ماد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Median Empire.jpg|چەپ|300px|<center>پاشایەتی ماد ٥٠٠ساڵ پێش زایین</center>]]
 
'''ماد''' ناوی نه‌ته‌وه کە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایینی [[مەسێح]] کۆچیان کرد بۆ ڕۆژئاوای بانەکانی [[ئێران]]. مادەکان بناغەی یەکەم پاشاییەتی [[ئاریائیەکان|ئاریائیەکانیان]] دامەرزان بە شکست پێھێنانی [[ئاشوریەکان]] لە ٦٠٠ ساڵ پێش زایینی [[مەسێح]] ، بووە گەورترین پاشایەتی رۆژئاوای [[ئاسیا]].
پاشایەتی ماد لە سەردەمی [[ھەڤەخشترە]] حۆکمڕانی گەورەترین پاشایەتی ڕۆژئاوای ئاسیای ئەکرد. بە سەر وڵاتانی [[ئێران]]،ئێران، [[تورکیا]] و[[ئەفغانستان]]ی ئەمڕۆ . یەکەم گەورەترین حۆکمڕانی بوو کە ھەموو نەتەوەکانی ئەو ناوچەی خستە ژێر ئالایێک.
کۆمەڵە ھێرشەکانی [[ئاشووریەکان]] بۆ سەر ھەرێمی ماد لە ٨٠٠ ساڵ پێش زایینی [[مەسێح]] ،مەسێح، ئەو نەتەوەی تووشی کێشە کردبوو.
[[ھێرودوت]] دەنووسێ : [[ئاشووریەکان]] زیاتر لە ٥٠٠ سال حۆکمڕانیان کرد لە [[ئاسیا]]دائاسیادا. یەکەم خەڵکانێک وا بەرامبەری دەسەڵات ڕاوەستان، مادەکان بوون. ئەوان بۆ ئازادی شەریان کرد، تێ‌کۆشان و لە بەندەیی ڕزگار بوون.
 
== سەرچاوەکانە سەبارەت بە مێژووی ماد ==
یەکەم ئاماژەکان لە سەر نه‌ته‌وه ماد لە نووسراوەیەکی مێژوویی لە کوێستانەکانی [[کوردستان]] دۆزرایەوە کە باسی لە ھێرشی [[شڵمانسەر]]ی سێەھەمی کردووە. ئەم نووسراوەیە بۆ‌ ساڵی ٨٣٧ پێش زایین دەگەڕێتەوە. مادەکان لە ڕەگەزی [[ھێند و ئەورووپایی]]ن کە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایین کۆچیان کردووە بۆ ئەو شوێنەی تایفەکانی گۆتییەکان، لۆلۆییەکان، کاسییەکان، ھۆرییەکان لەوێدا نیشەجێ‌بوون و لەوێ گیرسانەوە و دانیشتوانی ئەو ناوچەیەیان لە خۆدا تواندەوە. لە نزیکی شاری [[ھەمەدان]] لە [[ئێران]]یئێرانی ئێستادا ، بەرزایی [[ھەگمەتانە]] کە خاوێن مێژینەی بەقەد مادەکانە واتە لە سەردەمی مادەکان پایەتەختی ئەوان بووە و دوای ئەوانیش پایتەختی [[ھەخامەنشیەکان]] بووە(ھاوینە ھەوار). گرینگترین نووسراوەکان سەبارەت بە ماد لە نووسراوەکانی [[ھێرودوت]]دایەھێرودوتدایە کە ٥٠٠ساڵ پێش لە داییک‌بوونی [[مەسێح]] نووسیویەتی. لە [[تەورات]]‌دا بە کورتی باسی ماد کراوە.
 
== وڵاتی ماد ==
 
ماد ناوی وڵاتێکە کە ئەو خەڵکەی بە ماد ئەناسرێن لەوێ گیرسانەوە. وڵاتی ماد دوو بەش بوو. [[ئازەربایجان]]ی ئێستای ئێران و بەشێک لە تورکیەی ئێستا [[مادی بچووک]] و بەشێک لە [[عێراق]] و پارێزگاکانی [[پارێزگای کوردستان|کوردستان]] و [[پارێزگای ھەمەدان|ھەمەدان]] و [[پارێزگای کرماشان|کرماشان]] و [[پارێزگای لۆڕستانلوڕستان|لۆڕستانی]] ئێستا مادی گەورە بوون. پایتەختی ماد لە ڕابردوودا [[ەگمەتانەھەگمەتانە]]‌ بووە دوایی بە [[ئەکباتان]] ناوی گۆڕدرا. ئەو قەومە لە کوێستانەکان گیرسانەوە و لە بەرد [[مس]]، [[ئاسن]]، [[نۆقرە]] و [[زێڕ]] و [[مەڕمەڕ]]یان بەدەست ئەھێنا. لە تەختاییەکانیشدا [[کشت‌وکاڵ|کشت‌وکاڵیان]] ئەکرد.
 
