میر محەممەد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب v2.02 - خاوێنکردن / پرۆژەی ویکیپیدیا:ووپ (بەستەری ناوەکیی نووسراو وەک بەستەری دەرەکی - بۆشایییەکانی دوای بەش)
ب ڕۆبۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (-چوونکە +چونکە) بەپێی ئێرە؛ دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ٢:
{{ویکیسازی}}
 
'''میر محەممەد''' ھەروەھا بە '''پاشاىپاشای کۆرە و پاشاىپاشای گەورە'''ش ناسراوە، میری میرى هەرە ناودارىھەرە ناوداری [[میرنشینی سۆران]].
 
لە سەردەمی میر مستەفادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات و خۆش دەبێت. میر مستەفا لە ساڵی ١٨١٣دا دەسەڵاتی میرێتی دەداتە دەستی کوڕەکەی خۆیەوە کە ناوی میر محەممەد بووە، میرمحەمەد پیاوێکی ھۆشیار و زیرەک بووە، زۆر بەناوبانگ بووە، ئەم میر محەمەدە زیاتر بە پاشا کوێرە بەناوبانگ بووە.
ھێڵی ٣٨:
== ژیان نامەی میر محەممەد، پاشای گەورە یان پاشای کۆرە ==
 
یەکێکە لە میرە ھەرە بەناوبانگەکانی میر نشینی سۆران کە بە پاشای گەورە ناسراوە چوونکەچونکە لەسەردەمی حوکمرانیەتیەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئیداری و سەربازی و ھتد.. لەھەر شوێن و ناوچەیەک میرێکی دانا بوو جا لەبەر ئەوەی ھەمووی لەژێر فەرمانی ئەو، کاریان دەکرد بۆیە لە لایان خەڵک ناونرابوو پاشای گەورە، ئەو پاشایە زۆرترین لاپەڕەی لە مێژووی کورد و میرنشینەکان تۆمارکردووە و سەرکردەیەکی بەتوانای سەردەمی خۆی بووە
 
ھەر لەسەردەمی ئەو ڕواندز پایتەخت بووە، کچی بایزبەگی باپشتی کە دەکاتە کچی مامی مارە دەکات بەڵام لە بەر دەست پێ کردنی شەڕ لەگەڵ عوسمانیە تورکەکان نایگوازێتەوە تاکو ساڵی ١٨٣٦ز عوسمانیەکان بە ھاوکاری یەزیدیەکان و عەشیرەتی مزوری، ڕواندز داگیردەکەن و ئەم پاشایە گەورەیە بە دیل دەگرن و بەناوی گفتوگۆ دەیبەنە ئەستەنبۆل لە ڕێگای گەڕانەوەی ھەر لە لایان عوسمانیەکان شەھیدی دەکەن، ھەرچەندە خەڵکی دەڤەری ڕواندز خۆیان بە نەوەی ئەو دادەنێن بەڵام لەبەر ھۆکاری ئەوە تەنھا ڕێزگرتنە بەڵکو ھیچ نەوەیەکی لە دوای خۆی بەجێ نەھێشتووە جونکە ژنی نەگواستبۆوە لەلایەکی تر لە کتێبی شەڕفنامەی بەدلیسی ھاتووە کە پاشماوەو خزم و کەسانی ھەیە کە بریتین لە ھەندێک بەگزادەکانی ڕواندز و باپشتیان و دەرگەڵە و ئاڵانێ و شەقڵاوە و ھتد.
 
دەگێڕنەوە دەڵێن دوژمنان چەندین شوێنی کوردستان داگیردەکەن بەڵام کەسێکی ئازاو چاونەترس بە ناوی ڕەشائاغا کە (دەبێتە باپیرە گەوڕەی لەتیف نادرئاغا و سالح نادرئاغا و خزم و سەرۆکی بنەماڵەی باویل ئاغا) بە بێ ئاگاداری پاشا خۆیی و بە ١٥٠-١٦٠کەس ڕووبەڕووی دوژمنان دەبنەوە لە ئەنجامدا بەسەر دوژمنان سەردەکەون، کاتێک کە ئەم ھەواڵە بە پاشا گەیشت، پاشا یاوەرێکی خۆی بەناوی (سۆراو) ناردی بەشوێنیاو خۆشی لەبەر دەرگا چاوەڕێی کرد و تاکو رەشاغا گەیشتە لای ئینجا لەگەڵ خۆی بردیە ژوورەوە و ھەر ئەم کاتە فەرمانی پلەی (فەرماندەیی سوپای) پێ بەخشی.
 
