ژول ڤێرن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0.1
No edit summary
ھێڵی ٢:
'''جۆڵس گابریێل ڤێرنێ''' ({{IPAc-en|v|ɜr|n}}؛<ref name="JCW">''[[Longman Pronunciation Dictionary]]''.</ref><ref>[http://dictionary.reference.com/browse/verne "Verne"]. ''[[Random House Webster's Unabridged Dictionary]]''.</ref> {{IPA-fr|ʒyl gabʁijɛl vɛʁn|lang}}؛ لەدایکبووی ٨ی شوباتی ١٨٢٨ – مردووی ٢٤ ئازاری ١٩٠٥) ڕۆماننوس، شاعیر و شانۆنووسێکی [[فەڕەنسا|فەڕەنسی]] بوو. بە ھاوکاریی لەگەڵ بلاوکار پییەر-جۆڵس ھێتزڵ گەیشت بە دروستکردنی گەشتە نائاسایییەکان (Voyages extraordinaires)، کە زنجیرەیەکن لە پرفرۆشترین ڕۆمانەکان و ئەمانە لەخۆدەگرن، گەشتێک بو ناوەندی زەوی (Journey to the Center of the Earth، ١٨٦٤)، بیست ھەزار لیگ (یەکەیەکی پێوانەی درێژییە) لە ژێر دەریادا (Twenty Thousand Leagues Under the Sea، ١٨٧٠)، و بە دەوری جیھاندا لە ھەشتا ڕوژدا (Around the World in Eighty Days، ١٨٧٣).
 
جۆڵس بە شێوەیەکی گشتی بە نوسەرێکی گەورەی ئەدەبیی ناسراوە لە فەڕەنسا و زۆربەی ئەوڕوپا وناسراوە، وە کاریگەرییەکی بەرفراوانی لە سەر بواری ئەدەبی نوێگەرانە و سوریالیزمی (خەیاڵی) ھەبوو. ناوبانگی جۆڵس بە ئاشکرا جیاواز بوو لە وڵاتە [[خەڵکی ئینگلیز|ئینگلیز]] زمانەکان کە تیایاندا بە نووسەری چیڕوکی یاخود کتێبی منداڵان ناوزەد کرابوو، ئەمەش بە ھۆی ئەوەی بەشێوەیەکی بەرفراوان وبە ڕێژەیەکی بەرز ڕومانەکانی بە دەستکارییەوە وەردەگێڕدران بو سەر زمانی ئینگلیزی و چاپ دەکران. لە ساڵانی ١٩٨٠ کاندا ناوبانگە ئەدەبییەکەی دەستی کرد بە گەشەسەندن. ھەر لە ساڵی (١٩٧٩) وە جۆڵس لە پلەی دووەم دێت لە نووسەرەکان لە جیھاندا کە زۆرترین بەرھەمەکانی وەرگێڕدرابێ، لە ڕیزبەندییەکەدا ا لە نێوان ئاگاسا کریستی و وڵیام شێکسپیردا دێت. ھەندێکجار جۆڵس بە باوکی «چیڕۆکی زانستی خەیاڵی» دادەنرا، نازناوێک کە بە ئێچ. جی. وێڵس و ھوگۆ گێڕنسباکیش بەخشراوە.
 
== سەرەتای ژیانی ==