ئایینی زەردەشتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 185.187.204.13 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی 212.237.121.244
ب ڕۆبۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (-چوونکە +چونکە) بەپێی ئێرە؛ دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ٦٦:
زەردەشتییەکان باوەریان وایە کە ڕۆح دوای دەرچونی لە لەش، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەناویدا دەمێنێتەوە؛ دواتر بۆ جیھانی تر دەڕوات. ھەروەھا باوەڕیان بە حسابکردن ئەوەیە کە زەردەشتیی چاک تاھەتایە لە بەھەشت دەمێنێتەوە، مرۆڤی خراپیش تاھەتایە لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە.
 
زەردەشتیەکان بارودۆخی تایبەتیان ھەیە بۆ ناشتنی مردوەکانیان؛ چونکە ئەوان نایانەوێ جەستەی مردووەکان تێکەڵ بە یەکەکانی ژیان بێت وەکوو خۆڵ و ئاو و… ھتد. چوونکەچونکە باوەڕیان وایە کە پیسیان دەکات بۆیە مردووەکانیان نانێژن، بەڵکوو بۆ باڵندە گۆشتخۆرەکان جێیان دەھێڵن لەسەر بورجی تایبەتی کە پییان دەڵێن «بورجەکانی بێ دەنگی». جەستەکان لەلایەن کەسانی تایبەتی لەسەر ئەم بورجانە دادەنرێن، دوای خواردنی جەستەکانیش لەلایەن باڵندەکان، ئێسقانەکان لە جێگایەکی تر دادەنرێن لە بورجەکان بەبێ ناشتن.
 
ھەرچی ئەو زەردەشتیانەی کە لە کۆمەڵگای [[موسڵمان]]ی دادەنیشن، کەوا ناتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن، ھەڵدەستن بە دانانی مردوو لەناو سندوقی پتەوو، دواتر دەینێژن. بەمەش تیکەڵ بە سروشت نابێت.
ھێڵی ٧٣:
سەردەمی لەدایکبوونی زەردەشت دەگەریتەوە بۆ(٦٦٠ ساڵ پ. ز) لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان پارێزگای کوردستان شاری وورمێی ئێستا لە ناوچەی شارۆچکەی سەردەشەت لە خێڵی سپیتەمان ھاتۆتە دنیاوەو ھەورامان بەتایبەت ونشینگەی پەیدابونی و ژیانی زەردەشتە. دەتوانین بەچەند بەلگەیەک بیسەلمێنین لەم ناوچەیەدا و بەتایبەتی لە ناوچەی شاۆچکەی سەردەشت لەدایکبوە و دواتر کۆچی کردوە بۆ ناوجەکانی دیکەی مەدیا:شوێنەوارەکان باشترین وتەی ئێمەن بۆ لێکۆڵینو واژەی رۆژھەلات ناسەکان جگەلەوەش چەندەھا گوندو ناوجە بەناوی ئاڤیستای ناونراوە سەرەرای ئەوزمانەی کە پێی ئاخاوتونو ئاویستای پینوسراوەتەوە کە ئاڤیستاییەو لەونوجەیەدا بەکارھینراوەو ئێستاش لەناو ھەوارامیدا ھەرماوە پێدەچی ھەمان ئەو زارەشبی مابێتەوە و نەفەوتانێ.
