یۆھان سباستیان باخ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب شائەمراز، تاگی بێسەرچاوە، سڕینەوەی بەستەری ڕێکەوتەکان
ب ڕۆبۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (-چوونکە +چونکە) بەپێی ئێرە
ھێڵی ٣٥:
یۆھان سباستیان باخ لە ئایزناخ، ساکس-ئایزاخ لەدایکبووە لە ٣١ی [[ئازار]]ی ١٦٨٥. باوکی باخ یۆھان ئامبرۆزیس باخ بوو، کە بەرپرسیی مۆزیسیانەکانی شارۆچکەکە بوو، و ھەروەھا دایکیشی ماریا ئیلیزابێت لامەرھیرت بوو. باخ ھەشتەمین منداڵی خێزانەکەی بوو (کووڕە گەورەکەیان لەکاتی لەدایکبوونی باخدا تەمەنی ١٤ ساڵ بوو). پێدەچێت باخ لەلایەن باوکییەوە بنەما تیۆرییەکانی مۆزیک و ڤیۆلین فێر کرا بێت. مامەکانی باخ ھەموو مۆزیسیانی پڕۆڤێشناڵ بوون، کە پۆستی ئۆرگانژەنی کڵێسا، مۆزیسیان لە چامبەری ماڵی شاھانە، و ھەروەھا ئاوازدانەریش بوون. یەکێک لەمامەکانی کە ناوی یۆھان کرۆیستۆف باخ (١٦٤٥–٩٣) بوو، باخی بە ئۆرگان ناساند و ھەروەھا خزمێکی لەخۆی گەورەتری، کە ناوی یۆھان لودڤیگ باخ (١٦٧٧–١٧٣١) بوو، ئاوازدانەر و ڤیۆلینژەنێکی ناسراو بوو. باخ لەدەوروبەری ساڵی ١٧٣٥ ڕەگەناسیی خێزانەکەی خۆی نووسییەوە لەژێر ناوی «بنەچەی خێزانی مۆزیسیانی باخ».
 
دایکی باخ لە ١٦٩٤دا کۆچی دوایی کرد، باوکیشی ھەشت مانگ دواتر. باخی تەمەن ١٠ ساڵان، لەگەڵ برا گەورەکەیدا، یۆھان کریستۆف باخ (١٦٧١–١٧٢١)، کە ئۆرگانژەن بوو لە مایکڵسکیرچە لە ئۆدورف، کۆچیان کرد بۆ ساکس-گۆتا-ئەڵتێنبێرگ. لەوێ لێکۆڵینەوەی لەسەر مۆزیک کردووە و دەست کردووە بە ژەنین و ھەروەھا کاریشی لەبەرگرتۆتەوە، بە کارەکانی براکەشییەوە، ئەگەرچی ئەو ڕێگەپێدراو نەبوو وا بکات چوونکەچونکە نۆتەکان گەلێک بەبەھا و تایبەتی بوون و لەو جۆرە وەرەقانەش گرانبەھابوون.
 
== کارەکان ==