٠ (ژمارە): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب ←سەرچاوەکان: نوێکردنەوە |
ب ڕۆبۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (-چوونکە +چونکە) بەپێی ئێرە؛ دەستکاریی جوانکاری |
||
ھێڵی ١:
'''٠''' ('''سفر''') ('''0''') ژمارەیەکی [[ژمارەی ڕاستەقینە|ڕاستەقینەیە]]، لە نێوان [[-١ (ژمارە)|-١]] و [[١ (ژمارە)|١]] دایە.
== تایبەتمەندییەکان ==
* ھەر ژمارەیەک (جگە لە سفر) بە توانی سفر یەکسانە بە [[١ (ژمارە)|١]].
* سفر بە توانی
* سفر بە توانی
* [[سفر بە توانی سفر]] پێناسە نەکراوە. بەڵام
* دابەشکردنی
* بۆ
{{Ltr}}
* <math>n+0=n</math>
ھێڵی ١٣:
{{Ltr/end}}
== مێژوو ==
[[پەڕگە:P. Lund, Inv. 35a.jpg|
یۆنانییەکان یاساخیان کردبوو، ھیچ ماتماتیکناسێک جورئەتی باسکردنی نەبوو. لای [[ئەرستوو]]، سفر و فەزای بەتاڵ زۆر پەیوەست بوون پێکەوە، ئەرستوو
لە سەدەی حەوتەمدا بوو کە ماتماتیکناسێکی گەورەی ھندی ناوی براھماگوپتا بوو سفری وەک ژمارە بەکارھێنا و گوتی کۆی [[ژمارەی ئەرێنی|ژمارەیەکی ئەرێنی]] و سفر دەکاتە ژمارەکی ئەرێنی، کۆی سفر و سفر دەکاتە سفر. ئەم شتانە لە ڕۆژگاری ئێستادا زۆر ئاسایین، بەڵام لە قۆناخی پەرەسەندنی زانستدا جۆرە شۆڕشێک بوون لە بواری بیرکردنەوەی مرۆڤدا. براھماگوپتا توانی سیستەمی ھیند و عەربی دابمەزرێنێت، کە بۆ یەکەم جار ژمارەی سفریشی لەخۆگرتبوو. لە ڕاستیدا ئەمە وەک شۆرشێکی ماتماتیکی لە ڕێگای بەغداوە، کە پایتەختی زانست بوو لە سەردەمی موعتەسەم بیللادا و لە بە ھۆی ئاینیی ئیسلامەوە گواسترایەوە بۆ ئەوروپا، ئەویش کاتێک کە [[فیبۆناچی]]، کە ناوە ڕاستییەکەی لیۆناردۆی پیزایی بوو، وەک نوێنەری بازرگانانی ئیتالیا ڕویکردە مەغریب بۆ بازرگانی و لەوێ فێری عەرەبییەکی زۆر نایاب بوو، سەرەنجام گەڕایەوە و لە ساڵی ١٢٠٢ دا (پەڕتووکی ژماردن) بڵاوکردەوە کە سیستەمی ژمارەیی ھیند و عەربی لە خۆگرتبوو. ئیتر لێرە بەدواوە، ژمارەکانی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ٠ جێگایان بە ژمارە ناقۆڵاکانی ڕۆمانی لێژکرد و بووە سیستەمی زاڵ و باو.
لە سەدەی دوازدەدا، ماتماتیکناسێکی تری ھیندی، کە ناوی [[ڤاسکارا]] بوو، گوتی ئەگەر ھەر ژمارەیەک دابەشی سفر بکرێت ئەوا دەکاتە [[بێکۆتایی|ناکۆتا]]. ئەمەش بۆ خۆێ گۆڕانێکی نوێی تر بوو لەمەڕ سفر و پەیوەندی بە ناکۆتاوە، بۆچی دەکاتە ناکۆتا. گومانی تێدا نییە ئەگەر ژمارەیەک دابەشی ژمارەیەکی ئێجگار بچکۆلە بکەین ئەوا ژمارەیەکی زۆر گەورەمان بۆ دەردەچێت. خۆ ئەگەر ژێرە زیاتر بچوک بکەینەوە ئەوە ئەنجامەکە گەورەتر دەبێت ھەتا دەگەینە ژمارەیەک کە زۆر نزیک دەبێت لە ناکۆتاوە. چەمکی ناکۆتا یەکێکی ترە لە چەمکە ھەرە ئەفسوناوییەکانی تری ماتماتیک.
|