زەردەشت (سپیت مان) بووە، بەواتای بەواتای ڕەگەزی سپی یان (سپی پێست). یان {تەمێکی سپی} واتە لە تەمەوە ھاتووە. لە کتێبی ئاوێستادا کە کتێبی پیرۆزی ئایینی زەڕدەشتیانە، بەم جۆرە ناوی زەردەشت نووسراوە (زەرەتاو شەتەرە ئاتی). بەواتای (خاوەن وشتری زێڕین) دێت، بەشێوە زاری ھەورامی بەواتای (ئەی کەسێ کەوەک تیشکی خۆر ئەدرەوشێیتەوە و ئەباری) (زەڕ) بەمانای تیشکی زێڕینی خۆر، (تاو) بەواتای تین، (شتەر) بارین (ئاتی) ھاتووی یان لە دەشتی زەردەوە ھاتووە، ئەم پێغەمبەرە کەناوی ڕاستی ئەو لەھیچ نوسراووێکدانەنووسراوە، بەو ناسناوەی کە پێیان بەخشیوە بەرەبەرە بەشێوەی زمانی گشتی بەناوی (زەردەشت) ناسراوە و لەمێژودا جێگیر بووە وئەم ناوە بڕاوە بەسەریدا. زەڕدەشت تا تەمەنی چل ساڵی لەناو ھەورامییەکاندا بەمەڕ لەوەڕاندن ژیانی بردۆتە سەر. ژنی ھێناوەو بووە بەخاوەنی خێزان، یەکەم کچی (فەڕینی) بوو، دووەمی (پریتی) بوو، کچی سیێەمی (پووروچیستا) بوو، بەواتای پڕ لە زانیاری، کچی سێییەمی بووە بە ھاوسەری (جاماسب) وەزیری (کەیگوش تاسب), ئەم شایە پێش بوونی زەردەشت بەپەیامبەر پێشبینیکردووە کە زەردەشت دەبێتەپەیامبەر، زەردەشت لە تەمەنی چل ساڵیدا گۆشەگیردەبوو، حاڵەتێکیتایبەتی بەسەردا دەھات، خۆی لەگەڵ خۆیدادەدوا، تا لەلایەن خوای گەورەوە بەم شێوەیە سروشتی بۆ ھاتووە، (ئەی زەردەشت تـۆم بە پەیامبەر ھەڵبژارد و گەلەکەت ھانبدە بۆ پەرستنی خوای نادیار (ئاھورامزدا) و باخۆیان دووربخەنەوە لە خواوەندە درۆکان وھەڵخەڵەتێنەرەکان، تەنھا ئاھورامزدا بپەرستن وتەنھا ئەو شایانی سوپاسگوزاریە. ساڵی کوردی بۆ یادی لە دایک بوونی دانراوە لە چل ساڵیدا بۆتە پەیامبەر واتە ٦٦٠ ساڵ پێش زایین ئایینی زەردەشت پەیدا بووە
یەکەمین کەس کە پەیامبەری زەردەشتی پەسەندکردو باوەڕی پێھێنا یەکێ بوولە ئامۆزاکانی بەناوی (مزی ماو). بەبلاَوبونەوەی ئاینی مزدائی، (خووی) یەکان کە دانیشتووی ناوچەی (خووی) بوون، چوون بەگژ زەردەشت و پەیڕەوانیدا. زەردەشت ناچار بووە کۆچ بکات بۆ ناوچەی (سنە) و لە شوێنێکدا جێگیر بوو بە ناوی کێوی (ئاوشی درینەر), کەپاش ھەزاران ساڵ ناوەکە گۆرا بە (ئاویدەر) ,لەوسەردەمەدا،لەوسەردەمەدا ئەو کەسانە کەمتر لە شارەکاندا نیشتەجی ئەبوون، لەبەر ئەوەی ڕان و ئاژەڵەکانیان پێویستییان بەلەوەڕ گەو ئاوی زۆروسازگار بوو، کێوی ئاویدەری سنەش ئەو مەرجانەی تێدا بوو.