== تیرەکانی ماد ==
 
وەک زانیاریە مێژوویەکان پێمان دەڵێن ٣ تیرە لە ٦ تیرەکەی یەکیەتی ماد واتە [[بوسیەکان]]، [[ستروخاتیەکان]] و [[بودیەکان]] ، بەشی [[کورد]]ەکان بووە و ٣ تیرەکەی تر بریتی بوون لە [[ئاریزانتیەکان]] (پیاو ماقووڵەکان) کە لە نزیکی [[کاشان]]ی ئێستای [[ئێران]] ئەژیان و [[مۆغ]]ەکان کە لە نێوان شاری [[مەراغە]] و [[ڕەی]] ئێستای [[تاران]]‌دا دەژیان و لە کۆتاییدا [[پارتاکانیەکان]] ئەو خەڵکە بوون و لە [[ئیسفەھان]]ی ئێستادا ژیانیان ئەبردە سەر.
وەک نووسراوە [[یۆنانیەکان]] دەڵێن تیرەی [[ستروخاتیەکان]] کە بە [[ساگارتی]] ناویان دەبردرێ لە [[کرماشان]]ی ئێستادا بوون کە ناوی [[یۆنان]]ی کراوەکەی یانی [[زاگرۆس]] بۆ زنجیرە کوێستان ئەو ناوچە داندرا.
 
== پێکھاتنی پاشایەتی ماد ==
 
وەک [[یۆنانیەکان]] باسی دەکەن دوای ھێرشە پڕھێز و دڕندانەکانی [[ئاشوریەکان]] بۆ سەر خەڵکی ماد، دەوروبەری ساڵی ٧٠٨پێش زایین، ڕابەرێک لە تیرەکانی ماد کە ناوی [[دیاکۆ]] دەبێ، لە لایەن نوێنەرانی یەکیەتی تیرەکان ، بۆ دامەزراندنی حکوومەتی ناوەندی ھەڵدەبژێردرێت. بە یەکگرتنەوەی تیرە بەربڵاوەکان و ڕێکەوتن لە سەر یاساکانی ناودەوڵەتی ، حکوومەت پەرە ئەسێنێت و [[ھەگمەتانە]] بە پایەتەختی خۆیان دائەنێن.
 
== پاشاکانی ماد ==
ھێڵی ٢٩:
[[پەڕگە:Mad-nishan.jpg|وێنۆک|چەپ|٤٥٠px|<center>نیشانی تایبەتی پاشایەتی ماد</center>]]
=== دیاکۆ ===
نزیکەی ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین لە نێو مادەکان‌دا کەسایەتییەک دەژیا بە ناوی دیاکۆ کە لەلای ھەموو مادەکانەوە ڕێزێکی تایبەتیی ھەبوو. [[دیاکۆ]] مرۆڤێکی باش‌ناسیاو، تێگەیشتوو و ھەڵکەوتەی گوندەکەی بوو. خەڵک کە لێزانی و تێگەیشتوویی و دادوەریی [[دیاکۆ|دیاکۆیان]] دیبوو بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشە و ئاژاوەکانیان ھانایان دەبردە بۆ ئەو. دیاکۆ بوو بە خۆشەویستی ھەمووان و ناوبانگی داخست، وای لێ ھات کە لەبەر دادگەری و پیاوچاکییەکانی لە لایەن خەڵکەوە داوای لێکرا کە ببێ بە سەرۆک و پاشایان. ئەویش کە بشێوی و بەربڵاوی و ھەتەران و تەتەرانی ناوچەکە ئازاری دەدا، بە داخوازییەکەیان قاییل بوو و بڕیاری دا مادەکان لە دەوری یەک کۆکاتەوە و لەوان نەتەوەیەکی یەکگرتوو و ھاوبەش پێک بێنێ.
 
