سەددام حوسێن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٢٠٦:
لەوکاتەدا هاریکارییەک لەنێوان ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت درووست بوو بۆ ئەوەی لە [[ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان|ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان]] دەرفەتی کۆتایی بدەن بە عێراق تاکوو لە کوەیت بکشێتەوە، هەروەها ئەگەر سەددام بەر لەو وادەیە نەکشێتەوە ئەوا ڕەزامەندی بەکارهێنانی هێز دەرکرا. ئەمریکییەکان ترسیان لە سعودیە بوو هەبوو کە بکەوێتە بەر دژایەتی عێراق، ئەمەش لەبەر ئەوەی سعودیە وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە نەوت، لە ساڵانی چلەکانەوە بەردەوام بوو بەیەکێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا هەروەها لەبەرئەوەشی کە سعودیە دژی داگیرکاری عێراق بۆسەر کوەیت هەڵوێستی دەرکردبوو. ئەمریکا لەگەڵ گرووپێک لە هاوپەیمانەکانی لە نێویاندا میسڕ، سووریا و چیکۆسلۆڤاکیا، بەیەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە چەک و هێزیان گەیاندە سەر سنووری سعودیە بەرامبەر بە سنووری عێراق و کوەیت، ئەمەش بۆ دەورەدانی سووپای عێراقی بوو.
 
لەماوەی دانووستاندنەکاندا، سەددام دۆزی [[فەلەستین|فەڵەستینی]] زیندوو کردەوە بە بەڵێندان بەوەی کە هێزەکانی لە کوەیت دەکشێنێتەوە، بەو مەرجەی [[ئیسرائیل]] واز لە [[کەناری ڕۆژاوا]]، [[بەرزایییەکانی جۆلان|بەرزاییەکانی جۆلان]] و [[غەززە|کەرتی غەززە]] بهێنێت. داواکارییەکەی سەددام وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەسەر دۆسیەی فەلەستین دابەشکرد. پاشان، سەددام دواکات و دەرفەتی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پشتگوێ خست. ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر عێراق لەڕێگای ڕۆکێت و فڕۆکەوە. وێڕای ئەوەی ئیسرائیل لەلایەن عێراقەوە بە ئامانج گیرابوون، بەڵام لەم شەڕەدا بێدەنگیان نواند ئەمەش بۆ ئەوەی وڵاتە عەرەبییەکان لە هاوپەیمانیکردن لەگەڵ ئەمریکا نەکشێنەوە. لە شووباتی ١٩٩١، ئەمریکا و بەریتانیا توانیان کوەیت تاکوو ڕووباری [[فورات]] لە هێزە عێراقییەکان پاک بکەنەوە.<ref>http://milmag.com/2011/02/battle-at-rumaila/{{dead link|date=April 2018 |bot=InternetArchiveBot |fix-attempted=yes }} Retrieved 9 January 2017</ref>
 
لە کۆتایی جەنگەکە هێزە عێراقییەکان نەیانتوانی بەرگەی هێرشەکانی ئەو هاوپەیمانییە بگرن کە لەدژیان پێکهاتبوو، لە ئەنجامدا ١٧٥ هەزار عێراقی دەستگیرکران و ٨٥ هەزاریش بوونە قوربانی جەنگەکە. دواتر لەکاتی پڕۆسەی ئاگربەستدا، سەددام ڕازی بوو بەوەی کە چەکە بایلۆژییەکانی پارچە بکات هەروەها ڕێگەی بەنوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە لێکۆڵینەوە لەو ناوچانە بکەن کە چەکی لێبووە. گەمارۆی بازرگانی لەسەر عێراق وەک خۆی مایەوە، لەدوای تەواوبوونی جەنگەکە، سەددام سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند لەو جەنگە لەبەردەمی گەلی عێراق.
 
== لەسێدارەدان ==