کەمال حەننا جیجۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «'''کەمال حەننا جیجۆ''' (لەدایکبوون (نەزانراو) - مردووی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨) پاسەوان...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٣٦، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠

کەمال حەننا جیجۆ (لەدایکبوون (نەزانراو) - مردووی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨) پاسەوانی تایبەتی سەددام حوسێن، سەرۆکی عێراق بوو. کەمال حەننا ئاشووری-کریستیان بوو. جگە لە کاری پاسەوانی ئەوا تامکەری خواردنی سەددام بوو. دەگوترێت کەمال ئەو کەسە بووە کە سەمیرە شابەندەر بە سەددام ناساندووە و کە دواتر بووەتە ژنی دووەمی ناوبراو.[١]

لە ١٨ی شترینی یەکەمی ١٩٨٨، کەمال لەلایەن عودەی کوڕی سەددام دەکوژرێت، ئەمەش لەکاتی ئاهەنگێکی سوزان موبارەک، خانمی یەکەمی میسڕدا بوو. لەوانەیە کوشتنی کەمال بەهۆی بابەتەکەی سەمیر بووبێت و عودەی تۆڵەی بۆ دایکی کردبێتەوە.[٢][٣][٤] حوسنی موبارەک بەهۆی ئەم ڕووداوەوە عودەی بە بێبەزەیی و دڵڕەق وەسفکرد.[٢]

لە فیلمی ماڵی سەددام (House of Saddam)، لە لەلایەن تۆڕی بی بی سی بەرهەمهێنرا ئەوا ئەکبەر کورتا ڕۆڵی کەمال حەننای گێڕا.[٥]

سەرچاوەکان

  1. ^ Obituary for Uday Saddam Hussein reporting the murder of Gegeo, FOX News(bad link)
  2. ^ ئ ا Miller, Judith (July 23, 2003). "After the War:The Quarry; For Brutality, Hussein's sons Exceeded Even Their Father". The New York Times. Retrieved October 31, 2018.
  3. ^ "Iraqi Refuses to Pardon Son". The New York Times. 27 November 1988.
  4. ^ "Uday & Qusay Hussein, Saddam's Wacky Sons". The Konformist]. August 2003
  5. ^ "House of Saddam". BBC2. Retrieved 15 January 2011.