لە یەکەم ھەنگاودا داوای‌کرد لە خەڵک کە واز لە جودایی بێنن و لە دەوری یەکدا کۆبنەوە و فەرمانی دا کە پایتەختێک ساز کەن. ئەوە بوو کە شاری [[ئیکباتان|ئیکباتانیان]] ساز کرد. شارەکە حەوت شوورەی بازنەییی بەدەوردا کێشرابوو و ھەر شوورەیەک لەوی‌تر بەرزتر بوو و بارەگای شا و خەزێنەکانی لە نێو ئاخرین شوورەکەدا بوو. چێوەی دیوارە دەرەکییەکانی زۆر لە دیوارەکانی [[ئاتێن]] پایتەختی [[یۆنان]] دەچوو. ڕەنگەکانی ئەو شوورە حەوتەوانانە بە ڕیز بریتی بوون لە سپی، ڕەش، ئەرخەوانی، شین و نارنجی. لە سەربانی دوو شوورە دوایینەکە، یەکێکیان بە [[زێو]] و ئەوی دیکەشیان بە زێڕ داپۆشیبوو.
 
بە شاری [[ئیکباتان]]،ئیکباتان، [[ھەگمەتانە|ھەگمەتانەش]] وتراوە و ئەوڕۆکە پێی دەڵێن [[ھەمەدان]]. دیارە درێژایی زەمان ھەموو شتێکی لێ سڕیوەتەوە و بۆنوبەرامەی مادەکانی لێ نایە، بەتایبەت کە پاش مادەکان ئەو شارە ھەمیشە لەدەستی ناحەزانی ماد بووە و ھەرچی شارستانیەتی ئەو شارە بووبێ سڕیویانەتەوە یان بۆ خۆیان بردوویانە.
 
=== فرورتیش ===
[[فرورتیش]] پاش [[دیاکۆ]] دەسەڵاتی گرتە دەست و بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ لە نێوان ساڵانی ٦٥٥ و ٦٣٣ حوکمی گێڕا. لە کاتی ھاتنە سەرتەختی [[فرورتیش]]،فرورتیش، ھۆزی [[سەکا]] کە تیرەیەکی شەڕانی و جەنگاوەر بوون لە دەوروبەری [[زەریای ورمێ|زەریای ورمێدا]] دەژیان. [[پارسەکان|پارسەکانیش]] لە باشوور دەژیان. [[فرورتیش]] ھەردەم ھەوڵی دەدا کە سنوورکەی ئیمپراتۆریی ماد بەربڵاوتر بکا، ئەوە بوو ھێرشی بردە سەر [[پارسەکان]] و مەڵبەندەکەیانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی و قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریی مادی بەرینتر کرد. بەڵام ئەو لە خولیای ئەوەدا بوو کە ھێرشیش بەرێتە سەر ئیمپراتۆریی [[ئاشوور]] و کۆتایی بە زۆڵم و ستەمی [[ئاشووریەکان]] بێنێ و گەلێ نەتەوە کە ناچار بوون باج و پیتاک و سەرانە بە [[ئاشووریەکان]] بدەن لە ژێری ئەو بێدادییەدا ڕزگار بکات.
 
سوپایەکی گرانی کۆ کردەوە و بەرەو [[نەینەوا]] پایتەختی [[ئاشوووریەکان]] کەوتە ڕێ. ھەواڵ گەیشتە ئاشووریەکان، ئەوان لە پێشەوە بەرپەرچی مادەکانیان دایەوە. [[سەکاکان|سەکاکانیش]] کە لە دەوروبەری [[زەریای ورمێ|زەریای ورمێدا]] دەژیان و ھاوپەیمانی ئاشووریەکان بوون، سوپایەکی گرانیان لە پشتەوە خستەڕێ بۆ ھێرش‌بردنە سەر مادەکان و پشتیوانی لە ئاشووریەکان. ماوەیەکی دوورودرێژ گەلێ شەڕی قورس و گران لەو نێوەدا کرا. مادەکان کەوتبوونە گەمارۆی سەکاکان و [[ئاشووریەکان|ئاشووریەکانەوە]].
 
لە یەکێ لەو شەڕانەدا لە ساڵی ٦٣٣ی پێش زایین [[فرورتیش]] کوژرا و دەوڵەتی ماد کز بوو و [[سەکاکان]] کە ھەلیان بە لەبار دەزانی کەوتنە داگیرکرتن و تاڵان‌کردنی مەڵبەندی مادەکان. ئەوان نزیکەی ٢٨ ساڵ ھەتەران و تەتەرانیان لە وڵاتی ماددا دەکرد و کەوتبوونە کوشتوبڕی مادەکان.
 