زەردەشت لەسەر ئەو کێوە بۆ دووەم جار سروشی پەیامبەری بۆ ھاتووەو دڵنیا بووە کە (ئاھورا مزدا) ئەوی بە پەیامبەر ھەڵبژاردووە. دانیشتووانی ئەو ناوچەیەی بانگەواز کرد بۆخوا پەرستی، بەرە بەرە سەر پێچیکەرانی زۆربوون، تاوای لێھات نەیتوانی لەوی ژیان بەرێتەسەر، ناچار بوو کۆچ بکات بۆ ڕۆژ ھەلاَتی ئەو ناوچەیەو لەسەر کێوی (ھۆگیر) جێگیر بوو کەدواتر بەکێوی (ھیجر) یان (ھەجیر) ناو برا بۆ سێیەم جار لەوی سروشی بۆ نوێبوَتەوە، لەوی بانگەوازەکەی نوێکردەوەو سروودە ئایینییەکانی، کە بە (گات) ەکانناسراون، ھۆنینەوە. ئەم (گاتانە) بەشێکن لەئاوێستاو بریتین لەسوپاسگوزاری (ئاھورا مزدا). ئەو ناوچەیە بەناوی (دینئاوەر) ناسراوە، تائەمڕۆش بە (دینەوەر) ناسراوە دانیشتووانی کێوی ھەجیر ئایینی ڕاستیان پەسەند کردوەو پەیڕەوانی زەردەشتی پەرەیان سەندو پاشای ئەو ناوچەیە، کە لە سەرکێوەکە کۆشکی دەسەلاَتی دروستکردبوو، لەوی ئەژیاو بە (گنگ شا) ناوداربوو، کە لەناوچەی (سەحنە) یا (سەھنەی) ئیمڕۆیە ئەو کاتە بە (سائین دژ) بەمانای قەلاَی سائین ناودار بووە، ئەو پاشایە ئایینی زەردەشتی پەسەندکردو باوەڕی پێھێنا.
شا (کەیگوشتاسب) ناوچەیەکی فراوانی ژێر دەسەلاَتداریی خۆی بەخشییە پەیڕەوانی زەردەشت بۆ ئەوەی خواپەرستان و پارسیان لەو ناوچەیەدا بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکبن. زەردەشت دەستیکرد بە درووستکردنی ئاتەشگەکەی خۆی لەناوچەی (باکتیرا) کە پارسەکان لەو ناوچەیەدا ئەژیان، پاش ھەزاران ساڵ گۆڕا بە ناوی پارسینە لەناوچەی دینەوەری کرماشان، باکتیرا گۆڕرا بە (باختەر) و پاشان بۆچوونەکان وابوون کە زەڕدەشت لە ھەرێمی (بەڵخ) و (بوخارا) ژیاوە، بەلاَم ئەو دێیە ئێستەش بەناوی باکتەر ناو ئەبری و دوو دێی تر لە نزیکیەوە پێیان دەوتری باکتەرەکان. زەردەشت لەکەناری گۆمی ئورمیە بوو بە پەیامبەر، بەھۆی دژایەتیکردنی دانیشتووانی، لە ناوچەی (خووی) ـەوە پەنایبردە کێوی (ئاویدەر)، لەوێوە بۆ کێوی ھەجیو، لەناوچەی (سائین دژ) (سەحنەی ئێستا)، دواتر بە ناوی دینەوەر ناوبانگی سەند، پاشان (کەیگوشتاب) چۆتەسەر ئایینەکەی زەڕدەشت و ئاتەشگەیەکی دروستکرد. پەیڕەوانی زەڕدەشت لە ناوچەیەک بە ناوی (پارسییە) نیشتەجێبوون. بەرەبەرە بەرەنگاریی ئایینەکانی ئەو سەردەمە بوونەوە، لە دێو پەرستان وئەستێرە پەرستان و درۆزنان لە ئەنجامی ئەو بەربەرەکانێیە، لە شەڕێکی خوێناویی سەختدا (گوشتاسب) و کوڕەکانی و زەردەشت و یارانی کوژران وئاتەشگەکەش وێرانکرا، پارسەکان بەپەراگەندەیی ھەڵھاتن و لە شوێنانی تر نیشتەجێبوون و ژیانیان بردە سەر، ئاوێستا و سروودە ئایینییەکان و ئامۆژگارییەکانی زەڕدەشت بە ھۆی ھاوبیرانییەوە گوێزرانەوە بۆ دارستانەکانی مازیندەران و دورتر وەکو بەڵخ و بوخارا خۆیان پەنادا و پەرەیان بە ئایینی زەردەشتی دا. دوای ماوەیەک لە دارستانەکانی مازیندەران حکوومەتێکیان بە ناوی (پارت)، پێکھاێنا.