ئیمانوێل کانت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (-چوونکە +چونکە) بەپێی ئێرە |
|||
ھێڵی ١٨:
کانت وەک مامۆستای زانکۆ بە وانە مژاری جۆراوجۆری وەک ماتماتیک و فیزیاو فەلسەفەو تێئۆلۆژی سروشتی و ئەستێرەناسی ومرۆڤناسی دەگوتەوەو میتینگ وباسەکانی ھەمیشە پێشوازییەکی زۆری لێ دەکرا. ھێردێر فەیلەسووفی ئەڵمانی یەکێ لەو کەسانەی کە چەندین جار لە کۆبوونەوەو قسەکانیدا بەشدار بووە، ئاوای نووسیوە: "ئەو وەک لاوان گەش بوو و پێم وایە لە پیریشدا ھەروا ماوە. ڕووی ئاوەڵاو تژی لە ھزری جێگای ئۆخژن وشادی بوو. وتەی پڕ لە ھزر لە زاری جاری بوو. تەبعی شۆخ و پەیڤی نیان و وردبینی کەتبەستەی بوون ووانەکانی ھەڤپەیڤینینێکی دڵپەسەن بوو. بە ھەمان ھەڵکەوتەییەوە کە ڕەخنەی لە ھزری لایبنیتس وھیوم دەگرت رووناکی دەخستە سەر یاساکانی نیۆتۆن و کێپلێر، خۆی بە نووسراوەکانی رۆسۆ و دۆزراوە نوێکانی سروشتیشەوە خەریک دەکرد... ئەو خۆی لە ھیچ مژارێکی شایانی زانین گێل نەدەکرد. لە پێناو ڕۆشنگەری وزانینی ھەقیقەتدا، ھیچ پارت وھیچ نەنگ وھیچ ناوبانگ وقازانجێک، کەمترین نرخی نەبوو. ورەی دەدا بە کەسانی دیکەو ھانی دەدان بۆ بیرکردنەوەی سەربەخۆ. قەت مەبەستی ئەوە نەبوو بە سەریاندا سەرکەوێ. ئەم پیاوە کە من زۆر بە سپاس و ڕێزەوە ناوی دێنم ئیمانوئیل کانتە. پیاوێک کە وێنە دلۆڤانەکەیم لەبەردەمدایە."
تیۆری مەعریفەوەک دەزانین سەردەمی رۆشنگەری سەردەمی عەقڵ گەرایی و دزەکردنی ئەزموونگەرایی وتاقیکردنەوە بوو لە دنیای فکر ومەعریفەدا. کانت سەرەتا تیۆری مەعریفەی ھیومی بەرەو کامڵبوون برد کە ئەویش پشتی بەو تێزە بەستبووکە، مرۆڤ ناتوانێ بە تەواوەتی ھەموو شتێک وھەموو یاساکانی دەوروبەری بناسێت. کانت تیۆری عیللەت ومەعلوولی بەم شێوە فۆرموولە کرد کە پێویستە لە نێوان "جیھانی ناوخۆ" و "جیھانی بەرچاو"دا جیاوازی دابنێین. مەبەستی کانت ئەوە بوو کە مرۆڤ ھەرگیز ناتوانێ تێبگا لە نێوئاخنی دەروونی زۆربەی مەسەلەو شتەکان، بەڵام دەتوانێ لە ڕوانگەی دەرک وبۆچوونی خۆیەوە بیانناسێتەوەو تیشک بخاتە سەریان وشرۆڤەیان بکات.