=== ھەڤەخشترە (سیاگزار) یان ( کەیخەسرەو بە کوردی{{ژێدەر پێویستە}}) ===
 
پاش کوژرانی [[فرورتیش]]،فرورتیش، کوڕەکەی کە ناوی [[ھەڤەخشترە]] یان بە کوردی [[کەیخەسرەو]] بوو دەسەڵاتی گرتە دەست. دیارە ئەو کێشەی زۆری لەگەڵ [[سەکاکان]] ھەبوو. ھەڤەخشترە پێشەوایەکی لەبار و لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات‌دا سەرکردەیەکی بێ‌وێنە بوو. ئەو بۆ ئەوەی کە بتوانێ بەرەنگاری سوپای دوژمن بێت، سوپایەکی ڕێک‌وپێکی کۆکردەوە و پسپۆڕانە باری‌ھێنان. سوپایەک بریتی لە سوارە و پیادە. سوارەکانیان شانیان لە شانی سوارەکانی [[ئاشووری]] دەدا و پیادەکانیان لە تیرھاویشتن بێ‌وێنە بوون و بە تیروکەوان و نێزە چەکدار بوون.
 
لەبەر ئەوەی کە وڵاتی ماد جێگەیەکی لەبار بۆ پەروەردەی ئەسپ بوو و مادەکان ھەر لە منداڵییەوە شارەزای ئەسپ‌سواری و تیرھاویشتن بوون، کاری ھەڤەخشترە ئاسانتر دەبوو بۆ پێک‌ھێنانی سوارەیەکی خاوەن ئەزموون. ھەڤەخشترە توانیی جەنگاوەرانی ئازا و بەجەرگی وا بار بێنێ کە لە ھیچ شتێ نەترسن. ھەر بە یارمەتیی ئەو سوپا نەبەزە توانیی [[سەکاکان]] کە دەمێک بوو لە وڵاتی ماددا کەوتبوونە تاڵان و کوشتوبڕ تێک بشکێنێ و لە وڵات وەدەریان نێ. بەوجۆرە تۆڵەی باوکی و وڵاتە تاڵان‌کراوەکەی مادی لە سەکاکان کردەوە.
[[پەڕگە:PLATE2BX.jpg|وێنۆک|چەپ|٤٥٠px|<center>شێوازی لەبەرکردنی جل و بەرگ لە سەردەمی ماد</center>]]
پاشانیش لەگەڵ [[نەبوو پۆلاسار]] پاشای بابل کە پێشتر بە یارمەتیی مادەکان سەربەخۆیی خۆیان بەدەست ھێنا بوو، یەکی گرت و بە سوپایەکی گرانەوە ھێرشی بردە سەر ئاشووریەکان و شاری [[نەینەوا|نەینەوای]] لە ٦١٢ی پێش لە زاییندا گرت کە پایتەختی ئاشووریەکان بوو. [[ساراکوس]] (سەنا خەریب) کە پاش مەرگی [[ئاشوور بەنیپال]] ببووە پاشای وڵاتی [[ئاشوور]]،ئاشوور، کە دی بەرگەی مادەکان ناگرێ ئاگرێکی گەورەی ھەڵکرد و خۆی و خاووخێزانی خستە ناو ئاگرەکە و بەوجۆرە چرای تەمەنی ھەزار ساڵەی ئیمپراتۆریی ئاشوور کوژرایەوە.
 
لە سەردەمی [[ھەڤەخشترە]]داھەڤەخشترەدا وڵاتی ماد گەلێک پەرەی سەند. ھەڤەخشترە بە تێگەیشتوویی و زانایی خۆی خزمەتی گەورەی بە مادەکان کرد. ئیمپراتۆریی ماد لە سەردەمی ئەودا زۆر بڵاو و بەرین ببوەوە.
 
[[ھەڤەخشترە]] لە ساڵی ٥٨٤ی پێش زایین کۆچی دواییی کرد.
 
=== ئەژیدەھاک (ئاستیاگ) ===
پاش [[ھوڤخشەترە]]،ھوڤخشەترە، کوڕەکەی کە ناوی [[ئاستیاگ]] بوو دەسەڵاتی گرتە دەست. ئەویش نزیکەی ٣٤ ساڵ دەسەڵاتداریی کرد. لە سەردەمی ئەودا وڵاتی ماد ھێمن و کڕوکپ بوو. ئاستیاگ بە لاساییکردنەوەی پاشایانی [[ئاشووری]] بارەگای دروست کرد و خەڵکێکی زۆر تێیدا کەوتنە کار کردن. دەربارییەکان جلی ڕەنگاوڕەنگیان لەبەر دەکرد و لە ڕێوڕەسم و بۆنە تایبەتییەکاندا زنجیر و ملوانکەی زێڕینیان دەکردە مل.
 
[[ئاستیاگ]] کچێکی ھەبوو بە ناوی [[ماندانا]]، ئەم کچە درابوو بە مێرد بە یەکێ لە سەرکردەکانی [[پارس]] لە باشوور. ئەویش دواجار کوڕێکی دەبێ کە ناوی دەنێن [[کوورش]]. کاتێ کوورش گەورە دەبێ خۆی بە [[پارس|پارسێکی]] تەواو دەزانێ و بڕیاریش دەدا کە وڵاتی ماد داگیر بکات.
 
