پی کەی (فیلم): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
ب ڕۆبۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (-چوونکە +چونکە) بەپێی ئێرە؛ دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ٢٣:
'''پیکەی''' فیلمێکی کۆمێدی - درامی [[ھیندستان|ھیندییە]]. لەڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە [[عامر خان]] و [[ئەنوشکا شارما]] ڕۆڵی سەرەکیی لە فیلمەکە دەبینن. فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەری بەناوبانگی ھیندی [[ڕاجکومار ھیرانی]] کاری دەرھێنانی بۆکراوە وە کاری نووسین لەلایەن ڕاجکومار ھیرانی و ئەبھیجەت جۆشی کراوە<ref>http://www.imdb.com/title/tt2338151/</ref>. ھەریەکە لە ڤیندۆد چۆپڕا پرۆدەکشن و ڕاجکومار ھیرانی فیلمز کاری بڵاوکردنەوەی بۆکراوە.فیلمی پیکەی پڕداھاتترین فیلمە لە مێژووی سینەمایی ھیند (بۆلیوود)<ref>{{cite web |url=http://www.financialexpress.com/article/lifestyle/showbiz/at-rs-647-cr-aamir-khans-pk-box-office-collections-create-massive-rs-100-cr-lead-over-bollywoods-next-best/35386/ |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |accessdate=٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ |deadurl=yes |archiveurl=https://web.archive.org/web/20150130021517/http://www.financialexpress.com/article/lifestyle/showbiz/at-rs-647-cr-aamir-khans-pk-box-office-collections-create-massive-rs-100-cr-lead-over-bollywoods-next-best/35386/ |archivedate=٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ }}</ref><ref name="koimoi.com">http://www.koimoi.com/box-office/post-5th-week-pk-grosses-647-crores-worldwide-box-office-collections/</ref>. فیلمەکە باس لە بوونەوەرێکی ئاسمانی دەکا کە دێتە زەوی بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام دوایی تووشی کێشە دەبێت و دەبێتە ھاوڕێی پەیامنێرێکی تیڤی و شتێکی بۆ بەدەر دەکەوێ بە ناوی "ئایین".
 