ھەموو رۆژانی ھەینی پاشای گەورە لە دووای نوێژی ھەینی لە دیوەخانەکەی پێشوازی لە خەڵک دەکرد بۆ دیتنیان و گفتۆگۆ کردن لەگەل کردنیان تاکو لە نزیکەوە ئاگاداری کاروبارو ئێش و ئازارەکانیان ببێ، جارێکیان رەشاغا مەلا عەزیز کە دەکاتە (باوکی باویل ئاغا) لەگەڵ خۆی دەبات بۆ دیوەخان، پاشا دەپرسێت ئەمە فەقێ عەزیزە ڕەشا ئاغاش دەڵێت (بەڵێ) پاشاش ووتی من حەزدەکەم گوێ لەدەنگی ڕاگرم جونکە مەلایەکەی زۆر مەتحی لە لای من کردیە، فەقێ عەزیزیش بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە دەست دەکات بە خوێندنی قورئان بەڵام ھەر لەگەڵ دەست پێ کردنی بە (اعوز بااللە الشیطان الرجیم) پاشا لە جێگای خۆی ھەڵدەستێت و لەسەر چۆک دادەنیشێت کە تەواو بوو، پاشا ھەستا سەر پێ و لە چێگای خۆی دانیشتوو زۆر بە ھێمنی لەسەرخۆ فەرمووی (ئەم قورئان خوێندنەی زۆر خۆش بوو، دڵم نەرم و نیانی کەوتە ناوی، ھەیبەت لە دڵم پەیدابوو) ھەر ئەوکاتە بوخچەیەک ئەشیای کە بریتی بوو لە خەنجەرێکی کاڵا زیو و کورتەک و شەلوار و قوندەرەیەکی کڵاشی چاک و دەستە سڕێکی پێشکەش بە مەلا عەزیزی کرد.
 
لەوکاتەی کە عەلی بەگی میری یەزیدی بەخۆی و دوو کچی گیران، ئەم دوو کچە بوون بە موسڵمان و میر یەکیێکیانی لە رەسول پاشای برای مارە کرد و ئەوی تریشیان لە مەلاعەزیز مارە کرد بەڵام عەلی بەگ لە ھاوینەھەواری گەلی عەلی بەگ لە سێدارە درا ھەرچەندە میر زۆر عاشقی ئازایەتی بوو بەڵام لەبەر ئەوەی نەبووە موسڵمان بۆیە لەلایان مەلای خەتێ فتوای لەسێدارەدانی بۆ دەرجوو، جا ھەندێک کەس بۆ مێژوو شێواندن دەڵێن گەلی عەلی بەگ بەناوی عەلی بەگی مامی پاشای گەورە کراوە جونکە پاشا لەسەر خواردنی پارە و گەندەڵی لە سێدارەی داوە بەڵام ئەمە زۆر لە ڕاستیەوە دوورە جونکە پاشای گەورە ھیچ مامی نەبووە بە ناوی عەلی بەگ، ئەو گەلیە بەناوی عەلی بەگی یەزیدی ناونراوە کە لەوێ لەسێدارە دراوە.
 
== سەرچاوەکان ==
ھێڵی ٥٢:
* [http://mzirin.com/viewtopic.php?id=26475 ماڵپەڕی مەکۆی زێڕین]
* [[میرنشینە کوردییەکان|میرنشینە کوردیەکان لە ویکی کوردی ناوەندی دا]]
 
[[پۆل:سۆران]]
[[پۆل:میرەکانی سۆران]]