھەر بە دوو واو بنووسرێن. وابزانم کاک @Aza:یش پەشیمان بوویەوە. بەھەرحاڵ، من تەنیا ویستم بڵێم کە توانای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەم ھەیە، بەڵام ئەوە منیش دەستم لێی ھەڵگرت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٠٧، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نە! پەشیمان نیم. ھەر بنووسرێ باشترە. -Aza (لێدوان) ‏٠٣:١٤، ١١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  پەسەند کرا @Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Aza: @Arya sarhan: بەپێی سێ دەنگی لەگەڵ و دەنگێکی بێلایەن نووسینی سێ پیتی «ی» بەدوای یەکدا پەسەند کرا و ئێستا لەڕێگەی چوارەم و ھەشتەم دووگمەی تووڵامراز لەلای ڕاستەوە (بۆ نموونە نێونەتەوەییەکان بۆ نێونەتەوەیییەکان و) سەرجەم دوو یائەکانی ئەم شێوازە بۆ سێ یائ دەگۆڕێت. سپاس بۆ ھەمووتان! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٧، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.