== چیڕۆکی فیلم<ref>https://en.wikipedia.org/wiki/PK_(film)#Plot</ref> ==
بوونەوەرێکی بیانیی (پیکەی - عامرخان) لە ھەسارەیەکی جیاواز بۆ توێژینەوە دێتە سەرزەوی بەھۆی [[دەفرە فڕیوەکان]].کە دەگاتە سەرزەوی یەکەم مرۆڤی سەرزەوی دەبینێت و مرۆڤەکە مێدالیای پیکەی دەدزێت بەمەش پیکەی بۆماوەیەکی درێژ لەسەر زەوی دەمێنێتەوە ، بەھۆی ئەو مێدالیایەوە پیکەی دەیتوانی پەیام و توێژینەوەکانی بنێرێت بۆ ھەسارەکەی بەڵام لەکاتی دزرانی ئامێرەکە پیکەی نەدەیتوانی پەیامەکانی بنێرێت وە نەشی دەتوانی بگەڕێتەوە سەر ھەسارەکەی خۆی.دوای ئەو ڕووداوە پیکەی دەگەڕێت بە دوای جل چوونکەچونکە لە ھەسارەکەی ئەوان جلوبەرگ لەبەر ناکرێت واتە بەڕووتین.دواتر پیکەی تووشی ڕووداوی ھاتووچۆ دەبێت دوای ئەوەی خۆی بە ئوتوومبێلی کۆمەڵەیەکی میوزیک دەکێشێ دواتر سەرۆکی کۆمەڵەکە (سانجای دووت) پیکەی لەگەڵ خۆی دەباتە گوندەکەی و لەوێ پیکەی بە ھۆی توانای دەستگرتنی ھەر کەسێک دەتوانێت زمانی ھیندی فێربێت بەڵام کەس دەستی ئەو ناگرێت چ پیاو چ ژن بۆیە سانجای دووت سەرۆکگرووپی میوزیکەکە ئەو دەباتە یانەی شەوانە و لەوێ شەو تا بەیانی دەستی ژنێک دەگرێت و فێری زمانی ھیندییەکان دەبێت و بەمەش پیکەی فێری زمانی کەسەکان دەبێت.
دواتر پیکەی دەچێتە شاری دلھی بۆئەوەی بە پۆلیسەکان بڵێت کە مێدالیا گرانبەھاکەی دزراوە ، لەوێ پۆلیس گرنگی بە قسەکانی پیکەی نادەن و وێڵی دەکەن. ئینجا پیکەی دەکەوێتە دوای خەڵک و پرسیاریان لێدەکات کە چۆن بتوانێت مێدالیا گرنگەکەی بدۆزێتەوە ، ئەوانیش لەوەڵامدا دەڵێن تەنیا خودا دەتوانێت مێدالیاکەت بدۆزێتەوە یان تەنیا ئەو دەزانێت لە ئەو مێدالیای لە کوێیە؟.بەم قسەیە پیکەی باوەڕێکی تەواو پەیدا دەکات بۆیە پەنا دەباتە گشت ئاینەکان و ھەموو داواکاری و فرمانە جیاوازەکان لە گشت ئاینەکان جێبەجێ دەکات لەپێناو گەڕاندنەوەی مێدالیاکەی وە پیکەی ئاگاداری و پۆستەر چاپدەکات بۆ ئەوەی خودا بدۆزێتەوە تاکوو داوای گەڕاندنەوەی مێدالیاکەی لێبکات. بەر لەھەموو ئەو ڕووداوانە فیلمەکە لە وڵاتی [[بەلجیکا]] چەند گرتەکی گیراوە کە باس لەپەیوەندی خۆشەویستی نێوان کچە ھیندییەک و کوڕە پاکستانییەک دەکات کە جاگو (ئەنوشکا شارما) و سەرفراز یوسف (سوشانت سینگ) بەڵام بەھۆی ناڕازیبوونی دایکوباوکی کچەکە و بەھۆی قسەکانی پیاوێکی ئاینی ساختەوە ئەو پەیوەندییە تێکدەچێت..دوای توێژینەوە و دەستنەکەوتنی مێدالیاکەی بەو شێوەیە پیکەی بێئوومێد دەبێت ، دواتر پیکەی بیرۆکەی بۆ دێت بۆ ئەوەی ڕای خەڵکی بگۆڕێت لەسەر ئاینە ساختەکان و پیاوە ئاینییە ساختەکان و لەکۆتایی فیلمەکە پیکەی لەو بیرۆکەیەدا سەرکەوتوو دەبێت. بە بردنەوەی لەپیاوە ئاینییە ساختەکە لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کە ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکار جاگوو پێشکەشی دەکات.فیلمەکە کۆتایی دێت بە گەڕانەوەی پیکەی بۆ ھەسارەکەی ئەمەش دوای ئەوە لە پڕۆگرامە تەلەفزیۆنەکە مێدالیاکەی بەدەستدەھێنێتەوە کە پیاوە ئاینییە خراپەکە لە دزەکەی کڕیبۆوە! لەدوایین دیمەنی فیلمەکە پیکەی دەگەڕێتەوە سەرزەوی و چەند کەسێکی ھاوشێوەی خۆشی دەھێنێت کە یەکێک لەوان ئەکتەری ناسراوی ھیند [[ڕانبیر کاپوور]]ە.
 
== بەشداربووان ==
{| class="wikitable"
|-
ھێڵی ٦١:
|}
 
== گۆرانییەکان<ref>https://en.wikipedia.org/wiki/PK_(film)#Soundtrack</ref> ==
# "Tharki Chokro" لەوتنی Swaroop Khan
# "Love Is a Waste of Time" لەوتنی Sonu Nigamو Shreya Ghoshal
# "Nanga Punga Dost" لەوتنی Shreya Ghoshal
# "Chaar Kadam" لەوتنی Shaan, Shreya Ghoshal
# "Bhagwan Hai Kahan Re Tu" لەوتنی Sonu Nigam
# "Dil Darbadar" لەوتنی Ankit Tiwari
# "PK Dance Theme"
 
== بۆکس ئۆفیس ==
پیکەی بە پڕداھاتترین فیلمی مێژوویی ھیند دادەنرێت. داھاتی فیلمەکە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە لەبەرامبەر ٦٤٧ کۆڕ ھیندی<ref name="koimoi.com"/>. وە تەنیا لە ھیند ٣٠٠ کۆری بەدەست ھێناوە واتە لە ناو فیلمەکان لە ڕووی داھات لە ناوخۆی ھیندستانیش یەکەمە.