کانت ھەنگاوێکی دیکەیشی بۆپێشەوە ھەڵگرت و ئەو تیۆریەی ھێنایە گۆڕێ کەمرۆڤ لە بواری ڕۆحی و ئەخلاقیەوە پێویستی بەوەیە باوەڕی بەبوونی ڕۆحێکی ھەمیشەیی بێت. بەڵام باوەڕ بەبوونی خودا ھیچ پێوەندییەکی لەگەڵ دیتێرمینیزم وھاتنە خوارەوەی ڕۆڵی ئیرادەی ئینسان نیە بەسەر چارەنووسی خۆیدا. کانت جیاوازی قایل بوو لە نێوان ئاستە خواروژوورەکانی ھەستی ناسی و واقیعە جۆراوجۆرەکاندا. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە کاتەگۆری یەکان رۆڵی ئامرازەکانی بیری ئێمە دەگێڕن بۆ تێگەیشتنی راستی. بە پێی دەرکی کانت مرۆڤ بوونەوەرێکی سەربەستە و ویست و ئیرادەی ئەو بابەتێکی سەربەخۆیە لە پەروەردگار. بە بۆچوونی کانت مرۆڤ بوونەوەرێکی ھەم سروشتیە ھەم بیۆلۆژیکەو ھەم کۆمەڵایەتی. وەک پێکھاتەیەکی بیۆلۆژیک مرۆڤ لە سروشتەوە ھاتووە، بەڵام ئەخلاقەکەی پێشتر دیاری نەکراوەوھەر بەم بۆنەوە مرۆڤ بەرپرسیاری ئادگار و ھەڵبژاردنی خۆیەتی. فەلسەفە ئەخلاقیەکەیشی لەسەر ھەمان تیۆری بەرپرسایەتی ئەخلاقی مرۆڤ دامەزراوە. کانت کەسایەتی بە "سەربەست بوون لە میکانیزمی سروشت" پێناسە دەکات. وەھا پێناسەیەک لە مەڕ کەسایەتی خۆیەوە تەواو بە ڕاست دەرچووە. چونکە باڵایەکی باریکەڵەو بچووکی بوو و ھەمیشە بە ھۆی باریکبوونی سینگ و تەنگبوونی شانەکانیەوە ھەستی بە زەخت و داگیران لە سینگیدا دەکردوبە وتەی خۆی"دڵ و سی یەکانی جێی تەواویان بۆ بزووتن نەبوو. "لە گەڵ ھەموو ئەمانەیشدا توانی بە ھێزی ورەو بیرخستنەکارەوە بە سەر نوقسانەکانی لەشیدا سەرکەوێ وھەموو لەشی بخاتە خزمەت خۆیەوە. لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا نامیلکەیەکی نووسی لەمەڕ" تواناکانی ھزر لە سەرکەوتن بەسەر ھەست بەنەخۆشی کردن بە یارمەتی ھێزی ئیرادە". ئەم کاریگەریە مەعنەویە بە ڕوخساریەوە دیار بوو. بە وتەی ھاوسەردەمەکانی سیمایەکی ڕووناک و ھەنیەیەکی کراوەو چاوانێکی بریسکەدار و نیگایەکی کارتێکەری بوو. کانت ھەرەھا مژارێکی نوێی بە ناوی "عەقڵی پراکتیکی" ھێنایە گۆڕێ کە مەبەست لەوە تایبەتمەندی دەروونی مرۆڤە کە توانایی زاتی جیاوازی دانانی نێوان ماف وبێمافی وڕاست و چەوتی پێدەبەخشێت. ھەر بە ھۆی ئەم تایبەتمەندیەوەیە کە ئەخلاق و ئیتیک بۆ ئادگاری مرۆڤ نرخێکی ناوەندی پەیدا دەکا. بە واتایەکی تر ھەموو ئادگارەکانی مرۆڤ تەنیا بەھەوڵدان لە ڕێبازی دەستەبەرکردنی ئامانج یا ئاکامی کارەوە شرۆڤە ناکرێ، بەڵکوو ڕازی کردنی ھەستی دەروونیش پێداویستیەکی ئەخلاقی و ڕۆحی مرۆڤە. لە کتێبی "ڕەخنەی عەقڵی پراکتیکی"دا کانت داکۆکی لەسەر ئەوە دەکا کە "ئەخلاق تیۆری یەک نیە لە بابەت ئەوەوە کە چۆن بگەین بە بەختەوەری بەڵکوو تیۆری یەکە لەمەڕ ئەوەی کە چۆن خۆمان بکەین بە شایانی بەختەوەری."
|