کیسەی ھەوایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (-چوونکە +چونکە) بەپێی ئێرە؛ دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ١:
'''کیسەی ھەوایی''' یاخود '''سەرینی ھەوایی''' ({{بە ئینگلیزی|Airbag}})، ھۆکارێکی دڵنیایی (سەلامەتی) [[ئۆتۆمۆبیل|ئۆتۆمبێلە]] بۆ پاراستنی گیانی سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێل لەکاتی ڕووداو و پێکداداندا. کیسەی [[ھەوا|ھەوایی]]یی وا دیزاین کراوە کە بەخێرایییەکی زۆر پڕ بێت لە ھەوا و دواتر بێتەدەرەوە لەھەرکاتێکدا کە پێکدادان یاخود ڕووداوێکی نەخوازراوی بەھێز ڕووبدات.
[[پەڕگە:Suzuki alto body2 - AIMS.JPG|وێنۆک|نموونەی پشاندانی کیسەی هەوایی لە سوزۆکی ئەلتا]]
سیستەمی کیسەی [[ھەوا]]<nowiki/>یی پێکدێت لە سەرینێکی ھەوایی پێچراوە (کە وەک [[میزەڵدان]] بە ھەواتێکردن گەورەدەبێت)، یەکەیەکی زۆر خێرای تێکردنی ھەوا و سێنسۆری پێکدادان. مەبەست لە دانانی کیسەی ھەوایی لە ئۆتۆمبێلدا ئەوەیە کە سەرینێکی ھەوایی دابینبکرێت لە کاتی ڕووداوەکاندا بۆ پاراستنی یاخود کەمکردنەوەی ھێزی پێکدادان لەنێوان سەرنشینەکان و پێکھاتەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە.[[پەڕگە:Kontrollleuchte Airbag black.svg|وێنۆک|هێمای کیسی هەوایی]]
 
== ڕوونکردنەوە ==
ھێڵی ٩:
* کیسەی ھەواییی تەنیشتەکان.
* کیسەی ھەواییی تەنیشتەکان بۆ سەرنشینەکانی دواوە.
* کیسەی ھەواییی بۆ [[ئەژنۆ|ئەژنۆکان]]کان.
* کیسەی ھەواییی سەر [[پشتێنی دڵنیایی]].
* کیسەی ھەواییی پیادەڕۆ (کە ئەمەیان تازەترین جۆریانە).
[[پەڕگە:Gurtairbag.jpg|وێنۆک|نموونەیەک لە کیسی هەوایی لەسەر [[پشتێنی دڵنیایی]]]]کاتێک پێکدادانێک ڕوودەدات، ھەستیارەکانی پێکدادان (Impact Sensors) فەرمان دەنێرن بۆ یەکەی کۆنترۆڵکردنی ئەلیکترۆنی ECU، ئەمیش ھەڵدەستێت بە لێکدانەوەی پێکدادانەکە، بە پێی جۆر، [[ھێز (فیزیک)|ھێز]]، شوێنی سەرنشینەکان، ئاڕاستە و [[گۆشە|گۆشەی]]ی پێکدادانەکە؛ فەرمان دەچێت بۆ ئەو کیسە ھەواییانەی کەپێویستن پڕبکرێن لە ھەوا بۆ پاراستنی گیانی سەرنشینەکان.
 
== مێژوو ==
سەرەتای بیرۆکەیەکی لەوجۆرە بۆ ئۆتۆمبێل کە تورەکەیەکی ھەوایی پربێت لە ھەوا لەکاتی پێکداداندا لە ساڵی ١٩٥١ بوو،
 
دواتر لە ساڵانی ١٩٧٠ دەسترا بە گەشەپێدانی کە جەندجارێک سەرکەووتووبوو، کۆمپانیای [[فۆرد]] و جەنەراڵ مۆتۆرز دەستیان کرد بە دانانی کیسی ھەوایی بۆ ئۆتۆمبێلە بازرگانیەکانیان، لە سالێ ١٩٨١ کۆمپانیای [[مێرسێدس-بێنز|مێرسیدس]] کیسی ھەوای دانا بۆ مۆدێلی [[مێرسێدس-بێنز پۆل-ئێس|پۆل ئێس]]، لە ساڵی ١٩٨٧ کۆمپانیای پۆرشێی [[ئەڵمانیا|ئەڵمانی]] ئەوانیش بە سەرکەووتووی کیسی ھەواییان دانا، بەدوای ئەوانیش کۆمپانیای [[کرایسلەر|کرایسلەری]]ی [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکی]] لە ساڵی ١٩٨٨ کیسی ھەوایی دانا بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان،
 
دوای ساڵانی ١٩٩٠ زۆربەی کۆمپانیاکان دەستیان کرد بە دانانی کیسی ھەوای بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی لە ساڵانی ٢٠٠٠ بوو بە شتێکی باو، ئێستاش بووە بە مەرجێکی سەرەکی کە دەبێت ھەموو ئۆتۆمبێلێک لایەنی کەم ٢ کیسی ھەوایی تێدابێت، ھەرچەندە زۆرێک لە کۆمپانیا نایابەکانی بەرھەم‌ھێنانی ئۆتۆمبێل لایەنی کەم ٦ کیسی ھەوایی دادەنێن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان.
 
== منداڵ و کیسی ھەوایی ==
ھەموو کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل ڕێنمای و ئاگاداریەکی زۆر دەدەن کە بەھیچ شێوەیەک [[منداڵ]] لە پێشەوەی ئۆتۆمبێل دانەنرێت، چوونکەچونکە لە کاتی ڕووداوەکان ئەگەرێکی زۆری ھەیە پڕبوون و دەرچوونی کیسی ھەوای ببێتە ھۆی گیان لەدەستدانی منداڵەکە، ھەر لەبەر ئەم ھۆیەیە کە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل سویچی کوژاندنەوەی سیستەمی کیسی ھەواییان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان داناوە، بۆ ئەوەی لە کاتی دانانی منداڵ لە پێشەوەی ئۆتۆمبێل سیستەمی کیسی ھەوای ئۆتۆمبێلەکانیان بکوژێننەوە بۆ پاراستنی گیانی منداڵەکانیان. <gallery mode=packed>
File:助手席エアバッグ警告ラベル (2).png |ڕێنمایی ئاگادارکرنەوەی مەترسی کیسی ھەوایی بۆ منداڵ لە کاتی دانانی لە پێشەوە
File:Kurd Airbag.jpg |سویچی ھەڵکردن و کوژاندنەوەی کیسی ھەوایی