سوپایەک کۆ دەکاتەوە و بە سیاسەتیش خۆی لە [[بابل|بابلییەکان]] نێزیک دەکاتەوە و داوایان لێ دەکا کە پێکەوە ھەڵمەت بەرنە سەر ئیمپراتۆریی ماد. بابلییەکانیش کە دەمێک بوو لە حەسرەتی (ھاران)دا بوون کە ڕێگای ھاتوچۆی نێوان [[سووریا]] و بابل بوو و لەژێر دەستی مادەکاندا بوو، دەبن بە ھاوپەیمانی [[پارسەکان]] و دوو قۆڵی ھێرش دەبەنە سەر وڵاتی ماد و پاش گەلێ شەڕی قورس و گران، [[ئاستیاگ]] کە زۆریش بەتەمەن بوو وپاشا و سەرکردەی سوپای ماد بوو، لە لایەن [[پارسەکان|پارسەکانەوە]] بە دیلی دەگیرێ و چەمەسەریی زۆر دەبینێ. بەوجۆرە دەسەڵاتداریی مادەکان دەکەوێتە دەستی پارسەکان و [[کوورش]] دەتوانێ حکوومەتی [[ھەخامەنشیەکان]] بۆ یەکەمجار دامەزرێنێ.
بەوجۆرە ئیمپراتۆریی ماد لە ساڵی ٥٥٠ی پێش لە زاییندا سەرەوژێر دەبێ.
== ململانێی ماد و لیدیا ==
ململانێی نێوان ئیمپڕاتۆریەتی ماد و ئیمپڕاتۆریەتی [[لیدیا]] (کە لە باکوری خۆرئاوای تورکیای ئێستا دەسەڵاتی هەبوو) لە سەردەمی پاشایەتی کەیخەسرەو دەستی پێکرد دوای ئەوەی کەیخەسرەوی پاشای ماد بە هاوپەیمانێتی بابل توانی ئیمپڕاتۆریەتی ئاشور لەناوببات ئینجا دەستی کرد بە فراوان کردنی سنووری دەسەڵاتی بەم جۆرە دەسەڵاتی بەرەو باکوری خۆرئاوای تورکیای ئێستا هەڵکشا، دواتر هێزەکانی ئیمپڕاتۆریەتی ماد هێرشیان بردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لیدیا بەم جۆرە شەڕ لە نێوان ئیمپڕاتۆریەتی ماد و ئیمپڕاتۆریەتی لیدیا هەڵگیرسا، پاش پێنج ساڵ جەنگ هیچ لایەک نەیتوانی سەرکەوتنێکی ئەوتۆ بەدەست بێنێت. بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان لە دوا شەڕی نێوانیاندا خۆرگیران ڕوویدا هەردوولا ئەمەیان بە موعجیزەیەکی خوایی زانی هێزەکانی هەردوو لە شەڕ کردن کشانەوە و پاشەکشەیان کرد دواتر بە پێی پەیمانێکی نێوانیان ڕووباڕی [[هالیس]] بوو بە سنووری نێوانیان. هەرچەندە شەڕی نێوانیان کۆتایی هات بەڵام ململانێی نێوانیان هەر بەردەوام بوو تا ڕووخانی ئیمپڕاتۆریەتی ماد و لە سەردەمی [[ئاستیاگ]] یاخود [[ئەژدەهاک]]ی کوڕی کەیخوسرەویش ململانێکە هەر بەردەوام بوو بەو هۆیەوە ئیمپڕاتۆریەتی [[لیدیا]] بەرەو لاوازی دەچوو و ئیپڕاتۆریەتی مادیش توانی چەند شار و ناوچەیەک لە ئیمپڕاتۆریەتی [[لیدیا]] داگیر بکات، بەڵام ڕووخانی ئیمڕاتۆریەتی ماد بە دەستی [[هەخامەنشی]]ەکانەوەهەخامەنشیەکانەوە کۆتایی بەو ململانێیە هێنا، دوای ڕووخانی ماد لیدیاش زۆر لاواز ببوو بە هۆی ململانێکەی لەگەڵ ماد بەوهۆیەوە هەخامەنشیەکان هێرشیان بردە سەر لیدیا و ئەو ئیمپڕاتۆریەتەشیان ڕووخاند و ئیتر ململانێکە کۆتایی هات.
== سەرچاوەکان ==
 
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ماد»